لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پ س ک، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی.
کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

بە مەبەستی بە هێزکردنی پێوەندیی دوو لایەنە و تاوتۆێکردنی هەلومەرجی گشتی کوردستان و ڕووداوەکانی ناوچە سەرکردایەتی هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای فەرمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان کۆبوونەوە.
کە لە لایەن بەڕێز بەهمەن حسێن ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حیزبی زەحمەتکێشان و بەڕێز هەڤاڵ عەبدوڵا بەرپرسی پیوەدنییە کوردستانیەکان، پێشوازی لە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پ س ک، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی.
لەو دیدارەدا دولایەنە شرۆڤەیان لە سەر زۆر خاڵی گرنگ و پێوەندیدار بە ڕووداوەکانی رۆژ لە کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کرا. هەروەها باس لە سەر درێژەدان بە پێوەندی دوو لایەنە لە ئاست کوردستان و وڵاتانی دەرەوە کرا.
2014-04-01 05:11:21
11 ساڵ و 10 مانگ و 2 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان