هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی هەشتەم پیرۆزە، بەڵام تاکە ژنە وەزیرێک بۆ ? عارف باوەجانی.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی هەشتەم پیرۆزە، بەڵام تاکە ژنە وەزیرێک بۆ ? عارف باوەجانی.

باشوری کوردستان ئەو بەشەی نیشتیمانەکەمانە کە لە ساڵی ١٩٩١وە کەوتووەتە ناو جوڵەی پرۆسەی حوکمداری و دیمۆکراتی لە ناوچەکەدا، کە لە ٢٠ ٠ ٣ بۆ سەرەوە زیاتر بەرچاو کەتووە. تا ڕادەیەکی باش پێشکەوتنی گەلی کوردی قۆناغ بۆ قۆناغی تێپەراندوە، و کابینە تا کابینە پێشکەوتنی باشتر بینراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی هەشتەم پیرۆزە، بەڵام تاکە ژنە وەزیرێک بۆ ?عارف باوەجانی.
صورة
ئێمە واتە ئەو کوردە خەمخۆر و نەتەوەییانەی کە زۆربەی تەمەنمان لە دەرەوەی نیشتیمان تێپەرکرد، و تاردەیەک لە  لەگەڵ حکومەت و سیاسەتی وڵاتانی دیمۆکرات و پێشکەوتووخواز ئاشنابووین، هەمیشە بەو ئاواتەوەین کە کوردستانەکەی ئێمەش لەو وڵاتە پێشکەوتوانە بە پێێ توانایی لە بوارەکانی سیاسی و تەکنیکی و کۆمەڵایەتیدا ئەزموون وەرگرێت. هەوڵبدات خۆی بگەیەنێتە ئاستی وڵاتە نموونەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین.
باشوری کوردستان ئەو بەشەی نیشتیمانەکەمانە کە لە ساڵی ١٩٩١وە کەوتووەتە ناو جوڵەی پرۆسەی حوکمداری و دیمۆکراتی لە ناوچەکەدا، کە لە ٢٠ ٠ ٣ بۆ سەرەوە زیاتر بەرچاو کەتووە. تا ڕادەیەکی باش پێشکەوتنی گەلی کوردی قۆناغ بۆ قۆناغی تێپەراندوە، و کابینە تا کابینە پێشکەوتنی باشتر بینراوە.
لە سەروبەندی دامەزراندنی کابینەی هەشتەمدا، بە هۆی ئاڵۆزبوونی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئاست وڵاتە مەزنەکان و سەردانەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێم بۆ چەند وڵاتێکی گرنگ، ڕووداوەکانی بواری نا ئارامی ئێراق، و هاتنی داعش و دەستبەسەردا گرتنی چەند شار و ناوچەیەکی ئێراق. هەروەها یەکگرتوویی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و گرتنەوەی ناوچەدابراوەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە. ئەمانە بوونە هۆکاری سەرچاوەی هەواڵی میدیاکانی جیهان لە سەر کوردستان.
ئیدی چاوی ڕاگەیاندن و چاودێران و ڕێکخراوەکانی جیهان بۆ سەر کوردستان زیاتر بوو، هەروەها بەهۆی ئاشکرابوونی نەوتەکەشەوە زۆربەی وڵاتان کە پێشتر لە کوردستان نەبوون و ئیستا خۆیان ئامادەکردوە ئەوانیش لەو بازارە گەرمە بێبەش نەبن.
ئەوەی لە ئاشکراکردنی ناوی وەزیرە بەرێزەکانی کابینەی هەشتەم من و سەدان دڵسۆزی دیکەی تووشی شۆککرد، بوونی تاکە ژنە وەزیرێک بوو، کە بە سەرۆکوەزیران و جێگر وزیرەکاندا دەبنە ٢٤ کەس. کە بە ڕاستی ئەمە تانەیەکە لە سەر گەلی کورد و کە تا ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتنەکانی گەلەکەمان لە ئاست چاودێرانی جیهانی و ڕێکخراوە بە تواناکانی جیهان دێنێتە خوارەوە. چاودێرانی جیهانی چاوەڕوانی پێشکەوتنی زیاتر و بەرچاوتریان لە هەرێمی کوردستان هەیە، و وەک نموونەی وڵاتێکی نۆی دیمۆکراتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەیبینن و باسی لێوەدەکەن.  گەلۆ : خۆ ئێمە نە خەڵکەکەمان و نە مێژوکەمان لەم وڵاتانە باشتر نەبووبێت خرابتر نەبووین، کە تەمشای زۆربەی وڵاتانی جێماوی جیهانیش دەکەین، دەبینین هەموویان لە کابینەکەیاندا ژمارەیەک ژنیان وەک وەزیر داناوە.

من چاوەرێ ناکەم کە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتەکانی وەک سوید و نەرویژ و دانیمارک و فینلەندا و وڵاتانی دیکەی پێشکەوتوو بکەین، کە ژمارەی ژنانی بەشدار لە حکومەتەکەیاندا لە نێوان ٣٠  تا ٥٠ % . بەڵام با باس لە کۆماری سۆدان بکەین کە لە کۆی ١٨ وەزیری نیشتیمانی٥ دانەیان ژنن، کە لێرەدا من هیچ مەبەستێکم وەک بێرێزیکردن بە گەلی سۆدان نییە، بەڵام هەلی پێشکەوتن لە کوردستان زۆر زیاترە لەو گەلەو دەیان گەلی دیکەش.
لێرەدا وێرای پیرۆزبایی گەرم لە کابینەی نۆێ حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان، بەڵام وەک خەمخۆرو دڵسۆزێکی وڵاتەکەم بە پێویستم زانی کە ئەو لاوازییە بەرچاوەی ئەم کابینە نۆییە بهێنمە سەر کاخەز، وباس لەوە بکەم، کە دروسکردنی حکومەت نابێت تەنیا بیر لە کاروباری ناوخۆی کوردستان بکرێتەوە، پێویستە بیر لەوەش بکەینەوە کە لە ئاست جیهاندا چی دەنگدانەوەیەکی هەبێت، یا بەهانەی دوا کەوتوویی و بۆشایی سیاسی بۆ خۆمان نەدەینە دەستەوە، با لەو ڕاستیەش خۆمان نەشارینەوە کە کوردستان وێرای هەموو دەستکەوتێکی باشی سیاسی و دارایی، گلێێ ئاماری ژن کوشتن لە ئاست ڕێکخراوە ناخۆیی و دەرەکییەکان بەرچاوە. بە بۆچوونی من بە بەشداری پێکردنی چەند ژنە وەزیرێک زۆر لەو کێشانە چارەسەر دەکرا.

نووسینی عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٨ / ٦ /  ٢٠ ١٤ لە پەیجی فەرمی فایسبووک Aref Bawecani  عارف باوەجانی

 
2014-06-19 15:35:17

9 ساڵ و 9 مانگ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©