شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پێشوازی سەرۆکی وڵاتانی گرنگی جیهان لە سەرۆکی هەرێم، پێمان دەڵێن دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە. شێرکۆ پاڵانی جاف.

شیرکۆ پالانی جاف
پێشوازی سەرۆکی وڵاتانی گرنگی جیهان لە سەرۆکی هەرێم، پێمان دەڵێن دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە. شێرکۆ پاڵانی جاف.

ئەوەی کە زۆر دڵخۆشکەرە بۆ هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر بە تایبەت ئەو کوردانەی کە زۆر تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستانن ئەوەیە، کە دیسانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاست وڵاتانی گرنگ و مەزنی جیهانی بە فەرمی بانگهێشتدەکرێن و بە بێ گەرانەوەو پرسکردن بە بەغدا، و لە کاتی پێشوازیکردنیشدا ئاڵای کوردستان دەخەنە پاڵ ئاڵای وڵاتەکانی خۆیان.

پێشوازی سەرۆکی وڵاتانی گرنگی جیهان لە سەرۆکی هەرێم، پێمان دەڵێن دەوڵەتی کوردی بەڕێوەیە.  شێرکۆ پاڵانی جاف.
صورة

هەروەک رووداوە مێژوویەکانی پێشوو کە پر بوون لە کارەسات،  ئەوەمان وەبیر دێننەوە کە لەو سەردەمەدا هیچ وڵاتێک وەک پێویست پشتیئوانی لە کوردستان نەدەکرد، یا بەرژەوەندی سیاسی وئابوری خۆیان لەگەڵ چوار وڵاتەداگیرکەرەکەی کوردستان نەدەخستە مەترسییەوە. بەڵام بە پێێ تێپەربوونی چەندین ساڵ بە سەر ئەو ڕووداوانە، ئیستا ڕووداوەکانی مێژو پێچەوانەکەی دەبینین کە وەک پەندە کوردییەکە دەڵێت دوای هەموو ناخۆشییەک خۆشی بە شۆێندادێت.
لە ٢٠ ١٢ زیاتر بۆ سەرەوە باسی جیابوونەوەی کورد لە ژێر چنگی دەسەڵاتی بەغدا سەری هەڵداوە. ئەویش زیاتر لە لێدوانە گرنگەکانی سەرۆک بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان بەڕوونی دەردەکەوێت.
کە بەڕیزیان لە ڕێگەی لێدوانەکانیان بۆ میدیا بیانییەکان ڕاشکاوانە ئاماژەیان بە بەرەو سەربەخۆبوونی کوردستان کردوە. پەیامەکەیان بە گۆی جیهاندا گەیاندووە.
ئەوەی کە زۆر دڵخۆشکەرە بۆ هەموو کوردێکی نیشتیمانپەروەر بە تایبەت ئەو کوردانەی کە زۆر تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستانن ئەوەیە، کە دیسانەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاست وڵاتانی گرنگ و مەزنی جیهانی بە فەرمی بانگهێشتدەکرێن و بە بێ گەرانەوەو پرسکردن بە بەغدا، و  لە کاتی پێشوازیکردنیشدا ئاڵای کوردستان دەخەنە پاڵ ئاڵای وڵاتەکانی خۆیان.
نموونەش٣ سەردانە گرنگەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانیە بۆ وڵاتانی ئۆردون و فەرانسە و ئیتالیایە. کە چۆن بە شێوەیەکی فەرمی لە ئاست سەرۆکی ئەو وڵاتانە و بە سیستەمی پێشوازی گاردی سەرۆکایەتی وڵاتانی مەزن هەمان پێشوازیش لە بارزانی کرا.
ئە وڵاتانەش لە گرنگترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئوروپان، بە تایبەت فەرانسە یەکێکە لەو ٦ وڵاتە گرنگانەی جیهان کە لە مێژووی سەدان ساڵ پێشەوە و تا ئیستاش بەردەوام لە جیهاندا ڕۆڵی هەبووەو  هەیەتی. لە لای دیکەشەوە سەردانەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ وڵاتی بەریتانیا، کە یەکێکە لە مەزنترین وڵاتانی جیهانی، و دانانی ئاڵای کوردستان لە سەر مێزی شاندی هەردوو لایەن.
ئەمە ناڕاستەوخۆ پێناسە لەوە دەکات کە بناغەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان دەستی پێکردوە، پێشوەخت سەرکردەکانی کوردستانی کاری بۆ دەکەن و پشتیوانی وڵاتانی مەزنی جیهانی بۆ کۆدەکەنەوە. دڵنیاشین بەو پێشوازییە مەزنەی ئەو وڵاتانە و بە دانانی ئاڵای کوردستان لە کاتی پێشوازیدا وا پێشاندەدات کە پشتیوانی ئایندەی وڵاتی سەربەخۆیی کوردستانن.
لە هەمووش گرنگتر سەردانی لای پاپای ڤاتیکانە کە نۆێنەرایەتی زیاد لە ٢ ملیارد مەسیحی جیهان دەکات، کە دەبێتە ٣٨ % سەرژمێری جیهان.
یەکگرتوویی و یەکگووتاری لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان کۆڵەکەی بە هێزی ئەو دەوڵەتە کوردییە کە بەڕێوەیە.

شێرکۆ پاڵانی جاف.
2014-06-01 15:25:32

11 ساڵ و 8 مانگ و 13 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©