پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی و گشت وەزیران دەکەین. هیوادارین کە ئەم کابینەیە یەکدەنگی کورد لە باشوری کوردستان زیاتر بتەوتر بکات. هەر بەو هیوایە لە تەمەنی ئەم کابینەدا ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بێتە ئاراوەو
پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بە خۆشحاڵیەوە رۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٨ / ٦ / ٢٠ ١٤ کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە موتمانەی پێدرا.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە گەلی کورد بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەت پێویستی بە یەکدەنگی و ئامادەیی و دامەزراوەیی زیاترە، بە هۆی ئەو دۆزە نالەبارەی کە لە ناوچەکانی ئێراق و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە. کە بە خۆشییەوە کە ئیستا گشت ناوچەکانی باشوری کوردستان کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەکانی کوردستان. بەو هیوایە لە ڕێگەی کابینەی هەشتەمەوە هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر ڕێکخرێن و یەکدەنگ و یەکبریاری درێژە بە پاراستنی خاکی کوردستان بدەن.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی و گشت وەزیران دەکەین. هیوادارین کە ئەم کابینەیە یەکدەنگی کورد لە باشوری کوردستان زیاتر بتەوتر بکات. هەر بەو هیوایە لە تەمەنی ئەم کابینەدا ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بێتە ئاراوەو، کابینەی هەرێمی کوردستان بکرێتە کابینەی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لەو بەشەی وڵاتەکەماندا.
هەر لە ڕێگەی ئەم پیرۆزباییەوە جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان لە هەر دەستکەوتێکی سیاسی و سەربازی و ئابوری هاونیشتیمانیانمان لە باشوری کوردستان دەردەبرین.
وەک ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان ئامادەین لە سەنگەری پاراستنی سنوورەکانی کوردستان شانبەشانی پێشمەرگەکان بین و لەو بوارەوە خزمەت بکەین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٤ی کوردی / ١٩ / ٦ / ٢٠ ١٤ زاینی
www.psk2006.org ----
[email protected]