
(پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان) هه‌لێکی نوێ بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پارتێکی ڕامیاری و دێمۆکراته، له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆییی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات.
تێ ده‌کۆشی بۆ دێمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی، یه‌کسانیی نێوان ژن و پیاو، ڕێزی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو ئایینه جیاوازه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌موو چین و توێژه‌کانی دانیشتووی سه‌ر خاکی کوردستان.
یه‌کێک له‌و پارچه ژێرده‌ستانه‌ی کوردستانه بێ نازه‌که‌مان که ئازار‌و مه‌ینه‌تی یه‌کی زۆری چێشتووه ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌مانه.... خاکی شیرین‌و فه‌رهادو خاکی قازی محه‌مه‌دو کۆماری مهاباد.
چه‌نده‌های ساڵه پێکهاته‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی ووڵات وه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی دی وڵات له ژێر فشاری داگیرکه‌ردان.
وه‌ک ده‌بینین به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له زۆر له پارچه‌کانی کوردستان هه‌وڵێک دراوه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان وه‌ک چۆن ده‌بینین له باکوری کوردستان ڕادیۆی کوردی هه‌یه‌و له باشوری وڵات تا ڕاده‌یه‌ک ئازادین‌و له باشوری ڕۆژئاوای وڵاتیش کوردان له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه پێناسه‌ی به هاوڵاتی بونیان پێ ده‌درێت.
بێگومان هیچ له‌م ده‌ستکه‌وتانه له ئاسمانه‌وه بۆمان نه‌هاتووه‌و خۆمان خه‌باتمان بۆ کردون، به‌ڵام هێشتا خه‌باتێکی دورو درێژ ماوه تا کوردستان ئازاد بێت‌و گشت مافه‌کانمان به‌ده‌ست بێنین.
دوای ئازاد کردنی باشوری کوردستان پێویسته هه‌موو پارچه‌کانی دی کوردستانیش خه‌باتێکی دیبلۆماسی ڕێکبخه‌نو پێ له‌سه‌ر مافه‌کانیان دابگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارتێک به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ڕێکخراوه که ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت خه‌بات بکات بۆ ئازاد کردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی پێکهاته‌کانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی وڵات.
ئه‌م پارته هه‌لێکی نوێیه بۆ گشت لاوان‌و ئافره‌تانی کورد به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، چونکه ئه‌مڕۆ ڕۆژی خه‌باتی پێنوسو ڕۆشنبیری‌و چینی خوێنه‌رو لاوانه، لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه‌و هیچ پارتێکی له‌م جۆره له هاوکاری به ئه‌ندامبون یان خسته ڕووی بیروبۆچونه‌کانیان بێ به‌ش نه‌که‌ن. چونکه لاوان پێکهێنه‌رو پێشڕه‌وی خه‌باتن.
وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین تا ئێستا ژنان وه‌ک پێویست ڕێیان پێ نه‌دراوه به‌شداری له سه‌رکردایه‌تی پارتێکدا بکه‌ن، یه‌کێک له ماده گرنگه‌کانی پاری سه‌ربه‌ستی کوردستان ئه‌وه‌یه که به لایه‌نی که‌مه‌وه (30%) سه‌رکردایه‌تی پارته‌که له ئافره‌ت پێک بێت، ئه‌مه‌ش خاڵێکه که جێی خۆشحاڵییه بۆ تێڕوانینێکی ڕۆشن به‌رامبه‌ر ماف‌و داهاتوی ئافره‌تان له کوردستان.
که‌وابێت وه‌ک چۆن چه‌نده‌ها ساڵه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ ئازادی وڵات با هه‌رگیز کۆڵ نه‌ده‌ینو هه‌وڵ بده‌ین به گشت ڕێگایه‌ک ڕۆژێک بخوڵقێنین که تێیدا بتوانین فرمێسکێکی پارچه‌یه‌کی وڵات بسڕین.