شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کاندیدی ژمارە٢ی پەرلەمانی ئوروپای پارتی لیبراڵدیمۆکراتیی بەریتانیا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کاندیدی ژمارە٢ی پەرلەمانی ئوروپای پارتی لیبراڵدیمۆکراتیی بەریتانیا.

هیوای خواست کە کوردستانیانی دانیشتووی بەریتانیا دەنگی خۆیان بە بەڕێز جۆنازان فرەیەر کە دۆست و دڵسۆزی گەلی کورد بدەن.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەڕێز جونازان ماودەی ٢٠  ساڵ وەک ڕۆژنامەنووس و شێکەرەوەی هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە تەلەفزۆێنی بی بی سی کاریکردوە

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کاندیدی ژمارە٢ی پەرلەمانی ئوروپای پارتی لیبراڵدیمۆکراتیی بەریتانیا.

صورة

لە درێژەی سەردانە ٥ رۆژییە دیپلوماتیەکەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ وڵاتی بەریتانیا، کە دیداری لەگەڵ چەندین کەسایەتی وڕێکخراوی مەزنی ئوروپایی وبەریتانی، بە مەبەستی کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە گشتی، و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی پێکهێنابوو. بەڕێزیان ڕێکەوتی ٦ / ٣ / ٢٠ ١٤ سەردانی بارەگای فەرمی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیای لە شاری لەندەن کرد، و لە لایەن بەڕێز جۆنازان فرەیەر پاڵێوراوی ژمارە٢ی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی بەریتانیا، و هاوکات ئەندامی کۆمیتەی کاروباری نێونەتەوەیی پارتی ناوبراو بە گەرمی پێشوازیکرا. لەو دیدارە دۆستانەیەدا بەڕێز جۆنازان فرەیەر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بەرێز باوەجانی پێشاندا، و هاوکات چەند پرسیارێکی گشتی لە سەر رەوشی کوردستان و بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت ئاراستەی بەرێز باوەجانی کرد، و بەرێزیان وڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ناوبراوی دایەوە. لە نۆرەی خۆیەوە بەڕێز عارف باوەجانی خۆشحاڵی خۆی و پارتی سەربەستیی کوردستانی پێشاندا بەوەی کە ناوبراو کاندیدی ژمارەی ٢ی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیایە، و هیوای خواست کە کوردستانیانی دانیشتووی بەریتانیا دەنگی خۆیان بە بەڕێز جۆنازان فرەیەر کە دۆست و دڵسۆزی گەلی کورد بدەن.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەڕێز جونازان ماودەی ٢٠  ساڵ وەک ڕۆژنامەنووس و شێکەرەوەی هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە تەلەفزۆێنی بی بی  سی کاریکردوە. لەو کاناڵەوە زۆر ڕێپۆرتاژی لەسەر کورد ئامادە کرودوە. بە دەیان وتارو بابەتی گرنگی لە سەر کورد نووسیوە، چەندین جار سەردانی باشور و باکوری کوردستانی کردوە. هەروەها لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان لە ٦ و ٧ دیسەمبەری ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵ٠¶ی پایتەختی نەرویج بەشداری چالاکانەی هەبووە.
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا یەکێکە لە گەورە حیزبەکانی ئەو وڵاتە، کە خاوەنی ٥٨ کورسی پەرلەمان و ١٢ کورسی یەکێتی ئوروپا و ٥ لە کورسیەکانی سەناتۆری ئەو وڵاتەیە.
 لە درێژەی کۆبوونەوەکەیاندا لە سەر بەرەو پێشبردنی پ س ک لە ئاست ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهان، و  ڕاکێشان و کۆکردنەوەی پشتیوانی بوارەکانی مرۆڤایەتی ئەو ڕێکخراوانە بۆ لای دۆزی رەوای کورد، بە شێنەیی باسیان لە چەندین پرۆژەی پێشنیارکراو کرد. بەرێز جۆنازان دەستخۆشانەی ئاراستەی بەڕێز باوەجانی کرد، کە زۆر خەمخۆرانەو  هەڵسوراوانە بە دەم کێشەی رەوای گەلەکەیەتی.
بەشی دووەمی دیدارەکە پێشاندانی تەواوی ژوورەکانی کارکردنی هەردوو پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و ڕێکخراوی لێبراڵی نێونەتەوەیی جیهانی بوو، کە لەگەڵ پێناسەکردنی مێژوو و پێشاندانی چەندین بەڵگەو دۆکۆمێنتی مێژووی بۆ سەرۆکی پ س ک باسدەکرا.  هەر لەو دیدارەدا چەندین کارگێری ڕێکخراوی لیبراڵی نێونەتەوەیی بە گەرمی پێشوازییان لە بەڕێز باوەجانی کرد، چەند پەرتووکێکی ڕێکخراوەکەیان وەک دیاری ئاراستەی ناوبراو کرد.  بەشی کۆتایی دیدارەکە نیوەرۆخوانێک بوو، بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری، کە لە لایەن بەڕێز جۆنازان فریەر ئامادەکرابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ / ٣ / ٢٠ ١٣
2014-03-07 18:16:41

11 ساڵ و 11 مانگ و 9 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©