شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لەمەریوان خنکاندن و خۆکوشتنى گوماناوى درێژەى هەیە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
لەمەریوان خنکاندن و خۆکوشتنى گوماناوى درێژەى هەیە

ەک چالاکوانەکان بە (KMMK) راگەیاندوە لە ماوەى چەند دەیەى رابردودا هیچ شەپۆلێکى خۆکوژیى هاوشێوە لە ناوچەکەیاندا رووى نەداوە و ئەوەش بووەتە جێگاى سەر سوڕمان، کە هەمو هەوڵەکان تەنها لە رێگەى خنکاندن بە تەنافەوە بووە، کەسە خنکێندراوەکان پەنایان نەبردوەتە بەر هیچ شێوازێکى دیکە بۆ کۆتایهێنان بە ژیانیان.

لەمەریوان خنکاندن و خۆکوشتنى گوماناوى درێژەى هەیە




صورة
لەماوەى مانگى رابردودا لە شارى مەریوان تەرمى چەند هاوڵاتییەک بە خنێکندراوى دۆزرایەوە و تەنها ئەمڕۆش سێ هەوڵى دیکەى خۆکوشتن تۆمار کراوە.
بەپێى سەرچاوەکەى کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان لەماوەى مانگى رابردودا تەرمى 8 کەس بە خنکێندراوى دۆزراوەتەوە و ناسنامەى هەر 8 کەسەکەیان بە تەواوەتى ئاشکرا بووە. تەنها ئەمڕۆ ٢٩/٤/٢٠ ١٤ و لە کاتى ئامادەکردنى ئەم راپۆرتەدا سێ رووداوى گوماناوى بۆ خۆکوشتن روویداوە.
بەگوێرەى زانیارییە گەیشتوەکان بە دەست (KMMK) ناوى ئەو کەسانە، کە خۆیان خنکاندوە، یان بە خنکێندراوى دۆزراونەتەوە بریتین لە:
١ - عەبدوڵا واحدى تەمەن ١٩ ساڵ، کە تەرمەکەى بە خنکێندراوى لە پشت قەبرى دەروێشى نزیک لە زرێبار دۆزرایەوە.
٢ – دانا خونکە خەڵکى ئاوایى سەرنژمار و دانیشتوى شارۆچکەى جوجەسازى بووە، کە تەرمەکەى بە خنکێندراوى لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزراوەتەوە.
٣ – فەتحوڵا خەیاڵدوز، دانیشتوى کورەى موسەوى شارى مەریوان و خەڵکى ئاوایى روار بووە. تمەنى ئەو هاوڵاتییە نزیک ٤٠  ساڵ بووە و کەسێکى کاسبکار بووە.
4- بێهزاد برومەند خەڵکى نۆدشەى هەورامان و دانیشتوى شەقامى مەردۆخ بووە. تەرمەکەى بە خنکێندراوى لە عەمبارى فەڕش فرۆشتنەکەیدا دۆزراوەتەوە.
٥ – شەرارە فاتمى تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکى گوندى بەرقەڵا بووە و تەرمەکەى بە خنکێندراوى لە نێوان جوجەسازى و بەرقەڵادا دۆزراوەتەوە.
6- سامان پور ئیبراهیم تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکى بۆکان و دانیشتوى شارى مەریوان تەرمەکەى بە خنکێندراوى لەماڵەکەى خۆى لە گەڕەکى گوڵشەن لە مەیدانى نارى دۆزراوەتەوە. سامان خێزاندار بووە و خاوەنى منداڵێکیشە و لە جادەى کورەى موسەوى سەرقاڵى کارى هەلاجى بووە.
٧ - کاوە کەریمیان، کە سەرباز بووە و تەمەنى ٢٥ ساڵە و خەڵکى گوندى موسکى سەربە شارى مەریوانە، هەوڵیداوە خۆى بکوژێت، بەڵام پێى زانراوە و نەیانهێشتوە خۆى بخنکێنێت و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
٨ – سەربازێک بە ناوى محەممەد حسەینى خەڵکى شارى کرمان لە پادگانى مەریوان گوللەى بە خۆیەوە ناوە. ئەو سەربازەش گەینراوەتە نەخۆشخانە.
پێشتر بەرپرسانى ئێران لە شارى مەریوان و پارێزگاى سنە و میدیاکانى ئێران بە هیچ شێوەیەک باسى ئەو شەپۆلى خنکاندنەیان نەدەکرد، بەڵام لە دواى بڵاوبوونەوەى راپۆرتەکەى کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان و گوشارى چالاکانى مەدەنى لە ناخۆى شارى مەریوان، بەرپرسانى ئەو پارێزگایە و شارى مەریوان دەستیان بە روونکردنەوە و لێدوان بۆ میدیاکان و قسەکردن لەگەڵ چالاکوان و هاوڵاتیاندا کرد.
بەپێى رونکردنەوەى بەرپرسانى ئەو شارە هەمو هەوڵەکان بۆ بچوککردنەوە و شاردنەوەى رووداوەکانە.
زانیارییە بەدەستگەیشتوەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەرپرسان هەوڵى هەمە لایەنەى خۆیان لەوەدا چڕکردوەتەوە، کە ئەو رووداوانە بگەڕێننەوە سەر هۆکارى کۆمەڵایەتى و کێشەى تاکە کەسى و لەوێیەوە خۆیان لەبەرپرسیاریەتى بەرامبەر رووداوە دڵتەزێنەکانى ئەو شارە بدزنەوە.

وەک چالاکوانەکان بە (KMMK) راگەیاندوە لە ماوەى چەند دەیەى رابردودا هیچ شەپۆلێکى خۆکوژیى هاوشێوە لە ناوچەکەیاندا رووى نەداوە و ئەوەش بووەتە جێگاى سەر سوڕمان، کە هەمو هەوڵەکان تەنها لە رێگەى خنکاندن بە تەنافەوە بووە، کەسە خنکێندراوەکان پەنایان نەبردوەتە بەر هیچ شێوازێکى دیکە بۆ کۆتایهێنان بە ژیانیان. بەکارهێنانى تەناف بە تایبەتى تەنافى شین و بەکارهێنانى یەک شیواز بۆ خنکاندن، گومانەکان وپرسیارەکانى لەو بارەیەوە چەند هێندە بۆ خەڵکى ئەو شارە زیاتر کردوە.
بەپێى لێدوانى چالاکوانەکانى ئەو شارە بەشێوەیەکى گوماناوى هەوڵێکى زۆر بۆ تێکدانى بارى دەروونى خەڵکى ئەو شارە لە گۆڕێدایە، چونکە بە بەردەوامى واتە واتى ناڕاست بە ناو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە دڵى خەڵکى ئەو شارەوە.
سەربارى ئەوەى چالاکوانەکان و کەسانى ئاگادار لە دۆخى شارى مەریوان جەخت لە نائاسایى بوونى رووداوەکان دەکەنەوە، هاوکات داواش لە هاوڵاتیان دەکەن وریایانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و نەکەونە ژێر کاریگەرى ئەو واتە واتە، کە رۆژانە بە شێوەیەکى بەرنامە بۆداڕێژراو بەناو خەڵکى ئەو شارەدا بڵاوى دەکرێتەوە.


کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان
2014-05-02 05:51:29

11 ساڵ و 9 مانگ و 21 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©