شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە بێرێزییەکانی جاسوسخانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەلی کورد.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە بێرێزییەکانی جاسوسخانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەلی کورد.

بوونی هەر دەزگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر هەر ناو ناتۆرەیەک بێت مەترسیدارە و وەک ئەوەیە کە مار لە ماڵی خۆت بە خۆی بکەیت. ئێمە داوامان ئەوەیە کە ئەگەر ناشکرێت لە خاکی کوردستان دەریان بکەن، پێویستە بە تووندی بیانخەنە ژێر چاودێرییەوە. تکایە با چیدیکە ئەوەندە ڕێگە بەو ڕێژیمە نەدرێت کە لە ژێر ناوی ناوژیوانی و دڵسۆزی بۆ گەلی کورد دەستوەرداتە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حیزب و ڕێکخراوەکانی

ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە بێرێزییەکانی جاسوسخانەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەلی کورد.

 صورة

کوردستانیانی خەباتگێر و وڵاتداگیرکراو.
کۆر و کۆمەڵان و چاودێرانی مرۆڤدۆستی جیهانی.

هیچ شکوگومانێک لەوەدا نییە کە تا خاکی کوردستان لە ژێر چەپۆکی سیاسی وڵاتانی داگیرکەردا بێت، جا لە ژێر ناوی حکومەتی هاوبەش بێت، یا حکومەتی فیدراڵی بێت و بگرە تا داگیرکەری تەواو، بێگومان رۆژانە گۆی بیسی بێرێزی سیاسی، بێرێری نەتەوەیی، بێرێزی جل و بەرگ و زمان و مێژوو کولتوری نەتەوەیمان دەبینەوە.
ئەوەی حەفتەی پێش کە بەرپرسی جاسوسخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی و لە ژێر ناوی کۆنسۆلی ئێران، بە ئاشکرا: ڕاستگۆیی حکومەتەکەی بەرامبەر بە گەلی کورد دەربری، سیاسەتی دروستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئاشکرا بە گەلی کورد گەیاند. بەڵام وا دیارە بەشێک لە گەلی کورد تا گۆیان لەم پەیامەی نۆێنەری تایبەتی و نێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوو بە باشی لە نیەت خرابی ئەم رێژیمە تێنەگەیشتبوون.
خەڵکی سەربەخۆخواز و چەوساوەی کوردستان، ئەوەی کە بیسراوە لەم حەفتەدا باسی لێوە دەکرێت، بۆ ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان  شتێکی نۆی و چاوەران نەکراو نەبووە، ئێمە لە سەرەتایی دروستبوونمانەوە و تا ئیستاش بەردەوام ئەوەمان بە ئاشکرا باسکردووە، کە تا سەربەخۆیی یەکجاری بە دەست نەهێنین هەرگیز لە جینایەتی و چەوسانەوەی داگیرکەران ڕزگارمان نابێت.
هەروەها بەردەوام لە ڕاگەیاندن و بۆچوونەکانمان ئاماژەمان بەوە کردوە کە بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە ژێر نای کۆنسۆلگەری یا کۆمپانیا یا ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی، هەموو تایبەتن بە دەزگای داپلۆسێنەری( ئیتلاعات )ەوە، مەبەستی سەرەکیشیان تێکدانی ئاسایش و دەستکەوەتەکانی ئەو بەشەی کوردستانە لە ڕوانگە جیاوازەکانیەوە، وەک ئابوری، سیاسی، تێکدانی ئاسایش، بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و تێکدانی کەسایەتی کورد لەو بەشەی کوردستان. ئەوەش کە بە ئاشکرا و لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان نۆێنەری ئەو ڕێژیمە لە ماڵپەری فەرمی خۆیان، وا بێرێزی بە کوردستان و زمان و فەرهەنگ  و مێژووەکەی و یەکەم کۆمارەکەشی دەکات، بەڵگەیەکی ئاشکرای دوژمنانەی سەرەکی ئەم ڕێژیمەیە بەرامبەر بە گەلی کورد لە هەر کۆیەکی جیهان بێت.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، لەو پێنج خاڵەی خوارەوە پێشنیاری خۆمان لە مەر پلانە مەترسیدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی کوردستان،  ئاراستەی گەلی کورد و حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەین.

١ /  پارتی سەربەستیی کوردستان هەر دام و دەزگایەکی ڕێژیمی ئێران لە سەر خاکی کوردستان بە لانکەی جاسوسی دەناسینێت، و پێناسەی دیپلومات و کۆنسۆلگەری لایەق بە ڕێژیمێک نازانین کە تەواوی مەبەستەکانی تتێکدان و خرابکاری بێت. هەر بۆیەش هەردوو لانکەی سلێمانی و هەولێر بە کۆنسۆلگەری ناناسین بگرە بە لانکەی جاسوسی ناو دەبەین. ئێران لە باشوری کوردستان و  لە زۆربەی شارەکانی ئێراقیش بە دەیان لانکەی جاسوسی لە ژێر ناوی کۆنسۆلگەری کردوەتەوە، ئایا ئەگەر مەبەستێکی نییە ئەو هەموو کۆنسۆلگەری و خەرجییە لە پێناوی چیدا. ئایا بوونی باڵۆێزیان لە بەغدای پایتەختی ئێراق و کۆنسولیان لە هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان بەس نەبوو بۆ کاری بە قسەی خۆیان دیپلوماتی.

٢ /  بوونی هەر دەزگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر هەر ناو ناتۆرەیەک بێت مەترسیدارە و وەک ئەوەیە کە مار لە ماڵی خۆت بە خۆی بکەیت. ئێمە داوامان ئەوەیە کە ئەگەر ناشکرێت لە خاکی کوردستان دەریان بکەن، پێویستە بە تووندی بیانخەنە ژێر چاودێرییەوە. تکایە با چیدیکە ئەوەندە ڕێگە بەو ڕێژیمە نەدرێت کە لە ژێر ناوی ناوژیوانی و دڵسۆزی بۆ گەلی کورد دەستوەرداتە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حیزب و ڕێکخراوەکانی.
هیوادارین هیچ بەشێکی دیکەی کوردستان لە ئیستا و داهاتوودا ڕێگەنەدات کە ئەم رێژیمە ( دژەکورد وبەپلان ومەبەستە )  بێتە نێۆ خاکەکەیان.
٣ /  وێرای دەستخۆشانە لە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کە بانگهێشتی نۆێنەری ئەو  ڕێژیمەی کرد و نگرانی حکومەتی هەرێمی پێگەیاندن. بەڵام دەبوایە هەم حکومەتی هەرێم و هەم پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندراوی فەرمیان بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لەو بوارەوە بڵاوکردایەتەوە بۆ ئەوەی کوردستان و جیهان لەو هەڵویستە ئاگادار بایەن. بە تایبەت پەرلەمانی کوردستان کە لە سەر هەر ڕووداوێک ڕوو دەدات کەمپین و واژۆی هاوبەش کۆ دەکەنەوە، بەڵام مخابن لە ئاست ئەم گەورەترین بێرێزییە بە گەلی کورد تا ئیستا بێدەنگیان پێشانداوە.
٤ /  چاوروانی ئەوە دەکرێت کە باشوری کوردستان بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری هەنگاو بنێت. بۆ ئەمەش ئاشکرایە کە چەندین کۆسپی گەورەی نێونەتەوەیی و ناوچەیی لە ئارادایە، کە گەورەترینیان لە ناوجەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین ئێرانە. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە گشت رۆڵەکانی گەلی کوردمان لە باشوری وڵات دەکەین، بەهەموو جیاوازییەکای سیاسی و ئاینی  ڕەگەزی و زاراوەیی پشتیوانی لە پرۆسەی سەربەخۆیی بکەن. با دوای ٥٠ ٠  ساڵداگیرکاری و چیدیکە وەک بەجێماوترین نەتەوەی بندەست و بێ وڵات لە جیهاندا نەمێنینەوە. بۆ هەزارەی سێێەم جێگەی پرسیارە بۆ گەلێکی ٥٠  ملۆێنی تا ئیستا بە دەست تورک و عەرەب و فارسەوە، بە تایبەت کە بەدەستی ئاخوندێک لە تاران و ئاخوندێکی گۆشکراوێکی وەک مالکی لە بەغدا حکومداری بەسەردا بکرێت. با چیدیکە بیری ناسیونالیزمی و فارسی بۆ دەسەلات بە دەستەوەگرتنی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین لاواز بکرێت. ئەوان بە خەیاڵی خۆیان گەلی  کورد و دەیان گەلی دیکەش بە بێچووی مێژووی خۆیان دەزانن و خۆشیان بە قارەمانی مێژووی جیهان دەزانن. لە ئاست ئەم جۆرە پلانە مێژوویانە نابێت بێدەنگ بین.
ئەوەی کە زۆر جێگەی نیگرانی ئێمەیە تا ئیستاش هیندێک بە ناو نووسەرو  و بە ناو سیاسی کورد، بە داخەوە دەڵێن کورد لە ڕیشەدا ئێرانییە و ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ داگیرکەرانی کوردستان. لە مێژووی هەزاران ساڵ پێشەوە وڵاتێک نەبووە ناوی ئێران بێت، و مێژووی کوردیش لە فارس دێرینترە، کە مێژووی مێزوبۆتامیا و مێژووی مادەکان باشترین بەڵگەی جیهانین. با ئیتر بەس بێت خۆ بچووک کردنەوە لە ئاست داگیرکەری فارس و عەرب و تورک.
٥ /  ئێمە هیواخوازین کە بە زووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر پایتەخت دەستبەکارەکانی بکات، و گشت ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە ژێر خێوەتێکی نەتەوەیی و یەکبریاری و یەکهەڵویستی لە ئاست جیهان و داگیرکەرانی کوردستان کۆکاتەوە.

هەر شەکاوەبێت خەبات لە پێناو ڕزگاری خاکی کوردستان و سەربەخۆیی یەکجاری کوردستانی مەزن لە گشت بەشەکانیدا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٦ ی بانەمەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٥ / ٥ / ٢٠ ١٤
2014-05-16 03:43:19

11 ساڵ و 9 مانگ و 23 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©