شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد

krg

د.ئومێد سەباح بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کاژێر 10ی سەرلەبەیانی هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید بەڕێز مەسعود بارزانی مەرسوومی فەرمانی هەرێمی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی واژۆکرد".

صورة

د.ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆ کردووە.
د.ئومێد سەباح بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کاژێر 10ی سەرلەبەیانی هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید بەڕێز مەسعود بارزانی مەرسوومی فەرمانی هەرێمی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی واژۆکرد".
پێشتر بارزانی لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد چاوەڕێی بەغدا نەکات و رێکارە کارگێڕییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستپێبکات.
لە نووسراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتبوو، "لەبەر ئەوەی بە رای کۆمەڵێک یاساناس، بابەتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دەکەوێتە بازنەی سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێمی کوردستان و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست لە لایەن بەغدا بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، بڕیارمان دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات دەست بە رێوشوێنە ئیدارییەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی شەهید بکات بۆ ئەوەی داواکاریی خەڵکی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بکرێت".
رۆژی 13ی ئەم مانگەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد‌و رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردەوە.
2014-03-16 05:19:39

11 ساڵ و 11 مانگ و 22 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©