شەهید فەرهاد جەهانگیری لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کەلە١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی دووساڵەی کۆچی دوایی کاک فەرهاد جەهانگیری. 
دوو ساڵ پێش لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٢ی کوردی. ١٤ / ٤ / ٢٠ ١٢ی زاینی. هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک فەرهاد جەهانگیری ناسراو بە فەرهادە رەش، جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە تاراوگەو لە شاری لینشۆپینگی وڵاتی سوید گیانی لە دەستداو ماڵئاوایی لە ئێمە و نێشتیمانەکەی کرد.
شەهید فەرهاد جەهانگیری لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سنەی خۆێناوی لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی مناڵیوە وەک هەر کوردێکی دیکەی نیشتیمان پەروەر چەکی بەرگری لە خاک و نیشتیمانەکەی لە شانکردوە و چووەتە یەکێک لە پارتەکانی کوردستانی و بۆ ماوەی نزیک بە ٢٢ ساڵ لەو حیزبەدا چ وەک پێشمەرگە لە کوردستان و چ وەک ئەندام لە دەرەوەی وڵات درێژەی بە خەبات داوە. لەو حیزبەدا چەندین بەرپرسایەتی و تا پلەی کادری بریبوو.
کاک فەرهاد بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا، له ٢ی ڕێبهندانی ٢٧٠ ٨ی کوردی، کە ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستانە، بڕیاریدا سهنگهری خهباتی بگوێزێتهوه بۆ نێو ڕیزهکانی پارتی سهربهستیی کوردستان.
شەهید فەرهاد جەهانگیری لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کەلە١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ بە ڕێوە چوو وەک ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکەم، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردرا.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەم ساڵیادە ماتەمینەدا سەرەخۆشی و خەم و پەژارەی خۆمان، جارێکی دیکە ئاراستەی بنەماڵەی هاوبیرمان کاک فەرهاد لە شاری سنەی قارەمان و هەروەها لە گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان و خۆمان دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ڕێگای کاک فەرهاد تا سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام دەبێت. یادی کاک فەرهادیش هەموو ساڵێک بەڕێزەوە دەکرێتەوە و وەبیری نەوەی داهاتووی پارتەکەمان و گەلەکەمانی دەهێنینەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی یەکەم شەهیدی پارتەکەمان کاک فەرهاد و گشت شەهیدانی کوردستان.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پر ڕێبوار بێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی، ١٤/٤/٢٠ ١٤ ی زاینی