پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی حیزبی شیوعی کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کە لە لایەن بەڕێزان ئیبراهیم سۆفی ( ئەبو تارا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان، هاژە سلێمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاوتا ڕەسول ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیکران.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی حیزبی شیوعی کرد
ڕۆژی ٣ی ئاپریلی ٢٠ ١٤ ی زاینی بەرانبەر بە١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردیØ› هەیئەتێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەمە بەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.
شاندی پارتیمان پێکهاتبو لە بەڕێزان عارف باوەجا نی سەرۆکی گشتی و قادری خەندەڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
کە لە لایەن بەڕێزان ئیبراهیم سۆفی ( ئەبو تارا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان، هاژە سلێمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاوتا ڕەسول ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیکران.
سەرەتای دیدار : بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی حیزبی ناوبراو کرد، و هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵێ دڵسۆزی و تێکۆشانی حیزبی شیوعی کوردستانی لە گشت بەشەکان بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
پاشان هەردوو لایەن بە تێرو تەسەلی باسێکی گشتیان لە مەر ڕووداو پێشهاتەکانی کوردستان شرۆڤە کرد. بەڕێز ئەبو تارا ئاماژەی بە چالاکی ٨ ساڵەی پ س ک کرد، وێرای دەستخۆشانە و هیوی خواست کە لایەنە سیاسیەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە، و بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە حیزبی شیوعی کوردستان و هەوڵێکی زۆری داوە بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکانی کوردستانی.
شایەنی ئاماژە پێکردنە لە چەند خولەکی پێش کۆتایی دیدارەکە بەڕێز کەمال شاکر سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان کە تازە دەگەیشتە شۆینی کاری، چاوی کەوت بە شاندی پ س ک و بە گەرمی بە خێرهاتنی کردن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-04-05 02:39:25
11 ساڵ و 10 مانگ و 53 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان