ئه‌ردوغان، ئه‌و ئيسلاميهی که زه‌ره‌ێک باوه‌ری به ئيسلام نيه .
ئاينی ئيسلام ێکێکه له ئاينه ئاسمانێکان و به ته‌واوکه‌ری هه‌موو ئاينهکانی پێشوو ناوده‌برێت. ئاينی ئيسلام زۆر به ووردی و راشکاوی باس له مافه‌کانی خه‌ڵک و تاکه‌کان ده‌کات، داواش له هه‌موو موسڵمانان ده‌کات که به چاوێکی برايانهو يه‌کسانی تهماشاو مامه‌ل له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر بکه‌ن. ئيسلام هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ره‌فتار و کرده‌وه‌يان خراپه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ريسوا ده‌کات و سزای توندی بۆ دياریکردوون له دۆزه‌خ. ئه‌م ئاينه نه‌ک ته‌نها داوای مامهلهو ره‌فتاری مرۆڤانه له‌گه‌ڵ هاوئاينهکهی موسڵمانان ده‌کات، به‌ڵکو له پیش هه‌موو شتێک داوای ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و ره‌فتارو مامهلهيه له پێشا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانێکی غهيره ئيسلام به‌کاربهێنرێت. تێروانينی ئيسلام سه‌باره‌ت به مامه‌له‌کردنی مرۆڤانه‌ی لايه‌نگيرانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تر په‌يوه‌ندی نيه به ره‌گه‌ز و تايبه‌تمه‌ندی ميله‌تانی تر به‌ڵکو به چاوێکی زۆر ئينسانی ته‌ماشای به‌رامبه‌ره‌کان ده‌کات.
چاوخشانێک به فه‌لسه‌فه‌ی ئاينی ئيسلام، ئه‌و راستيه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که بێجگه له‌و رانمايانهی بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا دانراوه ریزێکی زۆريش له هه‌موو ئه‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ی لای مرۆڤ و نه‌ته‌وه جيوازهکان داده‌نێت که باوه‌ريان به‌و ئاينه هه‌يه. (انا خلقناکم شعوبآ و قبائل للتعارفو) ، به‌و مانايه‌ی که ئێمه ئێوه‌مان له ميله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی جياواز خهڵقکرد بۆ ئه‌وه‌ی يه‌کتر بناسن. دياره من به‌ش به‌حاڵی خۆم مامۆستای ئاين نيم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له ئاينی ئيسلام تێگهيشتووم ئه‌وه‌يه که ئه‌م ئاينه نه‌ک ته‌نانه‌ت رێگا به هيچ موسڵمانێک نادات که زوڵم و ناهه‌قی به‌رامبه‌ر هاو ئاينی خۆی به‌کاربهێنێت، به‌ڵکو رێگاش به‌وه نادات که ئه‌و ناهه‌قی و ناعه‌داله‌تيه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی غهيره ئيسلاميش به‌کاربهێرێت.
هێزه ئيسلامێکان پێش ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست له هه‌ندێ وڵاتانی ناوچه‌که هه‌موو ئه‌و تاوان و ناعهدالهتيهی به‌رامبه‌ر ميله‌تان و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئيسلامێکان به‌کارده‌هێنرا ده‌خسته ئه‌ستۆی ئه‌و لايه‌ن و حکومه‌تانه‌ی که به‌رنامه‌و ههڵوێستهکانيان جياواز بوو له فه‌لسه‌فه ئيسلامێکه. ئه‌م هێزانه پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که ده‌سه‌ڵاته سياسێکانی جيهانی ئيسلام به‌ناوی نيشتمانپهرهوهری، فه‌لسه‌فه‌ی سۆسياليستی، ديموکراسی، ناسيوناليستی، کۆمهنيستی، ليبرالی وه زۆر شتی تره‌وه کاره‌ساتی گه‌وره‌يان به‌سه‌ر ميله‌تانی خۆيان هێناوه‌و ئه‌و به‌رنامانه‌ی کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن شکستێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه بۆ کهمهڵگاکانيان.
ئه‌مان باسيان له‌وه ده‌کرد که رۆژئاوا‌و ئه‌مريکا هاوکارێکی ته‌واوی ئه‌م رژێمانه ده‌که‌ن، هه‌موو ئه‌و دواکه‌وتن و ماڵوێرانيانه‌ی به‌سه‌ر ميلهتانيان هاتوه هۆيهکهی بۆ هاوکاری نیوان ئه‌و رژێمانهو رۆژئاوا ده‌گه‌رێته‌وه، بۆيه ده‌بێت خه‌باتی سياسيان پێويسته دژ به رۆژئاوا‌و ئه‌مريکاش بێت. هێزه ئيسلامێکان جێبه‌جێکردنی شه‌ريعه‌تی ئيسلاميان به ته‌نها رێگاێک داده‌نا بۆ رزگارکردنی خه‌ڵک و ميله‌تانی جيهانی ئيسلام له هه‌موو ناهه‌قی و ناعهدالهتيهی ساڵه‌های ساڵه به‌رێوه‌ده‌چیت. . ئه‌مان پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌يان ده‌کرد که بوونی حکومه‌تێکی ئيسلامی رێگا له هه‌موو ئه‌و زۆڵم و ناعه‌داله‌تيه ده‌گرێت که به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ميله‌تانی ئيسلام به‌رێوه ده‌چێت، بۆيه زۆر پێويسته شه‌قامی وڵاته‌کانيان ده‌بێت کار بۆ گۆرينی ئه‌و رژێمانه بکات بۆ ئه‌وه‌ی چيتر ئه‌و خه‌ڵکه له‌و نه‌هامه‌تی و دواکهوتويه نهناڵیت.
داگيرکردنی ئه‌فغانستان له لايه‌ن سۆڤێت و هاوکاری زۆری ئه‌مريکا بۆ هێزه ئيسلامێکانی ئه‌م وڵاته هۆێکی تری به‌هێزبوونی بزووتنه‌وه ئيسلامێکان بوو له ناوچه‌که. دياره عه‌ره‌بستانی سعوديش بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران رۆڵێکی گرنگی له به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه ئيسلامێکان بينی له جيهان، چونکه ئێرانێکی ئيسلامی و ئه‌فغانستانێکی کۆمه‌نيست هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندێکانی عه‌ره‌بستان درووست ده‌کرد. رووداوه‌کانی جه‌زائير، به‌حرێن، پاکستان، مسر ،لوبنان، فه‌له‌ستين وه زۆر شوێنی تر ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاریه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی بوو بۆ هێزه ئيسلامێکان له جيهان. ململانێ نیوان هه‌ردوو وڵاتی گه‌وره‌ی ئیران و سعوديه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هێزه ئيسلامێکانی جيهان به‌شێکی تری ئه‌و گه‌شه‌کدرن و پهرهسهندهنهی بزووتنه‌وه ئيسلامێکان بوو.
له وڵاتێکی وه‌ک تورکيا که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمانن تاکو ساڵانی هه‌شتا، رێگا له هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و هێزه ئيسلاميانه گيرابوو که کاريان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شه‌ريعه‌ته ئيسلامێکه ده‌کرد له‌م وڵاته، زۆر له‌و کهسايهتيانهی که داکۆکيان له بوونی حکومه‌تێکی ئيسلامی ده‌کرد زيندانیکران يان بێسه‌روشوێن کران. ناوه‌راستی هه‌شتاکان به سه‌ره‌تای ئاشکرابوونی بزوتنه‌وه ئيسلامێکان ناوده‌برێت له‌م وڵاته، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی شۆرشی ئيسلامی ئێران توانی ئاسه‌واری رژێمی شاهنشاهی له‌ناو ببات و ببێته هێزێکی ئه‌وتۆ که بتوانێت به‌ربڵاوی به شۆرشه ئيسلامێکه بدات له ناوچه‌که. سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئيسلامی له ئێران کاريگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌کردن وبه‌رپابوونی بزووتنه‌وه ئيسلامێکان، ئه‌مه‌ش وه‌ک زه‌نگێکی خه‌ته‌ر ته‌ماشا ده‌کرا له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا که خۆيان به تاقه زلهێزی ناوجه‌که ناوده‌برد. ده‌سه‌ڵاتدارانی سياسی و سوپای ئه‌م وڵاته بوونی هێزێکی ئيسلامی يان رێگادان به بزووتنه‌وه ئيسلامێکانی ئه‌م وڵاته‌يان به‌گرنگ زانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌و ته‌وژمه‌ی له ئێرانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو رۆژبه‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دابوو. ئه‌م گۆرانکاريانه رێگای بۆ هیزه ئيسلامێکانی تورکيا خۆشکرد که بێ هيچ ترسیک بێنه مهيدان و کار بۆ په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزکردنی خۆيان بکه‌ن.
زۆر له تاکه‌کانی کوردی باکور، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی که پابه‌ندن به رێنماکانی ئاينی ئيسلامی له‌و باوهردابوون که ده‌سه‌ڵاتێکی ئيسلامی له تورکيا هه‌ڵوێست و مامهلهێکی جياوازی ده‌بێت به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد. خه‌ڵکی کورد له‌م وڵاته له‌و باوه‌ره‌دابوون که حکومه‌تێکی ئيسلامی له تورکيا پابه‌ند ده‌بێت به شه‌ريعه‌تی ئيسلامی، هه‌موو ئه‌و زوڵم و ناههقيهی هه‌شتا ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ده‌سرێته‌وه‌و مامهلهێکی موسڵمانانه ده‌کات له‌گه‌ڵ کورد. ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی سياسی له تورکيا مامهلهو هه‌ڵوێستيان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردی موسڵمان له باکوور هيچ جياوازێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره علمانێکان نيهو هه‌ندێ جار زۆر توندتر و ترسناکتره. ئه‌مان ئاينیان تێکه‌ڵ به ئايدلۆجيا ناسيوناليستێکان کردوه‌و ده‌يانه‌وێت له‌و رێگايه‌وه هه‌موو هێزه توندره‌وه‌کانی تورک به‌لای خۆيان راکێشن که دژ به خه‌ڵکی کوردن.
سوپا که گه‌وره‌ترين ده‌سه‌ڵاتی سياسی هه‌يه له‌م وڵاته، هه‌ميشه دژ به‌وه بووه که کیشه‌ی کورد له رێگای سياسيه‌وه چاره‌سه‌ربکرێت، بۆيه له رابردوو چه‌نده‌ها کودتای سه‌ربازیان به‌رامبه‌ر ئه‌و حکومه‌تانه ئه‌نجامداوه که خواستياری چاره‌سه‌رێکی سياسی بوون سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد. له هه‌شتاکانه‌وه تاکو ئێستا چه‌ند جارێک هێزه ئيسلامێکانی تورکيا ده‌سه‌ڵاتيان گرتۆته ده‌سه‌ت و هه‌رجارێک که باسيان له کێشه‌ی کورد کردبێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپای ئه‌م وڵاته هه‌ره‌شه‌ی کودتايان لێکردوون. سه‌رۆک وه‌زيرانی ئه‌مرۆی تورکيا (ئه‌ردوگان) له سه‌ره‌تای پۆسته‌که‌ی، يان له کاتی فشاره نێوده‌وڵه‌تێکان باسی له کێشه‌ی کورد کردوه، به‌ڵام له‌وه‌تی ئه‌مريکا رژێمی به‌عسی رووخاندوه‌و کوردی ئه‌موڵاته هه‌ندی له مافه‌کانی ده‌ستکه‌وتوه ئه‌ميش بۆته دوژمنێکی گه‌وره‌ی کورد. حکومه‌ته ئيسلامێکه‌ی ئه‌ردوگان ترسی ئه‌وه‌ی لێنيشتوه که ئه‌مريکا نيازی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی هه‌بێت له عيراق، بۆيه هه‌موو رۆژێ به به‌رگ و هه‌ڵوێسته ناسيوناليستێکهی هه‌ره‌شه له کورد ده‌کات.
سه‌رۆک وزيرانی تورکيا به‌رامبه‌ر ميله‌تانی فه‌له‌ستين، بۆسنه، چيچينيا، هه‌موو موسڵمانانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و باشوور، وه زۆر ناوچه‌ی تری جيهان که‌سايه‌تێکی موسڵمانه‌و به توندی داکۆکی له مافه بنه‌ره‌تی و نهتهوايهتێکانيان ده‌کات. زۆرجار داوا له زلهێزه‌کانی جيهانی ده‌کات که داکۆکی له موسڵمانانی جهوساوهی جيهان بکه‌ن، يان يه‌کسه‌ر لێدوانی توندی موسڵمانانه ده‌دات دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی موسڵمانان له جيهان و خۆی وه‌ک که‌سايه‌تێکی مرۆڤ دۆستانه ده‌رده‌خات. ئه‌م سه‌رۆک وهزيرانهی تورکيا کاتێ کێشه‌که په‌يوه‌ندی به ميله‌تێکی موسڵمانی وه‌ک کوردی وڵاته‌که‌ی خۆی، يان کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان هه‌بێت، ئه‌وا به‌رگی ئيسلامێتی داده‌که‌نێ و ده‌بێته ناسيوناليستێکی توندره‌وی کوێری هاوچه‌شنی جه‌نه‌راڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی.
سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا (ئه‌ردوگان) ئه‌وه باش ده‌زانێت که کورد له زۆر ميله‌تانی تری ناوچه‌که زيتار پابه‌نده به ئاين و شه‌ريعه‌تی ئيسلاميهوه، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت لای ئيسلامێکانی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ميله‌تانی تر به رێژه‌ی جياواز تهماشاو مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌م جۆره مامهلهو ره‌فتارانه‌ی ئيسلامێکانی وه‌ک ئه‌ردوگان زۆر دووره له فه‌لسه‌فه ئيسلامی و شهريعهتهکهی، بۆيه ده‌توانيين بڵێن که ئه‌م جۆره ئيسلاميانه نه له‌نزيک وه‌نه له دووره‌وه په‌يوه‌نديان به ئاين و ئيسلامه‌وه نيه، به‌ڵکو ته‌نها ئاين بۆ به‌رژه‌وه‌نديه نه‌ته‌وايه‌تی و ناسيوناليستهکانيان به‌کارده‌هێنن.
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر جه‌نابی ئه‌ردوگان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی باسی ئه‌وه‌ی کرد که، کورد هه‌قی ئه‌وه‌ی نيه داوای مافه‌کانی خۆی بکات له وڵاته‌که‌ی، کێشه‌ێکی کورديش بوونی نيه له‌م وڵاته. ئه‌م که‌سايه‌تيه به‌م لێدوانه‌ی ده‌يه‌وێت رای گشتی جيهانی چه‌واشه بکات، که گوايه کێشه‌ێکی کوردی له وڵاته‌که‌ی بوونی نيهو، هه‌رچی که‌سێک باس له‌وه ده‌کات دوژمنی برايه‌تی کورد و تورکه. سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا ئه‌وه‌ی له بيرچۆته‌وه که رژێمه يه‌ک له‌داو يه‌که‌کانی وڵاته‌که‌ی نه‌ک ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له مافه‌کانی خه‌ڵکی کورديان نه‌داوه، به‌ڵکو رێگايان به‌وه‌ش نه‌داوه که کورد به زمانی خۆياشيان بدوێن که خوا داوێتی پێان. حکومه‌تێکی ئيسلامی يان ميله‌تێکی موسڵمانی وه‌ک تورک به‌وجۆره ره‌فتار له‌گه‌ڵ ميله‌تێکی هاوئاينی خۆی بکات، ده‌بێت ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ميله‌تانی تری موسڵمان چۆن بێت کاتێ کێشه‌که په‌يوه‌نديدار ده‌بێت به به‌رژه‌وه‌ندێکان.
مێژووی چوارسه‌د ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی ئيسلامی عوسمانێکان له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات (باڵکان) پڕه له داستانی دڵته‌زێن. به‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌ێکی ئه‌م وڵاتانه تێپهريت گوێت له داستانی پر کاره‌سات ده‌بێت که عوسمانێکان ئه‌نجاميانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌م ميله‌تانه. دياره که‌سايه‌تێکی وه‌ک ئه‌ردوگان که خاوه‌ن مێژووێکی له‌وجۆره بێت ناتوانێت وا به‌ئاسانی خۆی له بييرو فه‌لسه‌فه‌ی ناسيوناليستیه کوێرانه‌که‌ی رژگار بکات، چونکه ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه په‌يوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی که‌سه‌کانه‌وه هه‌يه. ئه‌م جۆره که‌سانه‌ی که خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ێکی ناسيوناليستی کوێرانه بن، ميلهتهکی خۆيان به چاوێکی زۆر به‌رزتر ته‌ماشا بکه‌ن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکانی تر، ناتوانن خه‌ڵکی به به‌رگێکی ئيسلامی يان پروپاگه‌نده‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئيسلامی ليبرال و ديموکراس چه‌واشه بکه‌ن. جۆره که‌سايه‌تێکی وه‌ک ئه‌ردوگان که بانگه‌واز بۆ نزيکردنهوهی ئاين و شارستانيه جياوازه‌کان ده‌کات له‌يه‌ک چۆن ده‌بێته جێ باوه‌ری خه‌ڵکی کاتێ خۆی له بييڕو هه‌ڵوێستی ناسيوناليستی توندره‌و خنکا بێت. ئه‌م جۆره کهسايهتيانه ته‌نها له مه‌سه‌له ناسيوناليستێکان سيماو دهمووجاوه راستهقينهکانيان ئاشکرا ده‌بێت، نه‌ک له کاتی پروپاگه‌ندی جۆراوجۆر
له کوردستان هه‌ندێ هێزی ئيسلامی هه‌ن، ئه‌م هێزانه ده‌بێت زۆر به راشکاوی ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی ئه‌ردوگان و غهيره ئه‌ردوگان ريسوابکهن که به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌يان ده‌درێت. ئاينی ئيسلام داوا له موسڵمان ده‌کات که دژ به هه‌موو ناهه‌قی و زوڵمێک راوه‌ستن، به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ناههقيه له‌لايه‌ن که‌سێک يان لايه‌نێکی ئيسلاميهوه بێت. پێويسته هه‌موو که‌سايه‌تی و لايه‌نه ئيسلامێکانی کوردستان زۆر به تووندی دژ ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی ئه‌ردوگان راوه‌ستن و راشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆيان بۆ خه‌ڵکی کورد ئاشکرا بکه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه. ئێمه‌ی کورد چی ئه‌وانه‌ی که علمانيين يان ئيسلامی، هه‌رهه‌موومان له ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی ئه‌و برا هاوئاينیانهی ناوچهکهين، ئه‌وانه‌ی ده‌يانه‌وێت به ناوی ئيسلام به‌رده‌وامی به سياسه‌ت و ره‌فتاری شۆڤينيزمی رابردوويان بده‌ن. ئه‌گه‌ر که‌سانێکی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا ( ئه‌ردوگان) و سه‌رۆکی (هيئة علما‌ء المسلمين)، ( حارث الظاري) له‌وباوه‌ره‌دان که ئاينی ئيسلام ماف و ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ چه‌ند ميله‌تێک دياری ده‌کات، ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان وا ده‌زانن ئيسلام رێگا به ميله‌تانی وه‌ک کورد نادات داوای مافه‌کانی خۆيان بکه‌ن و ده‌بیت نۆکه‌ر ومزگينی ئه‌وان بن ئه‌وا زۆر ساده‌ن، چونکه نه ئيسلام به‌و جۆرهيهو نه کورديش قه‌بوڵی ئاينێکی له‌و جۆره ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئيسلام ئه‌وه بێت که هه‌ندێ لايه‌ن و گرووپ به کاره‌کانيان خه‌ڵکی بێگوناه خه‌ڵتاوی خوێن ده‌که‌ن له بازار وشه‌قامه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر له گرووپه تيروريستێکانی به‌ناو ئيسلام ئه‌نجامي ده‌ده‌ن، ئه‌وا که‌س له ئيسلام خۆی نزيک ناکاته‌وه‌و دوژمنێکی زۆريشی بۆ پهيدادهبێت. پێويسته هێزه ئيسلامێکانی کوردستان به راشکاوی ئه‌و هه‌ڵوێستی خۆيان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسلامی تورکيا ئاشکرا بکه‌ن و رێگاش نه‌ده‌ن له دوارۆژ لێدوانی شۆڤينيزمانهی له‌و جۆره دووباره بێته‌وه. ده‌بێت هێزه ئيسلامێکانی کوردستان پێش هه‌موو شتێک داکۆکی له خاک و ميله‌تی خۆيان بکه‌ن، چونکه ئاينی ئيسلام داوای ئه‌و ده‌کات له موسڵمانان که دژ به‌هه‌موو که‌س ولايهنێک راوه‌ستن که هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌يان ده‌کات. نابێت هێزه ئيسلامێکان چاو له‌و جۆره هه‌ڵوێست و لێدوانانه‌ی هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که بنوقێنن و بێده‌نگ بن لێ. کاتێک خه‌ڵکی کورد ده‌بێته هاوپه‌يمان و لايه‌نگيری هێزه ئيسلامێکان که بێ هيچ ترسێک، به راشکاوی وه دوور له به‌رژه‌وه‌نديه حزبێکان به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی ئه‌ردوگان و غهيره ئه‌ردوگان راوه‌ستن.
وهاب شاه محمد/ سويد .
[email protected]