بۆش حوکم رانیه‌که‌ی ته‌واو ناکات به‌بێ هێرش کردنه‌سه‌ر ئێران!!
چاوپێکه‌وتنێکی وه‌ته‌ن العربی له‌گه‌ل ژۆرنالیستی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی سیمۆن هێرش ئه‌وه‌ی که پێشێلکاریه‌کانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێبی ئاشکراکرد، به‌رله‌ویش کوشتار کاریه‌که‌ی می لای له ڤێتنام له‌سالی 1969 دا ئاشکرا کردبو.
پ- ئه‌و زانیاریانه‌ی راتان گه‌یاندبون که گوایه ئیداره‌ی بۆش به‌رنامه‌و پیلان داده‌رێژێ بۆ لێدانی ئێران سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له هه‌لبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌خه‌لکت توشی سه‌رسورمانێک کرد به‌تایبه‌ت کاتێک تیپه‌که‌ی بۆشی باوک به سه‌رۆکایه‌تی رۆبرت گێت، جێمس بێکر هه‌ولی رزگارکردنی بۆشی کور ده‌ده‌ن له هه‌وله خه‌ته‌رناکه‌کانی که له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌یان دات ، قسه‌ش له سه‌ر دان و ستانێک هه یه له نێوان ئێران وسوریا وئه‌مریکا. ئێوه ده‌لێن چی?
و = ئه‌وه‌ی که وتومه‌و رامگه‌یاندوه ئه‌نجامی تێگه‌یشتن و زانیاریمه له بار‌و دۆخه‌که پێم وایه ئه‌م ئال وگۆره له نێوان ئه‌مریکا و سوریا وئێران روده‌دات بنه‌مای زانیاریه‌کانم له‌وه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتوه، به‌ر له هه‌لبژاردنه‌کان کۆماری یه‌کان درکیان به‌وه کردبو که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دۆرێنن به‌لام ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ست خۆیان ده‌مێنێته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش پیلانێکی ئاوه‌هایان دارشتبو له‌وانه لادانی وه‌زیری به‌رگری دۆنالد رامسفێلت و دانانی گێت له شوێن ئه‌و . ئه وه ی بۆچونه‌که‌م ده‌سه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه که ته‌نها رۆژێک دوای هه‌لبژاردنه‌که رامسفێلت ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه، هه‌ر بۆ رۆژی دواتر ناوی وه‌زیری تازه ئاشکرا ده‌کرێت که گێت بو دیاره که کاره‌که ئاماده‌کراو بوه له ریگه‌ی وتووێژ‌و راپرسیی بۆش له‌گه‌ل باوکی و هه‌ڤالانی، بۆیه رونه که بۆش پیلانه‌که‌ی خۆی گۆری و دان وستان له‌گه‌ل ئێران ناکات تاوه‌کو ئێرانیه‌کان پیتاندنی یۆرانیۆم رانه‌گرن.بۆش به‌م بریاره‌ی ئێرانیه‌کان ده‌خاته سه‌ر دوریانێکی سه‌رپشک ئه‌ویش راگرتنی پیتاندن به‌رامبه‌ر به دان وستان.
پ - له کاتی کۆبونه‌وه‌ی ئیهود ئۆلمرد سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ل سه‌رۆک بۆش دا ، ئۆلمرد جارێک ناوی ئێرانی به ئێرانی ئۆتۆمی هێنا و ناوی غه‌ززه‌ی هه‌رنه‌هێنا، جا ئایا له‌و بروایه‌دای که ئیسرائیل ده‌ست له ئێران بوه‌شێنێ?
و= پێم وایه که جێگری سه‌رۆک بۆش دیک چێنی به ناراسته‌وخۆ به‌ده‌ورو به‌رانی راگه‌یاند که رێگه به ئیسرائیل نادات یه‌که‌م ده‌ستوه‌شاندن له ئێران ئه‌و بێت. به‌لکو ئه‌مریکا ده‌بێ یه‌که‌م ده‌ستوه‌شاندن له ده‌زگاو دامه‌زراوه ئۆتۆمیه‌کانی ئێران بدات.پێشبرکێ له‌سه‌ر لێدانی ئێران.
پ- ئایا هێچ پێشبرکێیه‌ک هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریکا وئیسرائیل له‌سه‌ر لێدانی ئێران?
و= دیک چێنی به‌رێگایه‌کی نائاشکرا رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر یه‌که‌م جار ئیسرائیل ده‌ست له ئێران بوه‌شێنێ ئه‌مریکا توشی لۆمه‌یی ده‌بێ ، بۆیه ده‌بێ ئه‌مریکا خۆی یه‌که‌م جار ده‌ست له ئێران بوه‌شێنێ ئه‌گه‌ر چی له هه‌ردو حاله‌ت ئه‌مریکا هه‌ر توشی ئه‌و لۆمه‌ییه ده‌بێ به‌لام..
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئه‌مه هه‌ر ده‌بێ رو بدات ، به‌لام ئه‌وه‌ی وابیر ده‌کاته‌وه که دوای هه‌لبژاردنه‌کان بۆش دێته کۆشکی سپی بۆ بلاوکردنه‌وه‌ی گولی جوان و بۆنی خۆش به‌سه‌ر خه‌لکدا ئه‌وکه‌سه به هه‌له داچوه.
جۆرج بۆش بۆ کۆماریه‌کان جێگه‌ی مه‌ترسیه هه‌ر بۆیه‌ش به‌به‌رده‌وام جه‌نه‌رال برنت سک‌و کو و رۆبرت گێتس و جیمس بێکر به ده‌وریه‌وه‌ن چونکه ئه‌وان لێی به دله‌راوکێن له وه‌ی ئه‌م(منداله) له هه‌لبژاردنه‌کانی 2008 توشی دۆراندنیان ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولی لیسه‌ندنه‌وه‌ی هێز وده‌سه‌لات له دیک چێنی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بتوانن.
پ- که‌وایه گرێبه‌ستی ئال و گۆر له‌گه‌ل ئێران وسوریا هه‌ر قسه‌یه?
و= نابێ شه‌ر به‌رپابکرێت تاکو ئامرازه‌کانی به‌ته‌واوه‌تی ئاماده نه‌کرێن ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پیلان و به‌رنامه‌ی ته‌واویان بۆ ئه‌م شه‌ره دارێژرابو به‌لام تا ئێستا جوله به هێزه‌کان نه‌کراوه .... پاساوی ده‌ست وه‌شاندن له ئێران به‌هێزن به‌لام بۆ ئه‌م جۆره کردارانه پشتگیری لاوازه. به‌تایبه‌ت که سی ئای ئه‌ی راپۆرتێکی نوسیبو من چاوم پێی که‌وتبو ده‌لێ :ئێران بۆمبی ئه‌تۆمیی نیه . به‌لام ئه‌مریکاو هه‌ڤالانی له ولاتانی ئه‌وروپی نایانه‌وێ بروای پێ بکه‌ن ، ده‌لێن نه‌خێر ئێران به‌ره‌و دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاو ده‌نێ ئه‌مه‌ش کارێکی خه‌ته‌رناکه کاتێک راستیه‌کان پشتگوێ ده‌خرێن و پشت به‌بۆچونه‌کانی هه‌ندێک که‌س ده‌به‌سترێنن .
سه‌رۆک بۆش بۆچونی وایه که ئێران کار بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌کات هه‌روه‌ها ئیسرائیل یه‌کانیش هه‌مان بۆ چونیان هه‌یه و ده‌لێن سه‌رچاوه‌ی هه‌واله‌کانمان راستن... بۆیه بروا به هیچ که‌س ناکه‌ن که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه قسه ده‌کات.
پ - ئاماژه‌ت به فاکته‌ری کوردی وبلۆشی وئازه‌ری له ئێران دا ... به‌لام کورد تان به‌وه به‌سته‌وه که ئیسرائیل مه‌شقیان پێ ده‌کات....هه‌مو جارێکیش کورده‌کان به‌درۆت ده‌خه‌نه‌وه و هێرشت ده که‌نه‌سه‌ر ... توانجت چیه .....تۆ ده‌لێی چی?
و= که‌سی وا هه‌یه وه‌کو حسن نسرالله و هه‌ندێکی تریش له رۆژ هه‌لاتی ناوه‌راست نایانه‌وێ هه‌لگری فرۆکه‌کانی ئیسرائیل له کوردستانه‌وه‌بێ ! ! !(( به‌پێکه‌نینه‌وه‌ده‌یلێ))
پ- به‌لام ئایا ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ناکۆکیه‌کانی ئێران به‌کاربهێنێ هه‌روه‌کو له عێراق به‌کاری هێنا له نێوان کورد وشیعه?
و= هه‌ندێک که‌س هه‌ن له‌ناو کۆشکی سپی کارده‌که‌ن وه له‌ناو بیرۆی جێگری سه‌رۆکیش دیک چێنی ده‌یانه‌وێ زیاتر گیر‌و گرفته‌کانی ئێران ببینن له رێگه‌ی به‌کارهێنانی کوردی ئێران و بلۆش وئازه‌ر....به‌لام ئێرانیه‌کان پێیان ووتم که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل ئه‌م پێکهاته نه‌ته‌وایه‌تیانه باشه ، به‌لام هانده‌ر وئاگر خۆشکه‌ر زۆرن بۆیه له‌نوسین به‌رده‌وام ده‌بم تا کۆتایی به‌راستیه کان ده هێنم.
پ- بۆچی ئیداره‌ی ئه‌مریکی گومان له هه‌مو نوسینه‌کانت ده‌کات?
و= ئه‌مجاره‌یان ته‌نها به به‌درۆخستنه‌وه‌م نه‌وه‌ستان به‌لکو ووتیان تۆ رادیکالیت رقت له سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانه ...دژایه‌تیه‌که‌یان وه‌نه‌بێ ته‌نها له نوسینه‌کانم سه‌رچاوه‌یان گرتبێ..... من ماوه‌ی 35 ساله ژۆرنالیستم هه‌م دیموکراته‌کان هه‌م کۆماریه‌کان هێڕشیان بۆم هێناوه ..کلنتۆن به شێت پێناسه‌ی ده‌کردم ، بۆیه من بایه‌خ به‌م جۆره هێرشانه ناده‌م ئه‌مه کارمه ... ئه‌م گۆڤاره‌ی من کاری له‌گه‌ل ده‌که‌م راستگۆ‌و وورد و سوره له‌سه‌ر نوسینه‌کانی . . هیچ کاتێک باس له راپۆرت یا چاوپێکه‌وتنێکی سی ئای ئه‌ی وکۆشکی سپی یا داکۆمێنتێکی نهێنی ناکه‌م بێ ئه‌وه‌ی به‌وردی لێی نه‌کۆلمه‌وه. هاوپه‌یمانێتیی گێتس و رایس
پ- دوای وه‌رگرتنی گێتس پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌یت هاوپه‌یمانیه‌ک له‌نێوان ئه‌م و کۆندالیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه دروست ببێ دژ به پیلانه‌کانی ده‌ست وه‌شاندن له ئێران .. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دیموکراته‌کان پشتگیری له لێدانی ئێران ده‌که‌ن به‌هۆی لۆبیی ئیسرائیلی ?
و= به‌پێی زانیاریه‌کانم ئه‌مان به‌سه‌ر دوو تیپ دا دابه‌شکراون :
تیپی یه‌که‌م ،بروای وایه که سه‌رۆک بۆش به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی حوکم رانیه‌که‌ی ته‌واوبکات ده‌ست له ئێران ده‌وه‌شێنێ ، چونکه به بروای ئه‌و(بۆش) ئێران له هه‌وله‌کانی دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامه.
تیپی دوه‌م، بروای وایه که به‌هۆی ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی بۆش له عێراق تێی که‌وتوه کارێکی ئه‌سته‌م و نه‌گونجاوه بۆش ئه‌م کاره بکات.
هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو دان و ستانه‌کانی له گه‌ل ئێران سه‌رکه‌وتو بن من پێم وایه که سه‌رۆک بۆش ئه‌وجاش بۆ ئێران دانانێ .
پ- ووتتان ئه‌گه‌ر له لێدانه‌که‌ی ئێران سه‌رکه‌وتو نه‌بون ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی احمدی نه‌ژاد له‌ناو ئێرانیه‌کاندا?
و = زۆرجار ئه‌مه یانم نوسیوه هیوادارم هه‌له‌بم .
پ- باترک مکوسون پێی ووتین که وولاتانی عه‌ره‌بی له بۆمبه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران ده‌ترسن ئه‌وان له ئیسرائیل زیاتر راده‌که‌نه لای ئیداره‌ی ئه‌مریکی هۆکاری مه‌ترسیه‌کانیان پی راده‌گه‌یه‌نن ئایا ئه‌مه راسته ?
و=گومان له‌وه نیه که هه‌ندێک له وولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست شتی وا به ئاشکرا یی له‌سه‌ر ئێران ده‌لێن که زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ئه‌مریکا به نهێنی ده‌یلی .
پ- دوای تیرۆرکردنی بییر جمیل له لبنان . ئایا هه‌وله‌کانی ئاشته‌وایی له نێوان رژێمی سوریا و ئه‌مریکا نارمێن? به‌تایبه‌تیش دوای سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوری بۆ عێراق له ژێر پاراستنی ئه‌مریکیه‌کان له‌خۆیدا دان نانه به شه‌رعیه‌تی داگیرکاریه‌که‌ی ئه‌مریکا? ئه‌مه‌و هیلالی شیعی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه‌وه‌ن له عێراق سه‌ره‌رای سوریا و حزب الله ?
و= ئه‌م هێرشه‌ی دژ به جمیل زۆر ماندو بون ده وروژێنێ ئه‌م تاوانه‌ش فشاره‌کانی سه‌ر سوریا زیاد ده‌که‌ن وه‌له‌کاتێکی گونجاو دا کارێک به‌سه‌ر ئه‌وانه دێت که خێریان بۆ سوریا وئه‌مریکا ناوێ... کاتی تاوانه‌که زۆر نه‌گونجاو بو چونکه له‌کاتێک بو که سه‌رۆکی عێراق جلال تاله‌بانی به‌سه‌ردان له ئێران بو عێراقیه‌کان له دان و ستان دابون له‌گه‌ل ئیران و سوریه و به‌ته‌نیایی که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه دژ به ئه‌مریکا .
خالید عمر میکائیل 20-12-06 هۆله‌ندا