باوەجانی لە وڵامی پرسیارێک لە هیندێک وڵاتی جیهان و هیندێک لە کوردەکان پێێانوایە ئیستا کات گونجاو نییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، وتی: من دەمەوێ بپرسم کە کەی ئەم کاتە گونجاو دەبێت? ئیستا کات تەواو گونجاوە بۆ کوردەکانی بندەستی ئێراق، و پێویستە ئەو هەلە لە دەستنەدەین. لە بواری هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە، وتی پاش رزگاری گشت بەشەکان ئەو کات گەلی کورد لە ڕێفراندۆمێکی گشتی کوردستانی بریاری خۆی دەدات، یەک وڵات بێت یا ٤ وڵات بێت. یا ویلایەتە یەکگرتووەکانی کوردستان.
ڕۆژنامەی بە ناوبانگی جیهانی یەروشەلیم پۆست لە وتووێژیکی لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان تیشکدەخاتە سەر دۆزی کورد و سەربەخۆیی کوردستان.
ئامادەکردنی وتووێژ: ئاریەل بن سالومو. وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی نیگار حەیدەری.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی پارتی سەربەستیی کوردستان شرۆڤەی زۆر بابەتی گرنگ لە کوردستاندا دەکات. کە بەشێوەی خوارەوە گووڵبژێرێک لەو وتووێژە کە وەرمگێراوەتە سەر زمانی کوردی دەخەمە بەردەستان.
سەرۆکی پارتێکی کوردی بەداخەوە ئەمریکا زۆر جار هۆکار بووە بۆ دورخستنەوەی کورد لە سەربەخۆیی. عارف باوەجانی / من دەمەوێ سوپاسێکی زۆری گەلی ئیسرائیل بکەم بۆ پشتیوانیان لە سەربەخۆیی کوردستان. ١ / ٧ / ٢٠ ١٤ یەروسەلیم پۆست
سەرۆکی یەکێک لە پارتە سیاسییەکانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی یەروسەلیم پۆست، وێرای ئەوەی کە سوپاسی گەلی ئیسرائیلی کرد بۆ پشتیوانیان لەسەر بەخۆیی کوردستان، هاوکات گلێی ئەوەش دەکات کە ئەمریکا پشتیوان نییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
باوەجانی دەڵێ : لەم ڕێگەوە پێمباشە کە سوپاسی خۆم وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هاوبیران و گشت سەربەخۆخوازانی گەلی کورد بنێرم بۆ سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل بەڕێز شیمون پیرێز، سەرۆکوەزیران بەڕێز بنیامین نەتەنیاهو ووەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و گشت گەلی ئیسرائیل کە پشتیوانیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێشانداوە. ئەم بۆچوونانەی باوەجانی لە ئاکامی وتووێژێکی یەک حەفتەیی دێت کە بە چەندین زەنجیرە پێکهاتووە. ئەوەشی باسکرد کە گەلی کورد و مێژوەکەی ئەم هەڵویستە لە یاد ناکات.
باوەجانی باسی ئەوەشی کرد کە زۆربەی کوردەکان بە مەبەستی قەدرزانی لە هەڵویستی ئیسرائیل ئاڵای کورردستان و ئیسرائیلیان خستووەتە سەر پرۆفیلی فایسبووک و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیان.
باوەجانی خەڵکی ئەو بەشەی کوردستانە کە پێێ وایە ئەو خاکەی لای ئێرانەوە داگیرکراوە. خۆی وەک خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکات نەک ئێران.
باوەجانی سەرۆکایەتی پ س ک دەکات، کە پارتێکی لیبراڵدیمۆکرات و نەتەوەییە، خەبات دەکات بۆ بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی کورد وەک سەربەخۆیی بۆ کوردەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، کوردەکانی بندەستی ئێران. لە فەربرواری ساڵی ٢٠ ٠ ٦ دامەزراوە، بارەگای کوردستانیان لە هەولێرە و بارەگای دەرەوەشیان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژە. ئەم حیزبە بە سەدان ئەندامی ئاشکرای لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، و بە سەدان ئەندامی نهێنیشی لەناوخۆی کوردستان هەیە، کە لەبەر فشارەکانی ئێران بە دژی سیاسییەکان بە نهێنی کارەکانی خۆیان دەکەن. پ س ک خاوەنی ماڵپەرێکی فەرمیە کە بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی زانیاری و چالاکیەکانیان بڵاودەکەنەوە. کە بریتییە لە www.psk2006.org
باوەجانی ئاماژەشی بەوە کرد وەک یەکەم لایەنی سیاسی خۆرهەڵاتی کوردستان ئەوان دۆستایەتی کورد لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل بە ئاسایی دەزانن، و هەرچۆن کورد هەوڵدەدا لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان دۆست بێت، با لەگەڵ ئیسرائیلیش هەمان پێوەندی هەبێت.
لە درێژەی وڵامدانەوەکەیدا باوەجانی ئاماژەی بەوە کرد کە جیهان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەو شێوە دەتوانن ئاشتی بە خۆیانەوە ببینن کە هەموو نەتەوە بندەستەکان مافی چارەی خۆنووسی خۆیان دیاری بکەن.
سەرۆکی پ س ک ئاماژەی بە دژایەتی پارتەکەی کرد لەگەڵ هەموو گروپێکی توندرەو تروریستی جیهانی، باسی ئەوەی کرد کە سەربەخۆیی کوردستان بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی دراوسێکانی وڵاتەکەی، ئاشتی بەخش دەبێت. واتە درستبوونی دەوڵەتی کوردی دروستبوونی ئاشتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دراوسێی کوردستان.
لە وڵامی پرسیارێکماندا کە ئایا کام وڵات و ڕێکخراو یارمەتی پ س ک دەدەن، ناوبرا ڕایگەیاند بە داخەوە هیچ لایەنێکی هەرێمی کوردستان و جیهانیش هاوکاری دارایی ئێمە ناکەن. کارەکانمان بە پشتیوانی ئەندامانی خۆمان و کوردە دەوڵەمەندەکان بەڕێوە دەبەین. هیواخوازین لە ڕێکخراوەکانی پشتیوانی مافی نەتەوەکان و دیمۆکراتی لە جیهاندا پشتیوانیمان بکەن.
باوەجانی لە وڵامی پرسیارێک لە هیندێک وڵاتی جیهان و هیندێک لە کوردەکان پێێانوایە ئیستا کات گونجاو نییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، وتی: من دەمەوێ بپرسم کە کەی ئەم کاتە گونجاو دەبێت? ئیستا کات تەواو گونجاوە بۆ کوردەکانی بندەستی ئێراق، و پێویستە ئەو هەلە لە دەستنەدەین. لە بواری هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە، وتی پاش رزگاری گشت بەشەکان ئەو کات گەلی کورد لە ڕێفراندۆمێکی گشتی کوردستانی بریاری خۆی دەدات، یەک وڵات بێت یا ٤ وڵات بێت. یا ویلایەتە یەکگرتووەکانی کوردستان.
باوەجانی باسی ئەوەش دەکات، لە پاش روخانی حکومەتەکەی سەدام حسین لە سالی ٢٠ ٠ ٣ تا ئیستا حکومەتی ئێران ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دەستێوەردانی کاروباری ناوخۆی ئێراق. و هاندانی لایەنە سیاسییەکانی ئێراقی عەرەبی بە دژی یەکتردا.
لە وڵامی پرسیاری توانایی سەرکردە کوردەکان لەم کاتەدا: باوەجانی باسی توانایی و لێهاتووی سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکێکی شایستەو بە توانا دەکات، کە لەم کاتەدا بە هاوکاری لایەنە کوردستانیەکان ڕۆڵی باش دەبینێت لە بەرامبەر نەیارانی کورد. ئاماژە بەوە دەکات کە بارزانی ئەرکێکی زۆر قورسی ئیستا لە سەر شانە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، و کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی.
لە وڵامی پرسیاری پێوەندی کورد و ئیسرائیلدا.
باوەجانی دەڵێ: من ئەو پێوەندییە تا ئیستا دوو لایەنە سارد دەبینم. دیارە پێمخۆشە سەرەتا بۆچوونی خۆم لە سەر ئەوە بڵێم کە بەداخەوە لە پروپاگەندەی هیندێک وڵاتدا وا پێشاندەدرێت کە گوایا ئیسرائیل وڵاتێکی مەترسیدارە لە ناوچەکەدا. بەڵام زۆر پێچەوانە دەیبینم، ئەوە وڵاتی ئێرانە کە زۆر مەترسیدارە بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا نەک ئیسرائیل. من هیچ هۆکارێکی سیاسی نابینم کە نابێت گەلی کورد لەگەڵ ئیسرائێل پێوەندی هەبێت، بەشکو پێچەوانەکەی دەبینم، کە پیوییستە گەلی کورد لەگەڵ زۆربەی وڵاتە گرنگەکانی جیهان کە یەکێکیان ئیسرائیلە پێوەندی سیاسی و ئابوری هەبێت. هەرچۆن زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان ئەو پێوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە، بەڵام کە باسی کورد دەکرێت بۆ کورد بە تاوان و کافری دەزانن.
باوەجانی باسی ئەوەشی کرد کە دیارە ئیسرائیل کێشەی سیاسی لە مێژینەیان لەگەڵ گەلی فەلەستین هەیە، هەرچۆن ئێمەی کوردیش سەدان ساڵە ئەو کێشەمان لەگەڵ ٤ وڵاتی داگیرکەر هەیە. کەوابێت کێشەی فەلەستین ئیسرائیل کێشەی وڵاتێک و نەتەوەیەکە، نابێت بکرێتە کێشەی گشت وڵاتانی ناوچەکە. کە من هیوادارم هەردوو لایەن لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەری کێشەکەیان بکەن. بەڵام بە دەستێوەردانی ئێران و زۆر وڵاتی دیکە کە بە ناوی پشتیوانی لە فەلەستین نا ئارامییان زیاتر لە ناوچەکە ناوەتەوە، و نەیانهێشتووە ئەو کێشە چارەسەر بێت.
من هیچ هۆکارێکی سیاسی نابینم کە نابێت گەلی کورد لەگەڵ ئیسرائێل پێوەندی هەبێت، بەشکو پێچەوانەکەی دەبینم، کە پیوییستە گەلی کورد لەگەڵ زۆربەی وڵاتە گرنگەکانی جیهان کە یەکێکیان ئیسرائیلە پێوەندی سیاسی و ئابوری هەبێت. هەرچۆن زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان ئەو پێوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە، بەڵام کە باسی کورد دەکرێت بۆ کورد بە تاوان و کافری دەزانن. هەر لەو پێوەندییەدا من هیوادارم ئیسرائیلیش هەنگاوی بە کردەوە بەرامبەر بە کورد هەڵگرێت، کە چۆن پێوەندی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە بەو شێوەش پێوەندی لەگەڵ کوردا هەبێت. پێوەندی کورد و ئیسرائیل یا کورد هەر وڵاتێکی دیکە بەو مانا نییە زیانبەخش بێت بە وڵاتێکی دیکە. هەموو وڵاتێکی ناوچەکە ئازادە پێوەندی دیپلوماتی و لەگەڵ هەر وڵاتێکی دیکە هەبێت، ئەو حەقەش بۆ کورد ڕەوایە.
شایانی ئاماژە پێکردنە: ڕۆژنامەی یەروشەلیم پۆست کە یەکێکە لە رۆژنامە مەزنەکانی جیهانی و خۆینەرانی لە سەرەوەی ملۆێنانە، بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرانسی لە جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم وتووێژەی بەڕێز باوەجانی بە چەندین زمانی دیکە وەرگێردراوە، بە دەیان کەسایەتی و کۆنگرەسمان گوازتوویانەتەوە سەر تۆیتر و فایسبووک و گوگلی خۆیانەوە.