لە لایەن بەڕێز شیلان بەرپرسی گشتی بەدەپە لە باشوری کوردستان و بەڕێزان جەمال خوشگون بەرپرسی پێوەندییەکان و چەندین کادیری بارەگای بەدەپە بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو سەردانەدا بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی نۆێنەرانی بە دەپە کرد،
پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان سەردانی بەدەپەی کرد.

لە دێژەی سەردان و دیدارەکانی شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ گشت لایەنە کوردستانییەکان، ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٧/ ٤ / ٢٠ ١٤ زاینی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک و بەڕێز قادر خەندەڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرکەوتنەکانی بە دەپە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا، سەردانی بارەگای فەرمی پارتی ناوبراویان لە شاری هەولێر کرد.
لە لایەن بەڕێز شیلان بەرپرسی گشتی بەدەپە لە باشوری کوردستان و بەڕێزان جەمال خوشگون بەرپرسی پێوەندییەکان و چەندین کادیری بارەگای بەدەپە بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو سەردانەدا بەڕێز باوەجانی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی نۆێنەرانی بە دەپە کرد، و خۆشحاڵی لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان بۆ کوردانی باکوری کوردستان دەربری. کە بە خۆشییەوە ژمارەی کورسی کوردستانیان ئیستا گەیشتووەتە ٣٤ کورسی لە نێۆ پەرلەمانی تورکیادا.
هەردوولایەن بۆ ماوەی یەککاتژمێر زۆر بابەتی گرنگ و پێوەندیدار بە کوردستانیان باسکرد، و هەروەها ئاماژەیان بۆ بە هێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە پێشاندا. هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە هیندێک لە هەوڵە دیپلوماتییەکانی پ س ک لە ئاست ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی، بۆ باکوری کوردستان کرا، کە شاندی ناوبراو خۆشحاڵی و دەستخۆشانەیان ئاراستەی پ س ک کرد.
لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا نۆێنەرانی بەدەپە پێشنیاری سەردانی سەرکردایەتی پ س ک بۆ ئامەدی پایتەختی باکوری کوردستانیان خستە بەردەست شاندی پ س ک.
کۆبوونەوە بە هیندێک وردەکاری و بە هێزکردنەوەی پێوەندی ٢ لایەنە بە سەرکەوتووی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لە مەر چالاکیەکان سەردانی ئەم ئاڵبومە بکەن لە ناو فایسبووکەکەماندا.
https://www.facebook.com/abawecani/media_set?set=a.10201799464929973.1282440767&type=3