شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە پشتیوانی لە هەریمی کوردستان و ناوچەدابراوەکانی باشوری کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە پشتیوانی لە هەریمی کوردستان و ناوچەدابراوەکانی باشوری کوردستان

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، دەستخۆشانە ئاراستەی گشت پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین کە فیداکارانە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەمرۆ لەم هەڵومەرجەدا گیان فیدایانە لە سەنگەردان. وەک ئەرکێکی نەتەوەیی پارتەکەمان لەم ڕۆژەدا ئامادەیی خۆمان بۆ پشتیوانی تەواو لە پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و ناچەدابراوەکانی کوردستان پێشاندەدەین.

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە پشتیوانی لە هەریمی کوردستان و ناوچەدابراوەکانی باشوری کوردستان
صورة
 
ماوەی حەفتەیەکە کە بەشێک لە شارە سوونی نشینەکانی ئێراق کەوتووەتە ژێر دەستەڵاتی گروپی داعشەوە، و بواری نائارامی لە گشت شارەکانی ئێراق ڕاگەیاندراوە. بەشێکیش لە ناوچە دابراوەکانی باشوری کوردستان کەوتوونەتەوە سنووری ئەو ناوچانەی کە ئیستا بووەتە مەیدانی شەری گروپی داعش و هێزەکانی ئێراق.
لەو پێوەندییەشدا پێشمەرگەکانی کوردستان بۆ پاراستنی سنوورەکانی کوردستان لە دزەکردنی گروپە تروریستەکان بۆ ناو خاکی کوردستان، هەروەها بۆ پاراستنی گیانی کوردانی ناوچەدابراوەکان بە تەواوی لە سەر سنوورەکان و ناوچەدابراوەکان لە ئامادە باشیدان.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، دەستخۆشانە ئاراستەی گشت پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین کە فیداکارانە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەمرۆ لەم هەڵومەرجەدا گیان فیدایانە لە سەنگەردان. وەک ئەرکێکی نەتەوەیی پارتەکەمان لەم ڕۆژەدا ئامادەیی خۆمان بۆ پشتیوانی تەواو لە پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و ناچەدابراوەکانی کوردستان پێشاندەدەین.
هەروەها داوا لە گشت لایەنی پێوەندیدار و دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان دەکەین: وەک سەرۆکایەتی هەریم، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان، کە بە بریارێکی یاسایی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هەمیشە لە ناوچەدابراوەکان بهێڵنەوە، لە پێناو پاراستنی هەمیشەیی خاک و خەڵکی کوردستان لەو ناوچە دابراو کێشە لە سەرانە.
لە ڕێگەی ئەم بەیاننامەشەوە داوا لە گشت کوردستانیان دەکەین، بە تایبەت کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی باشوری کوردستانن، ئامادەیی خۆیان بۆ پاراستنی کوردستان لە هەر ڕووداوێکی مەترسیداردا پێشانبدەن. پشت و پشتیوانی پێشمەرگەکان بن بۆ پاراستنی خاکی کوردستان، و پەرەپێدانی خەباتی یەکگرتوویی گەلی کورد لە بەرامبەر نەیارانی گەلەکەماندا.

                    هەر شەکاوە بێت خەباتی یەکگرتووانە لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.

                   ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان             
٢٢ی جۆزەردانی ٢٧١٤ی کوردی  بەرامبەر بە ١٢ی  / ٦ / ٢٠ ١٤ی زاینی             
www.psk2006.org         [email protected]
      
2014-06-12 05:35:50

11 ساڵ و 8 مانگ و 22 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©