بەشداری شاندێکی پ س ک بە سەرپەرەستی بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی لە مراسمی دەستبەکاربوونی ٣ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە هەولێری پایتەخت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆنسۆلگەری زۆربەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و نۆێنەری سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم دەیان پارت و لایەن و ڕێکخراوی کوردستان و جیهانی بانگهێشتکرابوون. پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتە کوردستانیانە بوو کە بە فەرمی بۆ ئەو مراسمە بانگهێشتکرابوو
بەشداری شاندێکی پ س ک بە سەرپەرەستی بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی لە مراسمی دەستبەکاربوونی ٣ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە هەولێری پایتەخت.

ڕێکەوتی ٨ ی جۆزەردانی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٩ / ٥/ ٢٠ ١٤ کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مەراسمی کردنەوەی هەر ٣ ڕێکخراوی تازە دامەزراوی کۆمەڵی مەدەنی، کە پێکهاتبوون لە ڕێکخراوەکانی ڕەڤین، چارساز، ژن ناسی. کە ئەو ڕێکخراوانە لە لایەن کۆمەڵێک لە کوردانی خاوەن بروانامەی باڵا و چالاکی بواری مەدەنی دامەزراون، بۆ ئەو مراسمەش کۆنسۆلگەری زۆربەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و نۆێنەری سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم دەیان پارت و لایەن و ڕێکخراوی کوردستان و جیهانی بانگهێشتکرابوون. پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتە کوردستانیانە بوو کە بە فەرمی بۆ ئەو مراسمە بانگهێشتکرابوو. لەو پێوەندییەدا شاندێکی پ س ک بە سەرپەرەستی بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە مراسمەدا بەشداری کرد، و لە لایەن نۆێنەرانی هەر سێ ڕێکخراو بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک کرا.
بەڕێز وریا ساڵحزادە لەو مراسمەدا وێرای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی پ س ک بە هەر ٣ ڕێکخراو، لەو هەلەدا لە نزیکەوە لەگەڵ نۆێنەری سەرۆکی هەرێم و کۆنسۆلی وڵاتانی بیانی و ڕێکخراوە بەشدارەکانی ئەو مراسمە چاوپێکەوتنی کورت بە مەبەستی یەکناسین پێکهێنا.
ئەو مراسمە پاش ٢ کاتژمێر کۆتایی بە کارەکانی هێنا، و شاندی خانەخۆێش بە ڕێزەوە ماڵئاواییان لە شاندی پ س ک کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-05-29 15:00:13
11 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 32 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس