خۆێندکارێک لە کرماشان ئاگری لە خۆی بەردا
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە پێێ سەرچاوە گەیشتووەکان کە سووتانی ئیحسان لە ئاستێکی بەرزدایەو مەترسی گیان لە دەستدانی لە ئارادایە. هەرچەند تا ئیستا هۆکاری خۆ سووتاندنی ناوبراو نەزانراوە. بەڵام گومان لەوەدا نییە کە بە هۆی فشاری سیاسی و ئابوری و دەرونی کە لە لایەن رێژیمەوە بۆ لاوان دروست دەبێت، هۆکارن بۆ ئەوەی زۆر کەس بە ناچاری کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنیت.

تایبەت بە ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦
رۆژی پێنجشەممە ١ / ٥ / ٢٠ ١٤ خۆێندکارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ئیحسان عەبدی تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی ناوچەی نەوسودی هەورامان، کە خۆێندکاری زانکۆی کرماشانە، لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا لە چوارڕیی نزیک پۆمپی گازۆئیل لە نزیک گۆرەپانی ئازادی کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاگری لە خۆی بەرداوە.
بە پێێ سەرچاوە گەیشتووەکان کە سووتانی ئیحسان لە ئاستێکی بەرزدایەو مەترسی گیان لە دەستدانی لە ئارادایە. هەرچەند تا ئیستا هۆکاری خۆ سووتاندنی ناوبراو نەزانراوە. بەڵام گومان لەوەدا نییە کە بە هۆی فشاری سیاسی و ئابوری و دەرونی کە لە لایەن رێژیمەوە بۆ لاوان دروست دەبێت، هۆکارن بۆ ئەوەی زۆر کەس بە ناچاری کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنیت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-05-03 04:24:22
11 ساڵ و 9 مانگ و 23 کاتژمێر و 10 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس