باس لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئوروپا‌و گرنگی ئەو یەکێتییە بۆ کورد. لەمپەرەکانی بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی، دۆزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. رایده‌گه‌یه‌نێ له چاوه‌ڕوانى 10 کورسى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا کورد یه‌ک دوو کورسى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش به زیان به‌سه‌ر لۆبى کوردى ده‌زانێت
له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا بۆ ( باس‌نیوز )عارف باوه‌جانى سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سێ ته‌وه‌رى جیاوازدا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى (باس‌نیوز) ده‌داته‌وه،

(باس‌نیوز)-هێمن ساڵح
له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا بۆ ( باس‌نیوز )عارف باوه‌جانى سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سێ ته‌وه‌رى جیاوازدا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى (باس‌نیوز) ده‌داته‌وه، باس لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئوروپا‌و گرنگی ئەو یەکێتییە بۆ کورد. لەمپەرەکانی بەردەم کۆنگرەی نەتەوەیی، دۆزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. رایده‌گه‌یه‌نێ له چاوه‌ڕوانى 10 کورسى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا کورد یه‌ک دوو کورسى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش به زیان به‌سه‌ر لۆبى کوردى ده‌زانێت
یه‌کێتیى ئه‌وروپا ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا عارف باوه‌جانى سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان له سێ ته‌وه‌رى جیاوازدا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى (باس‌نیوز) ده‌داته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێ له چاوه‌ڕوانى 10 کورسى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا کورد یه‌ک دوو کورسى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش به زیان به‌سه‌ر لۆبى کوردى ده‌زانێت.
(باس‌نیوز)-هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی ئه‌وروپا چ قازانجێکی بۆ کورد هه‌بوو، کورد قازانجی کرد یان زیان? عارف باوه‌جانی : یه‌کێتیی ئه‌وروپا یه‌کێکه له‌و ڕێکخراوه گرنگانه‌ی جیهان، ئه‌م یه‌کێتیه ڕێکخراوی کۆکردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایه له ده‌وری یه‌ک له گشت بواره‌کانی ڕامیاری و ئابوری و زانستیدا. که ئیستا له 28 وڵاتی ئه‌وروپایی تێێدا ئه‌ندامن. ئه‌م ڕێکخراوه که نۆینه‌رایه‌تی ئه‌وه‌نده وڵاته ده‌کات، تا 25ى مه‌ى ساڵی 2014 ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌ندامن له‌م یه‌کێتییه ده‌گاته 500 ملیۆن که‌س. گرنگترین ڕێکخراو یا نیهاده‌کانی ئه‌م یه‌کێتیه، بریتین له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، شۆرای یه‌کێتی ئه‌وروپا، کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا، دادی یه‌کێتی ئه‌وروپا، کۆنگره‌ی ئه‌وروپا، بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌وروپا. ئه‌م جۆره یه‌کگرتووییه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی له بواره جیاوازانه بوونه‌ته هێزێکی گرنگ له جیهاندا.
کوردیش له ماوه‌ی زیاد له 50 ساڵه به لێشاوهیی کۆچبه‌ری ئه‌وروپابوون، ئێستاش ژماره‌ی کوردان له وڵاتانی ئه‌وروپا به 2 ملیۆن مه‌زنده ده‌کرێت، به‌شی زۆریشیان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن، جا به هۆی به‌شداری کورد له حیزبه‌کانی ئه‌وروپا و چوونه ناو ئه‌و یه‌کێتییه ده‌توانێ گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بۆ پشتیوانی له دۆزی ره‌وای کورد هه‌بێت. بوونی کورد له‌و یه‌کێتییه گه‌وره‌ترین قازانجی سیاسی هه‌یه.
(باس‌نیوز) چۆن ده‌توانرێت کورسیه‌کانی کورد له‌و یه‌کێتییه وه‌کو لۆبی کوردی به‌کاربهێنرێ? عارف باوه‌جانی : من پێموایه کورد به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی بۆ خۆهه‌ڵبژاردن له یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌کو پێویست کاری بۆ هاندان و پشتیوانی له چه‌ند کوردێکی چالاک نه‌کرد، ئه‌گه‌ر به جدی کار بکرایه حیزبه‌کانی ئه‌وروپایان دڵنیابکردایه که‌پشتیوانی له کاندیده کورده‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وا لانیکه‌م کورد ده‌یتوانی 10 بۆ 15 کورسی ببات. له‌و 28 وڵاته‌ی ئه‌ندام، چه‌ند وڵاتێکی گرنگی تێدایه که هه‌م له ناو ئه‌و یه‌کێتیه‌دا، هه‌م له ئاست جیهانیشدا ڕۆڵێکی باشیان له بواره‌کانی دیمۆکراسی، ئابووری و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانیدا هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و وڵاتانه به وڵاتانی زلهێزی جیهانی ده‌ناسرێن که نموونه‌یان وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌رانسه‌یه. بۆ کورد خاڵێکی گرنگ ده‌بێت که له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه خۆی بخزێنێته‌وه نێۆ ئه‌م یه‌کێتییه‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی چه‌ند رۆژ پێش به داخه‌وه یه‌ک دوو کورد شانسی بردنه‌وه‌یان هه‌یه. هیوادارم کورد به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت کاری زیاتر بکات بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی یه‌کێتیی ئه‌وروپا بۆ لای دۆزه ڕه‌واکه‌ى، که تا ڕاده‌یه‌کی باش حکومه‌تی هه‌رێـم له‌و بواره‌وه هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بنرابایه، به تایبه‌ت ده‌کرا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا بۆ ساڵی 2014 حکومه‌تی هه‌رێم ئیمکاناتێکی زۆری ڕاگه‌یاندن و جه‌ماوه‌ری و ئابووری ته‌رخان بکردایه بۆ چه‌ند کاندیدێک، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند کوردێکی کاندیدی حیزبه ئه‌وروپییه‌کان بۆ ئه‌و یه‌کێتییه. که بۆ نموونه له وڵاتانی وه‌ک ئه‌ڵمان و سویدی و دانیمارک و به‌ریتانیا و فینله‌ند و فه‌رانسه و هۆڵه‌ند و به‌لجیک که زۆربه‌ی کورده‌کان له‌وێ ده‌ژین. بوونی ژماره‌یه‌ک کورد که بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له کۆی 517 کورسی، لانیه‌کم 10 کورسی کوردبێت، هه‌ر ئه‌و 10 کورده که نوێنه‌ری چه‌ند حیزبی جیاوازده‌بن، ده‌توانن به هاوکاری و هاوڕێیه‌تی لایه‌نه‌کانی دیهکهى گروپی پشتیوانی له کورد دروستبکه‌ن، هه‌ر له‌و ڕێگه‌وه ده‌توانرا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه بگاته سه‌ره‌وه‌ی 50 که‌س. ئه‌و کاته ده‌نگه‌که له نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، هه‌روه‌ک چۆن لۆبی عه‌ره‌بی و لۆبی جوله‌که، و تامیله‌کان و تیبیتهکان به‌و شێوه پشتیوانی باشیان بۆ خۆیان له نێو ئه‌و یه‌کێتییه‌دا هه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر کوردیش له ئه‌وروپا خاوه‌نی پشتیوانی به‌هێز بێت، زیاتر شانسی به ده‌وڵه‌تبوونی ده‌بێت.
(باس‌نیوز)- بۆچى بڕیاره‌کانی ئه‌و په‌رله‌مانه چ کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کورد به گشتی ده‌بێت? عارف باوه‌جانی : وه‌کو وتم به بوونی گروپی پشتیوانی کوردی له‌و په‌رله‌مانه، کورد ده‌توانێ مه‌سه‌له و ڕووداوه‌کانی رۆژ بخاته رۆژه‌ڤی کاری په‌رله‌مانی ئوروپاوه، هه‌روه‌ها ده‌توانێ داوای پشتیوانی له ڕێفراندۆمی چاره‌نووسسازی کورد له یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات، هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌و ڕێفراندۆمه بکه‌ن.
(باس‌نیوز) ئه‌گه‌ر بڕۆینه سه‌ر ته‌وه‌رێکى ناوخۆیی به حوکمى شاره‌زاییان له‌وبواره پێتانوایه له‌مپه‌ره‌کانی به‌ره‌ده‌م کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چین? کێ هۆکاری دواخستنیه‌تی ? عارف باوه‌جانی: دیاره به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی وا گه‌وره له مێژووی کوردا بێ له‌مپه‌ر نه‌ده‌بوو ناشبێت، که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان هه‌ر 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستان به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه هه‌وڵی تێکدانیان داوه، جا ئه‌و هه‌وڵه له ڕێگه‌ی به گژدانی حیزبه‌کان به‌رامبه‌ر به یه‌کتر، که به داخه‌وه ئه‌وه ته‌نیا چه‌کی کوشه‌نده‌یه کورد به رامبه‌ری کورد. ڕاسته نه‌یارانی گه‌لی کورد له هه‌وڵی تێکدانی بوون و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و ههوڵهیانهیاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد له نێو خۆی یه‌کگرتوو بێت و ڕه‌زامه‌ندی له کاری هاوبه‌ش له‌ناوخۆدا بکه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه پیلانی نه‌یاران تێک ده‌چێت و سه‌ر ناگرێت. با هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بکه‌ین که ئێستا هه‌ولێر به هۆی ئه‌و زروفه سیاسی و ئابووریه‌ی له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌یه حسابی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت. با ئێمه‌ی کوردیش به‌هه‌موومانه‌وه پشتیوانی له‌و ده‌ستکه‌وته گرنگه بکه‌ین، به‌وه حه‌ساسیه‌ت پێشان نه‌ده‌ین که نابێت به‌رپرسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی باشوری کوردستان بێت. به بۆچوونی من له قۆناغی یه‌که‌م سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره به یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی باشور بدرێت سه‌رکه‌وتوو ترده‌بێ، چوون له‌بواری یاسایشه‌وه ئه‌و به‌شه ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی ئازاد و موڵه‌ت پێدراوه. ده‌توانێ زیاتر ده‌نگی کورد به جیهان بگه‌یه‌نێت. یا دهشتبێت هاوسه‌رۆکی له‌گه‌ڵ ههیندێک له‌و کورده چالاکانه‌ی باکوور که پاسپۆرتی هاتووچۆی یاساییان هه‌یه بۆ دروستبکرێت. به گشتی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که نابێت به هۆکاری ته‌کنیکی بچووک له‌مپه‌ر بخه‌یه‌نه به‌ر ده‌ستکه‌وتێکی وا مه‌زن بۆ گه‌له‌که‌مان.
(باس‌نیوز)-ئه‌نجامنه‌دانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی تاچه‌ند زیانی له‌سه‌ر قورسایی کورد و چوونه پێشه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی ده‌بێت? عارف باوه‌جانی: به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دڵخۆشییه‌کی زۆر له سه‌رتاسه‌ری کوردستان له ئیلام و لورستانه‌وه تا موسل و شنگار و دیاربه‌کر و سه‌لماس و قامیشلۆ و کوردستانی سۆڤیه‌تی کۆن و کوردانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو ئه‌فریقا و وڵاتانی عه‌ره‌بی شاد کرده‌وه. هه‌موو به‌وه خۆشحاڵبون که سه‌کۆیه‌ک دروست ده‌بێت هه‌موو کوردستان له شانشینێکی کوردایه‌تی کۆده‌کاته‌وه. ئیدی رۆژ به رۆژ و حه‌فته به حه‌فته چاوه‌ریی بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ 3 جار کات دیاریکردن کۆنگره‌که نه‌به‌سراو وا نزیک به 1 ساڵه به سه‌ر ئه‌و کاره به بێده‌نگی تێپه‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری له سه‌ر لاوازی بیری نه‌ته‌وه‌یی دروستکرد. من وه‌ک خۆم تا ئیستاش له به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نائۆمێد نیم و به‌و هیوایه به زووترین کات ده‌ست به کار بکاته‌وه.
(باس‌نیوز)- تاچه‌ند وڵاتانی ئیقلیمی ده‌یه‌وێ ئه‌و کۆنگره‌یه نه‌کرێت? عارف باوه‌جانی: هه‌ر جۆره ده‌ستکه‌وتێکی کورد، له هه‌ر کۆیه‌کی جیهان بێت، بێگومان ئه‌و 4 وڵاته هه‌وڵده‌ده‌ن دژایه‌تی بکه‌ن، به تایبه‌ت له ئیستادا کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌موویان زیاتره. نموونه‌ش تازه‌ترین نووسینی به‌رپرسی کونسوڵگهکهیان بوو له سلێمانی که چۆن به بێرێزی باسی مێژووی کۆن و نۆی کورد ده‌کات، ئه‌و مهترسییهشیان له کاتێکدا دیسان سه‌ری هه‌ڵداوه که مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کورد له باشوری کوردستان هاتووه‌ته ئاراوه.
(باس‌نیوز)- ده‌چینه سه‌ر باسێکى دیکه‌ى تایبه‌ت به پارته‌کانى رۆژهه‌ڵات، تاچه‌ند ئه‌و تۆمه‌تانه راستن که ده‌گوترێ پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات وه‌کو مردون له‌به‌رانبه‌ر جوڵاندنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان? عارف باوه‌جانی: من ئه‌وه به لێدوانێکی مه‌نتیقی نازانم، هه‌موو کات هه‌لومه‌رج گۆرانکاری له شێوه‌ی سیاسه‌ت دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژووی هه‌شتاکان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات حه‌فته نه‌بوو زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ری سه‌ربازی له کۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن. به‌ڵام ئیستا زروفێکی دیکه هاتووه‌ته ئاراوه. که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی به‌شی باشوری وڵات. ئه‌مانه وا ده‌خوازن که بیانوو نه‌درێته ئێران، به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌وه 23 ساڵه کوردی رۆژهه‌ڵات پشتیوانی له‌م پرۆسه ده‌کات. ده‌بێت بیر له میکانیزمی نۆی بکرێته‌وه.
(باس‌نیوز)-دروستبوونی په‌ژاک له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات تاچه‌ند زیانی له‌یه‌کڕیزی کورد داوه? عارف باوه‌جانی: خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات بۆ خۆیان ده‌توانن له زه‌ره‌ر بوون یا قازانج بوونی هه‌ر پارتێک یا لایه‌نێک بریار بده‌ن، چوون ئێمه هه‌موومان له تاراوگه‌ین. پارتی کرێکارانی کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان حیزبی نزیک به خۆی دروستکردوه، هیچ نکۆڵی له‌وه ناکرێت که پژاکیش به‌شێکن له سیاسه‌تی پێ‌کاکا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. باشتر وایه هه‌موو لایه‌ک بیر له یه‌کریزی و ته‌بایی بکه‌ینه‌وه، واز له دونیای بوغز و کینه به‌رامبه‌ر به یه‌ک بێنین.
(باس‌نیوز)-ئایا بۆ رۆژهه‌ڵات چالاکی مه‌ده‌نیانه یان چه‌کداری کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت? عارف باوه‌جانی : هه‌ردووکیان له بواره‌کانی خۆیاندا به پێناسه‌ی تایبه‌ته‌وه قازانجی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر دوژمنه‌که‌ت نه‌رمی بنۆێنێت ده‌کرێت خه‌باته‌که به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دیالۆگ درێژه پێ بدرێت، هیچ کوردێک حه‌زی له کوشتن و کێشه نییه، به‌ڵام به ناچاری تووشی ده‌که‌ن. جا ئه‌گه‌ر وڵاته داگیرکه‌ره‌که له به‌رامبه‌رمان تووند و تیژ بێت، ئه‌وا هه‌لومه‌رج ناچارمان ده‌کات که په‌نا بۆ خه‌باتی چه‌کداری ببه‌ین.
عارف باوه‌جانی له چه‌ند دێرێکدا له ٤ی نه‌ورۆزی 1973 له گوندی بهرکوری ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه پارێزگای کرماشان له دایکبووه.
دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، که پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز و لیبراڵ دیمۆکراته، جۆگرافیای ئیستای خه‌باتی روو به رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. هه‌روه‌ها وته‌بێژی فه‌رمی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێرانه، که پێکهاتووه له چه‌ندین حیزبی سیاسی 5 نه‌ته‌وه‌یی بنده‌ست له ئێران.
عارف باوه‌جانی یه‌کێک له‌و کورده چالاکانه‌یه که له ئاست ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی جیهاندا هه‌یه، له ده‌یان کۆنگره‌و کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شداری هه‌بووه، 4 ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج بووه. له ده‌یان میدیای کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی له سه‌ر دۆزی کورد وتووێژى له‌گه‌ڵدا کراوه.
جگه له وتار‌و بابه‌ته‌کانى خاوه‌نی چه‌ند په‌رتووکێکه.