دیداری نێوان هەیئەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ حیزبی یەکێتی دێمۆکراتی کورد لە سوریا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی هەنوکەیی و دواڕۆژی رۆژاوای کوردستان، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان
دیداری نێوان هەیئەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ حیزبی یەکێتی دێمۆکراتی کورد لە سوریا.

بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی هەنوکەیی و دواڕۆژی رۆژاوای کوردستان، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی کوردستان و هەر یەک لە بەڕیزان عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک، وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پ س ک، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی. چاویان کەوت بە هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی یەکێتی دێمۆکراتی کورد کە پێکهاتبون لە بەڕێزان مەحمود محەمەد ( ابو صابر) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری ئەو حیزبە لە هەرێمی کوردستان، زهیەل رەش ئەندامی سەرکردایەتی و هەریەک لە محمود یوسف، سارە حمدوک، دڵشاد محەمەد و وینس مستەفا ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکان و لە دیدارێکی دۆستانەدا بیروایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لەو دیدارەدا کە نزیکەی ٢ کاتژمێری خایاند، باسێکی تێروتەسەل لەسەر بارودۆخی کوردستان بە گشتی و ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی کراو، هەر لەو پێوەندیەشدا نوێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی خۆی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەو بەشەی وڵاتە داگیرکراوەکەمان دەربڕی و بەڵێنی هاوکاری و دۆستایەتی بە شاندی ناوبراو دا لە پێناو سەرکەوتن و دەستەبەر کردنی ئازادی و ڕزگاری ڕۆژاوادا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
31.3.2014
2014-04-02 17:32:44
11 ساڵ و 10 مانگ و 9 کاتژمێر و 59 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان