ەروەها بەشدارانیش بە ڕاوبۆچوونی خۆیان زیاتر یادەکەیان دەوڵەمەند کرد.شاندی کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان شێرکۆ پاڵانی و کاروخ باوەجانی.
بەشداری شاندێکی کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٢٦ ساڵەی هەڵەبجە لە ئۆسڵۆ.

رێکەوتی ١٦/٣/٢٠ ١٤ له شاری ئوسڵۆی پایتەختی نەرویج، لە لایەن ڕێکخراوی ناوەندی چاک یادی کارەساتی کیمابارن هەڵەبجه بە بەشداری نۆێنەرانی دەیان پارت و ڕێکخراوی کوردستانی و میوانی تایبەت و بانگهێشتکراو لە کوردستانەوە بەڕێز سەلاحە ڕەش بەرز ڕاگیرا.
بەرنامەکە کاتژمێر٢تا کاتژمێر٥ی ئێوارەی درێژەی هەبوو. کە سەرەتا بە پارچە هەڵبەستێکی ماتەمی لە لایەن بێهرۆز سەلاواتی دەستی بە کارەکانی کرد.
بە دوای ئەودا هەر یەک لە بەرێزان سۆران، سەلاح رەش و مەریوان هەڵەبجەیی چەند بابەتێکی پێوەندیدارییان پێشکەشکرد. هەروەها بەشدارانیش بە ڕاوبۆچوونی خۆیان زیاتر یادەکەیان دەوڵەمەند کرد.
شاندی کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان شێرکۆ پاڵانی و کاروخ باوەجانی. لە پەراوێزی ئەو ساڵیادەدا شاندی کۆمیتەی نەرویج چاوی کەوت بە نۆێنەرانی زۆر لایەنی کوردستانی و بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.
کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٦ / ٣ / ٢٠ ١٤ ئۆسڵۆ
2014-03-16 15:41:20
11 ساڵ و 11 مانگ و 11 کاتژمێر و 53 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس