ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان، لهم یاده ماتهمینهی شههیدانی سهربهرزی کۆماری کوردستان، سهری ڕێز نوازش بۆ شههیدانی کوردستان نهوی دهکهین، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.
هاوڵاتیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان!
نیشتیمانەکەمان گەلێک مێژووی زێرینی هەیە کە بۆ هەمیشە شانازی پێوە دەکەین و یادی لێدەکەینەوە. یەکێک لەو رۆژانە دەی خاکەلێوەیە. دەی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک یادی پێشەوازی مەزنی کوردایەتی قازی موحەممەدمان وەبیر دێنێتەوە.
پێشەوا قازی موحەممەد ئەو مرۆڤە مەزن و هۆشیارەی گەلەکەمان بوو کە ٦٧ ساڵ پێش بە تاوانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ هەڤاڵانی لە لایەن حکومەتی ئەوکاتی ئێرانەوە لە سێدارەدا.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان، لهم یاده ماتهمینهی شههیدانی سهربهرزی کۆماری کوردستان، سهری ڕێز نوازش بۆ شههیدانی کوردستان نهوی دهکهین، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٦٧ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.
نهمری و سهربهرزی بۆ گشت شههیدانی کۆماری کوردستان,بە هیوای خەباتی بەردەوام بۆ وە دەرنانی داگیرکەران لە سەرخاکی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سهربهستیی کوردستان
١٠ ی خاکهلێوهی ٢٧١٤ی کوردی. ٣٠ / ٣ / ٢٠ ١٤ی زاینی.
www.psk2006.org