کەمەندی ماوەی زیاد لە ٤٥ ساڵە خزمەت بە هونەری رەسەنی کوردی دەکات. هەرەوەها ماوەی نزیک بە٣٠ ساڵیش لە ڕادیۆی کوردی سنە خزمەتی کردوە. کەمەندی بێجگە لە هونەری گۆرانی وتن، خاوەنی دەیان بابەتی جۆراوجۆری نووسینە، و هەر لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە خولیا نووسینی
هونەرمەندی ناسراوی کورد عەبباس کەمەندی کۆچی دوایی کرد.

بە گۆێرەی هەواڵی تایبەت لە ڕێگەی س م س وە کە بە ماڵپەری پسک ٢٠ ٠ ٦: گەیشتووە. بەرەبەیانیی ئەمرۆ ١ی جۆزەردانی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢/٥/٢٠ ١٤ی زاینی، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد عه‌بباس که‌مه‌ندی لە تەمەنی ٦٢ساڵی به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری تەوحیدی سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بە گۆێرەی هەواڵی چەند رۆژ پێشەوەکە ناوبراو بە هۆی نەخۆشی گورچیلەوە بواری تەندروستی تێکچووە و گەیاندویانەتە نەخۆشخانە. کە چی مخابن ئەمرۆ بە پێچەوانەی ئەو نەخۆشییەی دیکەی بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لێ‌کردین. هونەرمەندی گەورەی کورد عەبباسی کەمەندی ماوەی زیاد لە ٤٥ ساڵە خزمەت بە هونەری رەسەنی کوردی دەکات. هەرەوەها ماوەی نزیک بە٣٠ ساڵیش لە ڕادیۆی کوردی سنە خزمەتی کردوە. کەمەندی بێجگە لە هونەری گۆرانی وتن، خاوەنی دەیان بابەتی جۆراوجۆری نووسینە، و هەر لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە خولیا نووسینی هەڵبەست و چیرۆک بووە. لە چەندین بەرنامەو کێبەرکێێ ئەو سەردەمانەی خۆیدا بەشداری چالاکانەی هەبووە. لەم چەند ساڵەش بەردەوامە حەفتانە لە گۆشەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی باشوری کوردستان. هەروەها لە مێژووی گۆرانی وتندا دەیان شاکاری گرنگی خولقاندووە. هەروەها خاوەنی زیاد لە ١٥٠ گۆرانی نموونەیە و کە دەگمەنن لە نێۆ هونەری رەسەنی کوردی.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، خەم و نگرانی خۆمان بە بۆنەی کۆچی ناوادەی هونەرمەندی گەلەکەمان عەبباس کەمەندی دەردەبرین، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت گەلی کورد دەکەین.
پوختەیەک لە بیوگرافی هونەرمەند عەبباس کەمەندی لە ماڵپەری باس نیوس وەگیراوە.
عه‌باس که‌مه‌ندی له ساڵی 1952 له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه.
هونه‌رمه‌ند، ئاوازدانه‌ر، شاعیر، نووسه‌ر، نیگارکێش و ده‌رهێنه‌ر بوو.
هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری کوردی ئاشنا ده‌بێت.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵی ده‌ست ده‌کات به هۆنینه‌وه‌ی شیعر و چیرۆک نووسی و خاوه‌ن ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێ له نووسیندا.
له ته‌مه‌نی 18 ساڵی له پێشبرکێیه‌کی چیرۆک نووسی له شاری سنه بۆ رادیۆ به‌شداری ده‌کات و پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست دێنێ و له لایه‌ن ئه‌و رادیۆیه‌وه داوای لێ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵیاندا کار بکات.
زیاترین گۆرانییه‌کانی له رادیۆ سنه و خانه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر تۆمار و پێشکه‌ش کردووه.
پاش شۆرشی ئیسلامی له‌گه‌ڵ گرووپی کامکاره‌کان گۆرانی ده‌چڕێ.
زیاترین گۆرانییه‌کانی عاشقانه‌یه و شیعری شاعیره هه‌ورامییه‌کانه.
به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی بریتین له:
شیعری بۆ زیاتر له 150 گۆرانی چڕیوه
زیاتر له 60 گۆرانی و ئاوازی هه‌یه
زیاترین فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی و کلتوور و نه‌ریتی کۆنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کۆکردووه‌ته‌وه.
ژیانی که‌سایه‌تییه‌کانی کوردی کردووه به فیلم وه‌کوو سنجر خان، سه‌ید عه‌تا که‌ل، پاڵه‌وان حسێن گوڵزاری کرماشانی، قه‌ڵاچۆکردنی شوێنه‌واره‌کانی زیویه و میری نه‌ورۆزی و ده‌یان شانۆی تر.
کتێبه‌کانی:
دیوانی شیعری کوردی و فارسی
کۆکردنه‌وه‌ی دیوانی شیعری میرزا شه‌فیع
وه‌رزشی باستانی و پاڵه‌وانه کورده‌کان
ژیاننامه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی
هه‌ورامان
و چه‌ند کتێبی تر.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده که له رۆژنامه‌ی (باس) له باشووری کوردستان لاپه‌ره‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو که هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه بۆی ده‌نووسی .