هەیئەتێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد، و لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا ڕزگار ئەندامی مەکتەبی سیاسی، حەسەن عوسمان و مامۆستا ڕەسوڵ عومەر ئەندامانی مەکتەبی پێوەندییەکان پێشوازی کران،
هەیئەتێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد

ڕۆژی١٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی، بەرامبەر بە ٢ی ئاپریلی ٢٠ ١٤ زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانیان کرد.
لە درێژەی زنجیرە دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرکردایەتی پارتیمان لە هەرێمی کوردستاندا، هەیئەتێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی، وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆک و قادری خەندەرەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانیان کرد، و لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا ڕزگار ئەندامی مەکتەبی سیاسی، حەسەن عوسمان و مامۆستا ڕەسوڵ عومەر ئەندامانی مەکتەبی پێوەندییەکان پێشوازی کران، سەرەتا بەڕێز مامۆستا ڕزگار ڕایگەیاند کە بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان ئەرکێکی لە ناکای بۆ پێشهاتووەو نەیتوانیوە لەو دیدارەی ئەمرۆ لەگەڵمان بێت. لە دیدارێکی دۆستانەی نێوان هەر دوو شاندی ناوبراو کە نزیک بە کاتژمێر و نیوێکی خایاند، باسێکی تێروتەسەل لەسەر بارودۆخی کوردستانی گەورە و بەتایبەت باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە کرا و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
جێگای باسە کە هەر دوو شاندی ناوبراو هاوهەڵوێست بوون لەسەر کارکردن لە پێناو بە نەتەوەیی کردنی ڕێچکەی خەبات و تێکۆشان لەپێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-04-03 01:51:47
11 ساڵ و 10 مانگ و 1 کاتژمێر و 40 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان