بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی باس نیوز، بێرنارد کۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا لەو سمینارە دا وتارێکی پێشکەش کرد و لە میانەی وتارەکەی دا بە پێکەنینەوە گووتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزوانە سەربەخۆیی کوردستان رادەگەێنێت و لەو رۆژانە دا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان بەرەو هەولێر وەڕێدەکەوێت.
بێرنارد کۆشنێر: هەرێمی کوردستان بەمزوانە سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت 
هەولێر ٢٣حوزەیران/یۆنیۆ(PNA)- وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕانسە لە میانەی بەشداری لە سمینارێک لە پەرلەمانی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی راگەیاندنی سەربەخۆی کوردستان دێتە هەولێر. رۆژی شەممە ٢١ی حوزەیران، ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس سمینارێکی بۆ ڕێز گرتن لە هزر و ئەندێشەی دکتۆر عەبدوڵڕەحمانی قاسملو لە پەرلەمانی فەڕەنسا رێکخست.
بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی باس نیوز، بێرنارد کۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا لەو سمینارە دا وتارێکی پێشکەش کرد و لە میانەی وتارەکەی دا بە پێکەنینەوە گووتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمزوانە سەربەخۆیی کوردستان رادەگەێنێت و لەو رۆژانە دا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان بەرەو هەولێر وەڕێدەکەوێت.
ڕێو ڕەسمەکە لە هۆڵی 'ڤیکتۆر هۆگۆ'ی پارلمانی فەڕانسە بە بەشداریی هاوسەری دکتور عبدالڕحمان قاسملو و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی کورد و ئێرانی و فەرانسەوی بەڕێوەچوو.
کۆشنێر لە درێژەی قسەکانی دا گووتی: کورد بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان زیانی گەورەی لە خەباتی خۆی داوە.
بێرنارد کۆشنەر یەکیکە لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور کە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە و هاوکارێکی بەردەوامی گەلانی لێقەوماوە و لەبارەی سیاسەت و بڕیارەکانی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا راوێژی پێدەکرێت و قسەکانی بە هەند وەردەگیرێن و هاوکاری بەردەوامی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردە و دۆستێکی نزیکی زۆرێک لە سەرکردەکانی کوردە.
لە ئاژانسی پەیامنێر وەرگیراوە
2014-06-23 05:04:53
11 ساڵ و 7 مانگ و 22 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس