وێرای پێناسەیەکی گشتی لە مەر هەڵەبجە و کارەکانی ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، دانیشتنێکی٤٠ خولەکی لە نێوان شاندی پ س ک و قایمقامی هەڵەبجە وبەرپرسانی مۆنۆمێنت بەڕێوە چووە. کە تێدا باس لە سەر گرنگی هەڵەبجە و هەوڵە دیپلوماتییەکان بۆ هەڵەبجە کرا. قایمقامی هەڵەبجەو هاورێیانی پێشوازییان لە پشتیوانی دڵسۆزی سەرۆکی پ س ک بۆ هەڵەبجە لە ساڵانی ڕابوردو ئیستادا کرد.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد.

ڕێکەوتی١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٤ / ٢٠ ١٤ زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئەندامانی هاوشاندی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆک و بەرپرسی پێوەندییەکانی پ س ک لە باشوری کوردستان، و قادر خەندەڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی. بە مەبەستی پیرۆزبایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد. لە لایەن بەڕێز گۆران ئەدهەم قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێز خێڵان بەرپرسی مینۆمێنتی هەڵەبجە و چەند کادیر و کارگێرێکی مینومێنتی هەڵەبجە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک کرا.
وێرای پێناسەیەکی گشتی لە مەر هەڵەبجە و کارەکانی ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، دانیشتنێکی٤٠ خولەکی لە نێوان شاندی پ س ک و قایمقامی هەڵەبجە وبەرپرسانی مۆنۆمێنت بەڕێوە چووە. کە تێدا باس لە سەر گرنگی هەڵەبجە و هەوڵە دیپلوماتییەکان بۆ هەڵەبجە کرا. قایمقامی هەڵەبجەو هاورێیانی پێشوازییان لە پشتیوانی دڵسۆزی سەرۆکی پ س ک بۆ هەڵەبجە لە ساڵانی ڕابوردو ئیستادا کرد.
چەندین پێشنیارو باسی جۆراوجۆرە ٢ لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا. هەر لە نێو ئاخنی سەردانەکەی پ س ک بۆ هەڵبجە چەند ڕاگەیاندنی کوردستانی ئامادە بوون، کە تێیدا تەلەفزۆینی گەلی کوردستان لێدوانێکی لە سەرۆکی پ س ک لە سەر سەردانەکەیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەرگرت. و تێیدا بەڕیزیان ئاماژەیان بەوە کرد، کە هەڵەبجە پێناسی بە جیهانی بوونی دۆزی زیاد لە ٥٥ ملۆین کوردە، و پێویستە هەموو کوردێک خۆی بە هەڵەبجەی بزانێت و پشتیوانی لە پێشکەوتنی پارێزگای هەڵەبجە بکات.
شاندی پ س ک لە لایەن شاندی خانەخۆێوە بە گەرمی بەڕێکران.
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لە مەر چالاکیەکان سەردانی ئەم ئاڵبومە بکەن لە ناو فایسبووکەکەماندا.
https://www.facebook.com/abawecani/media_set?set=a.10201799464929973.1282440767&type=3