مامجەلال سەرکردەیەکی مێژوویی بە توانای گەلی کوردە. خاوەنی مێژوویەکی زیاد لە٦٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانە. هەربۆیەش هەموو گەلی کورد بە گشت چین و تۆێژێکەوە دوور لە بیروباوەری حیزبی و سیاسی
خۆشحاڵم بە بینی جەنابی مامجەلال تاڵەبانی لە کاتی دەنگداندا.

ماوەی نزیک بە ١٧ مانگە کە جەنابی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێراقی بواری تەندروستی تێکچوبوو، گوازرایەوە خەستەخانەیەکی ئەڵمانیا. لەو کاتە بەو لاوە بە دەیان شێوە بیرکردنەوە لە سەر ژیانی جەنابی مامجەلال دەکرا و شرۆڤەی لە سەر دەکرا.
مامجەلال سەرکردەیەکی مێژوویی بە توانای گەلی کوردە. خاوەنی مێژوویەکی زیاد لە٦٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانە. هەربۆیەش هەموو گەلی کورد بە گشت چین و تۆێژێکەوە دوور لە بیروباوەری حیزبی و سیاسی، بە تامەزرۆوە چاوەروانی هەواڵی تەندروستی مامجەلال بوون. بە خۆشییەوە ئەمرۆ لە سەر شاشەی تەلەفزۆێنەکان لە کاتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق و ئەنجومەنی شارەوانییەکانی کوردستاندا دەرکەوت. دەرکەوتنی مامجەلال لە دوای ١٧مانگ دڵی هەموو کوردێکی خەمخۆری سەرکردە بە تواناکانی گەلەکەمانی خۆش کرد.
منیش لێرەوە خۆشحاڵی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی دەرکەوتنەوەی جەنابی مامجەلال بەو تەندروستیە باشەوە پێشاندەدەین. هیوادارین کە بە زووترین کات بێتەوە کوردستان و زیاتر دڵی هەموو لایەک خۆش کات.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ی بانەمەری ٢٧١٤ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٨ / ٤ / ٢٠ ١٣ زاینی
2014-04-28 07:47:01
11 ساڵ و 9 مانگ و 19 کاتژمێر و 45 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس