هەر وەک ئاشکرایە لە ساڵی ١٩٧٨ ی زایینی رێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان بڕیاریدا که ڕۆژی ٨ ی مارس وهک رۆژی جیهانی ژن بهرهسمی بناسرێت و ئەو رۆژە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ناعەدالەتی و نایەکسانی
ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس.
ژنانی یەکسانیخوازی نەتەوەی گەورەی کورد!
کۆمەڵانی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان!
ژنان و پیاوانی تێکۆشەر و سەربزێوی کورد!
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستانØ› یادی ٨ ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهانی، و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، لە خۆمان و گشت ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین. ڕۆژی ٨ ی مارش رۆژی دوپاتکردنەوەی" نەخێر" بۆ چەوساندنەوە و ژێردەستەییی ژن و بەڵێ بۆ ئازادی و یەکسانی مرۆڤەکان.
لە کەس شاراوەنییە کە هەر لهسهرهتای سهدهی بیستهم کۆمەڵێک لە ژنانی زۆرێک له وڵاتانی پیشەسازی به وەرگرتنی حهقدستێکی کهمتر لە موچەی پیاوان و سەعاتی کاری زۆر هاتنه نێو بازاری کار لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیان، هەر ئەو نابەرانبەری و ناعەدالەتییە بووه هۆی پێکهاتنی خهباتی سینفی ژنانی کرێکار و سازمان دانی ژنان بە دژی نایەکسانی لە مەڕ حەقدەستی یەکسان بەرانبەر بە کاری یەکسان و کەمکردنەوەی سەعاتەکانی کار لە دونیای مرۆڤایەتیدا، کە لە ئاکامدا بوو بە هۆکارێک بۆ پێکهێنانی خۆپبشاندانێکی گهوهرهی ژنانی کرێکاری کارخانهی "رستن و چنینی" نیویۆرکی ئامریکا له سالی ١٨٥٧ ی زایینی، خواست و ویستەکانی ژنانی کرێکار لەم خۆپێشاندانە گەورەیە دا زیادکردنی حهقدهست و کهم کردنهوهی سەعاتەکانی کار بوو، لهو خۆپیشاندانه دا که لهگهڵ هێرشی دڕندانەی پۆلیس بهرهوروو بۆوەØ› کۆمەڵێکی بەرچاو لە خۆپیشاندەران دهسبهسهر و ژمارهیەکی بهرچاویش کوژران وبریندار کران.
ئەو خۆپێشاندانەی ژنانی کارخانهی رستن وچنین له ئامریکاØ› وهک روداوێکی مێژوویی و گرینگ له مێژووی خهباتی مافخوازانهی ژنانی ئازادیخواز بە ئەژمار دێت و وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، داخوازیە ڕەواکانی ژنان لەم خۆپیشاندانە دا بریتی بوون له "زیادکردنی حهقدهست" کهمکردنهوهی سەعاتەکانی کار" مافی سازدان و رێکخستنی یهکیهتیە کرێکاریەکان و ههرهوها وەدهستهێنانی مافی دهنگدان بۆ ژنانی چەوساوە.
هەر لەو پێوەندیە و ساڵی ١٩١٠ ی زایینی له شاری کۆپنهاگی وڵاتی دانمارک دوههمین کۆنفرانسی ژنانی سوسیالیت بهرێوه چوو، لهو کۆبونەوە دا کلارا زتکین یهکێک له رێبهرانی ناسراوی حیزبی سوسیالیستی ئاڵمان له سهر دیاری کرنی رۆژی ژنانی جیهان دوا و پێشنیاری کرد که ٨ ی مارس وهک رۆژی ژن دیاری بکرێت.
کلارا زتکین پێشنیارهکهی خۆی بۆ پهسهندکردنی ئهو رۆژه وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن پێشکهش به کۆنفرانسهکه کرد کە لهو پێشنیار نامهیهدا چەند داخوازی سهرهکی خستبۆ ڕوو که بریتی بوون له :خهبات و تێکۆشان له پێناو مافی دهنگدان، خهبات لە دژی شهر، تێکۆشان لە پێناو دابین کردنی مافی دایکان و منداڵان و دژی گرانی و ههڵاوسانی ئابوو.
کۆنگرە یان باشترە بڵێین کۆنفرانسی ساڵی ١٩١٠ ی زاینی سهرهڕای ئهوهی گرینگییەکی زۆری پێدرا، بەڵام نهیتوانی رۆژێک دیاریبکات وەک ڕۆژی ژنانی جیهان و بۆ جارێکی دیکەش بابەتەکە دواخرا و هەتا سەرئەنجام لە ساڵی ١٩١٤ ی زایینی لهسهرانسهری ئوروپا خۆپیشاندانێکی گهوره له لایهن ژنانهوه بۆ دژایهتیکردنی شەڕ و پشتیوانی لە ئاشتی تەبایی بەڕێوەچوو، که دهکرێ ئاماژه به "ژنانی سازدهری پێشرهوی ٨ ی مارس" له وڵاتانی دانمارک ،ئاڵمان وسوئیس بکهین، هەر لەم پێوەندیەشدا ژنانی روسیه ئاخرین یهکشهممهی مانگی فێوریهی ساڵی ١٩١٧ ی زاینی به دروشمی (ئاشتی و ژنان) دهستیان دایه مانگرتن، ئهمه له کاتێکدا بوو که رێبهرانی سیاسی ئهوکاتی روسیه ئهم مانگرتنهیان به رهوا نهدهزانی، بهڵام ژنان سوور بوون لهسهر مانگرتنهکهی خۆیان ودوای چوار رۆژ مانگرتن دهوڵهتی ئەوکاتی ڕوسیەی"تێزار" ناچار بوو دەسەڵات بداتە دەستی خەڵک. جێگای ئاماژەیە کە هەتا ساڵی ١٩٢١ ی زایینی ههر وڵاتێک له رۆژێکی جیاواز و بهڵام ههر له مانگی مارس و زۆرتر له رۆژانی پشوو دا جێژنی ژنانیان بهرێوه دهبرد.
کلارا زتکین بۆ جارێکی دیکه و له ساڵی ١٩٢١ ی زایینی ٨ ی مارسی وهک رۆژی ژن پێشنیارکرد کە ناوبراو دوو هۆکاری سەرەکی هەبوو لەمەڕ دیاریکردنی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی ژنانی جیهان ، یەکەمیان بە هۆی ئەوەی کە ٨ ی مارس ڕۆژی وهبیرهێنانهوهی خهباتی قارهمانانهی ژنانی کارخانهی "رستن و چنینی" نیویۆرک و دوههم هۆکاریش، ٨ ی مارس رۆژی خرۆشان و مانگرتنی ژنانی کرێکاری پێترزبۆرگ بوو بە دژی دەوڵەتی روسیهی تێزار، دیارە ئهو دوو هۆکاره بوونە هۆی ئهوهی که پێشنیارهکهی پهسهند بکرێت و ئهم رۆژه وهک رۆژی ژن له مێژوودا تۆمار بکرێت.
هەر وەک ئاشکرایە لە ساڵی ١٩٧٨ ی زایینی رێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکان بڕیاریدا که ڕۆژی ٨ ی مارس وهک رۆژی جیهانی ژن بهرهسمی بناسرێت و ئەو رۆژە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ناعەدالەتی و نایەکسانی لە هەموو کونج و قوژبنێکی دونیا یاد بکرێتەوە، هەر لەو ساڵە بەدواوە ٨ ی مارسی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی ڕێز لە خەبات و ماندوو بوونی ژنان دەگیرێت، بەڵام لە هەر لەو کاتەدا کە سەرجەم ژنانی دونیا یادی ڕۆژی ٨ی مارس بەرز ڕادەگرن، کەچی لە ئێرانی بە زۆر لکێندراو بەیەکەوەی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی تاران و لەم سەردەمەدا کە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و گلۆبالیزمەØ› زوڵم و زۆریەکانی ڕێژیم بۆ سەر نەتەوە جیاوازەکانی ئێرانی بەزۆ لکێندراو بەیەکەوە بەگشتی و نەتەوەی کورد و ژنانی کورد بەتایبەتی ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەستێنێت، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران سات بە سات گوشاری زیاتر دەخاتە سەر نەتەوەکەمان بە گشتی و ژنانی ژنانی کورد بەتایبەتی، ڕێژیمی ئێران لە ماوەی زیاد لە ٣٥ ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی خۆی بەسەر ئێرانی بە زۆر لکێندراو بە یەکەوەØ› بەردەوام لە هەوڵ دابووە بۆ پێشگرتن لە سازدان و بهرێوبردنی مەراسمەکانی تایبەت بە ڕۆژی ژنان، کرێکاران، خوێندکاران ... و هەر رۆژە بە ناوێک و هەر جارەی بە بیانویەک کێشە و گیرگرفت دروست دەکات بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ئەو جۆرە چالاکیانە، بەڵام هەر لەو کاتەشدا ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز بە گشتی و لاوانی جیاوازیخوازی نەتەوەکەمان بەتایبەتی بێ سڵەمینەوە لە هەر جۆرە گوشارێکی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بەبێ گوێدان بە هەڕەشەو گوڕەشەکانی هێزە مەغۆل سیفەتەکانی ڕێژیمی داگیرکەرØ› بە سازکردنی کۆڕ و کۆبونەوە و کۆنفرانسی تایبەت و سیمینار و مەراسمی تایبەت یادی ٨ ی مارس و گەورەیی ژنی کورد بەرز دەنرخێنن و ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن.
ژنان و پیاوانی کوردی یەکسانیخواز و نیشتمان پەروەر لە کاتێک دا یادی ٨ ی مارس دهکهنهوه که گڵۆڵەی ڕێژیمی داگیرکەری تاران کەوتۆتە لێژی و تروسکەی ڕوناکی ئاسۆی رزگاریی یەکجاریی نەتەوەکهمانی ڕوناکتر کردۆتەوە و هیوا و هومێدی لە دڵی خەڵکی کورد دا بوژاندۆتەوە.
هەر بۆیە پێویستە ژنانی ئازا و بە جەرگ و خۆراگری نەتەوەکەمان زۆر چالاکانەتر لە پێشوو بێنە مەیدانی بە کردەوە و بەشداری چالاکانە بکەن لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری دا، ژنانی کورد پێویستە تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ لە پێناو هەرچی زیاتر پێشخستن و بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان و بە سەربەخۆیی گەیاندنی وڵاتە خۆشەویستەکەمان "کوردستان".
هیچ شک و گومان لەوە دانییە کە هەتا ژنانی کورد وەک ژن تواناکانیان نەخەنە گەڕ و ڕووپۆشی پیاو لەسەر ڕوخساریان لانەبەن و بێ ترس و شەرم شکۆ ڕووی ژنێتی خۆیان وەدەر نەخەن، هەتا ژنان دەوری کارا و ژنانەی خۆیان نەبینن و لێوەشاوەییەکانی خۆیان لە کار و بەڕێوەبردن دا دەرنەخەن، هەتا لە داڕشتنی سیاسەتی وڵات و یاسا و ڕێسا نێوخۆ ییەکاندا جێ پەنجەیان دیار نەبێت، هەتا لە رێبەریکردن و بریاردان دا وەک ژن نەیەنە مەیدان، لە پەروەردە و فێرکردن و بەرهەم هێنان و سەنعەت دا نەبنە ڕچەشکێن، باریکەڕێگای ئازادی و یەکسانی پان و بەرین نابێت و ئاسۆی ڕزگاری ڕووناکایی بەخۆوە نابینێت، ژنانی کورد دەبێ ڕێگای قەدەمخێر، حەپسەخانی نەقیب، ڕەوشەن بەدرخان، عادیلە خانم، مەستورەی کوردستانی، خانزادی میری سۆران، دەوڵەت خانم، مینا خانمی قازی و لەیلا زانای تێکۆشەر بگرن و هەر یەک لە ژنانی کورد دەبێ ببنە شۆڕەسواری مەیدانی یکسانیخوازی.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێڕای پێشکەش کردنی جوانترین پیرۆزبایی بەبۆنەی ٨ ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە سەرجەم ژنانی دونیا، سەری ڕێز و حورمەتیش بەرانبەر بە دایکانی دوێنێ و ئەوڕۆ و سبەی نەتەوەی گەورەی کورد دادەنوێنێت و پیرۆزبایی ئەوڕۆژەیان پێدەڵێت، هەر لەم پێوەندیەش دا، سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارە لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و جیاوازیخوازی نەتەوەکەمان کە لە هەر جێگایەک و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت، ڕیز لەو ڕۆژە بگرن و لەو ڕۆژە دا یادی ئەو دایک و خوشکانە بەر رابگرن کە لە پێناو گەیشن بە ئازادی و یەکسانی گیانی خۆیان فیدا کرد. جارێکی دیکەش پیرۆزبایی گەرمی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی رۆژی ٨ی مارس بە سەرجەم ژنانی دونیا و بەتایبەت ژنانی تێکۆشەری کورد پیرۆزبایی دەڵێین، بەو ئاواتەی جێژنی ٨ی مارسی ساڵی داهاتوو لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ دا جێژن بگرین و ئەو ڕۆژە لە داکانی جەرگ سوتاو پیرۆز بکەین.
هەر لەم پەیامەدا بە پێویستی دەزانین کە ژنانی ئەندام و لاینگری ڕێکخراوەکەمان ئاگادار کەینەوە، کە وەک رێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، چەندین پرۆژەی گرنگی نێونەتەوییمان لە رۆژەڤی کاردایە کە لە مانگەکانی دهاتوودا شانبەشانی ژنانی چەند رێکخراوی گرنگی جیهانی بە مەبەستی خزمەت بە ژنی کورد دەیخەنەوە کارەوە.
پیرۆز بێت ٨ ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن
سەرکەوێ خەباتی یەکسانیخوازی و جیاوازیخوازی نەتەوەی گەورەی کورد
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
[email protected]
٨ی مارسی ٢٠ ١٤
پارتی سهربهستیی کوردستان ©