لێدوانێکى نوسراو ئه‌مڕو له‌لایه‌ن دادگاى مافى مروڤى ئه‌وروپا له سه‌ر ئه‌م مژاره به‌م شێوه‌یه هاتبوو :" دامه‌زرێنه‌رى PKK به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌کاتى جودا و به شه‌رت ومه‌رجى جودا له گرتوخانه‌ى ئیمڕالى سه‌ردانى ده‌زگاى ئێمه‌ى کردبوو
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیارێک له‌سه‌ر دادگایی کردنی ئۆجالان ده‌دات 
پارێزه‌رانى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵلا ئۆجالان ، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا له‌دژى سزاى زیندانی هه‌تاهه‌تایی که به سه‌ر مووه‌کیه‌له‌که‌یان سه‌پێندرابوو ، بۆ سه‌رله نوێ دادگایی کردنی ، سه‌ردانى دادگاى مافى مروڤى ئه‌روپایان کردبوو .
دادگاکه به لیدوانێک ئاشکراى کرد که ئه‌وان بڕیارى خۆیان له‌م باره‌یه‌وه له 18 ئه‌م مانگ راده‌گه‌ینن
لێدوانێکى نوسراو ئه‌مڕو له‌لایه‌ن دادگاى مافى مروڤى ئه‌وروپا له سه‌ر ئه‌م مژاره به‌م شێوه‌یه هاتبوو :" دامه‌زرێنه‌رى PKK به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌کاتى جودا و به شه‌رت ومه‌رجى جودا له گرتوخانه‌ى ئیمڕالى سه‌ردانى ده‌زگاى ئێمه‌ى کردبوو . به‌رێز ئۆجالان، سزاى زیندانی هه‌تاهه‌تایی که له‌لایه‌ن دادگاى تورکیاوه به‌سه‌ر سه‌پێندرابوو، به گوێره‌ى یاساکانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌بوونه . له به‌ر ئه‌وه‌ی داواى کردووه که جارێکى دیکه دۆسیه‌که‌ى پێداچونه‌وه پێدا بکرێت ".
له لێدوانه‌که هه‌روه‌ها کرۆنۆلۆژى پێڤاژوى دادگاکردنى ئۆجالان جێ گرتبوو .
کاربه‌ده‌ستانى دادگاى مافى مروڤى ئه‌وروپا رایانگه‌یاند که رۆژى سێشه‌مه 18ى ئادار بریارى خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن .
ئاژانسی فورات نیوز
ANF
2014-03-15 03:40:39
11 ساڵ و 11 مانگ و 23 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس