پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ٢٧مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا وێرای هاوخه‌می و هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وبریندارانی ئه‌و کاره‌ساته، هه‌روه‌ها هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز. بەڵێن دەدەین کە لە ئیستا‌و لە داهاتووشدا پشتیوانی بە جیهانیکردنی دۆزی کیمیابارانی سەردەشت بین، لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی لە ئاست ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهاندا بین بۆ بەرەو پێشبردنی کەیسی کیمیابارانی شاری سەردەشت.
به‌یاننامه‌ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ٢٧ ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهەڵاتی کوردستان.

هاوڵاتیانی به‌ڕێز !
خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان !
مێژووی وڵاته داگیرکراوەکه‌مان له درێژایی مێژودا بە هۆی ئەوەی کە هەمیشە لە خەبات و بەربەرەکانیدا بووە، پرە لە کاره‌ساتی و ڕووداوی ناخۆش. یه‌کێک له‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانە کە لە مێژوودا نابێت هەرگیز لە یاد بکرێت، کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شته، که له ڕۆژی ٧ ی پوشپه‌ڕی ٢٩٨٧ کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٨ / ٦ / ١٩٨٧ زاینی له لایان حکومه‌تی به‌عسی کوردکوژی ئه‌و سه‌رده‌مه دا به‌رێوه چوو. کە بە داخەوە له‌و کاره‌ساته خه‌ماویه‌دا به سه‌دان که‌س شه‌هید بوون و به هه‌زاران که‌سیش برینداربوون که ڕۆژانه له‌و بریندارانه به هۆیی ئاسه‌واری برینه‌که‌یان ماڵئاواییمان لێده‌که‌ن ده‌چنه‌و ڕیزی شه‌هیدانی کوردستان.
کاره‌ساتی دڵته‌زێنی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له کاتێکدا ڕویدا که هه‌ردوو حکومه‌تی کورد کوژ، واته ڕێژیمی ئێراق به سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام حسێنی دیکتاتۆرو، ڕێژیمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕیان بوو. هه‌ردوو ڕێژیمی کورد کوژ ئاگر وئاسنی شه‌ڕه‌که‌یان به‌سه‌ر خاکی کوردستاندا باراندو وبه ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی کورد له‌و کاره‌ساتانه گیانیان له ده‌ست داوه. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێجگه له شاری سه‌رده‌شت ئه‌م ناوچانه‌ش که‌وتنه به‌ر شاڵاوی کیمیابارانی ڕێژیمی دڕنده‌ی به‌عس،ناوچه‌کانی مه‌ریوان و شنۆ، زه‌ردۆیی سه‌ربه پارێزگای کرماشان، ئاڵۆتی بانه، چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەش.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ٢٧مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌دا وێرای هاوخه‌می و هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وبریندارانی ئه‌و کاره‌ساته، هه‌روه‌ها هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز. بەڵێن دەدەین کە لە ئیستا‌و لە داهاتووشدا پشتیوانی بە جیهانیکردنی دۆزی کیمیابارانی سەردەشت بین، لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی لە ئاست ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهاندا بین بۆ بەرەو پێشبردنی کەیسی کیمیابارانی شاری سەردەشت.
هه‌زاران سڵاوله گۆڕی پاکی شه‌هیدانی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت وسه‌رده‌م شه‌هیدانی کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ی پوشپەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٧ / ٦ / ٢٠ ١٤ ی زاینی