شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

باوەجانی: ئێران هەوڵی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی شیعەیی دەدات

روداو
باوەجانی: ئێران هەوڵی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی شیعەیی دەدات

باوەجانی جەختی لەوەکردەوە، کە: "کەسانی وەک حەسەن رۆحانی ناتوانن سیستمی ویلایەتی فەقیهه بگۆڕن و وایلێبکەن لەگەڵ سیستمی دیموکراسیدا هەماهەنگ بێت".

باوەجانی: ئێران هەوڵی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی شیعەیی دەدات

صورة

رووداو- هەولێر سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان رایگەیاندم، کە ئێران دەیەوێ ئیپراتۆریەتێکی شیعەیی لە وڵاتانی دەورووبەری پێکبهێنێت. عارف باوەجانی، سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان بەشداری بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفزیۆنی (رووداو)ی کرد و رایگەیاند: 'لە ماوەی 35 ساڵ و 11 خوولی هەڵبژاردندا، بەڵینی زۆر بەکورد دراوە، بەڵام هیچیان جێبەجێ نەکراون، لە خوولی سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی و ئەحمەدی نەژادیشدا ئێمە هەمان هەڵوێستمان هەبووە و پێمان وابووە ئەو کارە تەنیا سیناریۆیە بۆ راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان". عارف باوەجانی پێیوایە گۆڕانکاری لە سەرۆک کۆمارێکی "تووندڕەوەوە" بۆ سەرۆک کۆمارێکی "میانڕەو"، تەنیا بۆ راکێشانی سەرنجی جیهانە بەوەی، کە بڵێن لە ئێران سیستمێکی هەڵبژاردنی ئازاد هەیە. سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان ئاشکراشی کرد: "لە شەش مانگی کۆتایی دەسەڵاتی ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، 198 کەس لە سێدارەدران، لەبەرامبەردا لە شەش مانگی دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران، 373 کەس لە سێدارەدراون، لەم هەفتەیەش ئەگەری لەسێدارەدانی 29 کەسی دیکەش هەیە". باوەجانی جەختی لەوەکردەوە، کە: "کەسانی وەک حەسەن رۆحانی ناتوانن سیستمی ویلایەتی فەقیهه بگۆڕن و وایلێبکەن لەگەڵ سیستمی دیموکراسیدا هەماهەنگ بێت". هەروەها گوتی: "ئێران خەریکی سەرقاڵکردنی جیهانە، لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی 5+1 یش ئەمە روونبووەوە، ماوەی هەشت ساڵ ئەحمەدی نەژاد دێنێ و سەرنجی جیهان بە ئاڕاستەی هاتنە سەر حوکمی دەسەڵاتێکی تووندڕەو رادەکێشێ، بەدوای ئەویشدا حەسەن رۆحانی دێنێت، کە گوایە دونیا بەرەو گۆڕانکاری دەچێت". باوەجانی گوتیشی: "گلەیی خەڵک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەجێی خۆیەتی، کە دەبوو بەپێی ویستی خەڵک بووایەن، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕینی سیستمی سیاسی ئێران تەنیا بە کورد ناکرێ، ئەگەر هەموو حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هاوبەش بن و هێزی هاوبەشیان هەبێت، ناتوانن زەبرێکی نیزامی بێتە ئاراوە". بە بۆچوونی ئەو، ئەو رژێمە دەبێ لەسەر ئاستی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پلانێک دابڕێژرێ بۆ نەهێشتنی: "پێویستە ئێران لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە بایکۆتبکرێ و پشتیوانی لە نەتەوەکانی ئێران بکرێ، کە 70% نەتەوەکانی بندەستی غەیرە فارس پێکدەهێنن، کە هەموویان دژی رژێمی ئێرانن و لە کوردیش تووندترن". عارف باوەجانی گوتیشی: "قەیرانی دارایی و هەڕەشەی بڕینی یارانە لە خەڵک، وایکرد خەڵک بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، کورد بەو رێژە زۆرەی کە گەورەی دەکەنەوە بەشداری هەڵبژاردنی نەکردووە". باوەجانی لەبارەی ئەو  هەڕەشانەی نووری مالیکی لە هەرێمی کوردستانی دەکات و ئەو کێشانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ئەوەی خستەڕوو: "کەمپەینێک لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعودیەدا هەیە، کە بۆ سێرەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە ئێران هەوڵ دەدات وڵاتانی دراوسیێ خۆی بکاتە ئیمپراتۆرییەتێکی شیعەیی". لە ماوەی بەڕێوەچوونی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە مانگی حوزەیرانی 2013، حەسەن رۆحانی ژمارەیەک بەڵێنی بە کورددا، لەوانە پێدانی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری بۆ کاروباری کەمینەکان لە ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراوە.

 http://rudaw.net/sorani/middleeast/18032014#sthash.6vFp8wo0.dpuf
2014-03-18 05:32:35

11 ساڵ و 11 مانگ و 21 کاتژمێر و 59 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©