بەڕێز گۆران ئەدهەم قایمقامی هەڵەبجە بە ناوی خۆی و شاندەکەوخەڵکی هەڵەبجە، خۆشحاڵی و سوپاس و پێزانینی گەیاندە عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. هەروەها ڕایگەیاند کە عارف باوەجانی هەمیشە دۆست و پشتیوانی هەڵەبجە بووە و پێشوازی لەم هەڵویست و پشتیوانییەی دەربری.
عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک لە ڕێگەی پیوەندی تەلەفونەوە لەگەڵ بەڕێز گۆران ئەدهەم قایمقامی هەڵەبجە پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی گەیاندە خەڵکی هەڵبجەو بەرپرسانی ئەو پارێزگایە.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر بە ١٣/ ٣ / ٢٠ ١٤ زاینی بە فەرمی لە لایەن بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری شاندی نێردراوی هەڵەبجە بۆ ئەنجومەنی وەزیران واژۆی بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە کرد. ئەم هەواڵە خۆشە سەرتاپای کوردستانی گرتەوە. بەم بۆنەوە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفونییەوە لەگەڵ بەڕێز گۆران ئەدهەم قایمقامی شاری هەڵەبجە و شاندی یاوەری، بە گەرمی پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و گشت ئەندامان و هاوبیرانی پ س ک گەیاندە قایمقامی هەڵەبجەو شاندی یاوەری و گشت خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدە. ئامادەیی و پشتیوانی خۆی و پ س ک بۆ هەر کارێکی نێۆدەوڵەتی کە لە توانادا بێت بۆ هەڵەبجە دەربری.
بەڕێز گۆران ئەدهەم قایمقامی هەڵەبجە بە ناوی خۆی و شاندەکەوخەڵکی هەڵەبجە، خۆشحاڵی و سوپاس و پێزانینی گەیاندە عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. هەروەها ڕایگەیاند کە عارف باوەجانی هەمیشە دۆست و پشتیوانی هەڵەبجە بووە و پێشوازی لەم هەڵویست و پشتیوانییەی دەربری.
بەڕێز باوەجانی ڕایگەیاند کە شاری هەڵەبجە گەورەترین خزمەتی بە نەتەوەکەی خۆی نەتەوەی کورد کردوە، و ڕووداوە شومەکەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە لایەن حکومەتی پێشووی ئێراقەوە، گەورەترین پێناسەی مەزڵومیەت و بندەست و قەتڵ و عامی کوردبوو، کە وەک پەیامێک هەڵەبجە بە تەواوی حکومەت و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی گەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر بە ١٣/ ٣ / ٢٠ ١٤ زاینی
www.psk2006.org
[email protected]