نیوزویک : جێگری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەمریکایەو مافی پەنابەری وەرگرتووە تایبەت: بە ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
و جێگری وەزیری بەرگری پێشووی ئێران، لە ڕێگەی تورکیاوە خۆی گەیاندووەتەوە ئەمریکاو مافی پەنابەری لە ئەمریکای وەرگرتووە. ئیستا ناوبراو لە ژێر چاودێری دەزگای زانیاری سی ئای ئا لە ئەمریکا دەژی.
نیوزویک : جێگری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەمریکایەو مافی پەنابەری وەرگرتووە
تایبەت: بە ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦
بڵاوکراوەی ئەمریکای نیوز، لە رێکەوتی ٩/ ٥/ ٢٠ ١٤ ڕایگەیاند کە بە پێێ دەستکەوتنی نووسراوەیەکی نهێنی دەزگای زانیاری وڵاتەکەیان، کەوا عەلیرەزا عەسکەری یەکێک لە کەسە گرنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و جێگری وەزیری بەرگری پێشووی ئێران، لە ڕێگەی تورکیاوە خۆی گەیاندووەتەوە ئەمریکاو مافی پەنابەری لە ئەمریکای وەرگرتووە. ئیستا ناوبراو لە ژێر چاودێری دەزگای زانیاری سی ئای ئا لە ئەمریکا دەژی.
بە گۆی هیندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوە دەکەن کە وا بە سەرهاتی ناوبراو لە کۆی پەرتووکێک لە ژێر ناوی سیخوری باش ((The Good Spy) ) کە قەرارە لە شەممەی داهاتوو لە ئەمریکا بڵاوبکرێتەوە، وردەکاری هاوکاری ئەو لەگەڵ ئەمریکا باس دەکرێت. نووسەری کتێبی سیخوری باش دەڵێت، بۆ نووسینی ئەم پەرتووکە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ٤٠ کەسایەتی دەزگای سی ئای ئا پێکهێناوە.
لە ئەلعەربیە نیوز وەرگیراوە.
2014-05-20 14:37:47
11 ساڵ و 9 مانگ و 12 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس