پیته‌ر گالبرێس: بێگومان بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا دایه
پیته‌ر گالبرێس: peyamner
که بێگومان له داهاتووێکی نزیکدا هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌بێت و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆش ده‌بێته به‌یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی ئێران و تورکیا، که بێگومان بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا دایه
PNA “ پیته‌ر گالبرێس باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاتی کرواتیا،
له لێدوانێکیدا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و کرده‌توندوتیژییه‌کانی ناوخۆی عێراق، پێویسته عێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمی جودا (کورد، سوننه، شیعه) دابه‌شبکرێت، که بێگومان له داهاتووێکی نزیکدا هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌بێت و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆش ده‌بێته به‌یه‌کبه‌ستنه‌وه‌ی ئێران و تورکیا، که بێگومان بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا دایه.
پیته‌ر گالبرێس سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و وڵاتانی دراوسێی له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی له (مۆندا) گوتی: " کرده‌توندوتیژییه‌کانی تایفه‌گه‌ری ناوخۆی عێراق، وایکردووه حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له هه‌وڵه‌کانی جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئێران ده‌ستێکی باڵایان له تێکدانی بارودۆخی عێراقدا هه‌یه، چونکه گۆڕانکارییه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دانیه. بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریکا دوور له ره‌وشی عێراق په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تاران و دیمه‌شق رێکبخاته‌وه، تاوه‌کو ئه‌وان، بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق هاوکاری ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن ".
هه‌روه‌ها گالبرإێس گوتی: "ئه‌مه‌ریکا قه‌بوڵی کردووه، که ئه‌وه‌ی له عێراق له ئارادایه و رووده‌دات، شه‌ڕێکی ناوخۆیه. بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بارودۆخه‌که‌ش، پێویسته عێراق بۆ سه‌ر سێ هه‌رێمی جودا (کورد، سوننه، شیعه) دابه‌شبکرێت و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ هه‌رێمه‌که‌ش رێکه‌وتن بکرێت".
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی وڵاته‌کانی دراوسێی عێراق، ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که وڵاتانی دراوسێی عێراق بگه‌نه ئه‌م باوه‌ڕه، ته‌نها هه‌رێمی شیعه‌ی باشووری عێراق بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران، نه‌وه‌ک ته‌واوی عێراق".
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی کوردی و نیگه‌رانی تورکیا له‌به‌رامبه‌ری، گالبرێس گوتی: "تورکیا زیاتر له 14 ملیۆن کوردی تێدایه و سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی کوردستانیش کاریگه‌ری له سه‌ر کورده‌کانی تورکیا ده‌بێت، بۆیه نیگه‌رانیه‌کانی وای له تورکیا کردووه، که به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیکی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان پێشبخات. به‌ڵام کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراسی و عه‌لمانی و لایه‌نگیری رۆژئاوا، ده‌بێته هه‌رێمێکی به‌یه‌ک گه‌یشتن له نێوان تورکیا و ئێران، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا ده‌بێت".
2006-12-24 11:47:09
19 ساڵ و 1 مانگ و 15 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان