بە دروشمی جۆراو جۆر بە زمانەکانی کوردی و نەرویژی، پاڵپشتیان لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان پێشانی دانیشتووان و گەشتیارانی ئەو وڵاتەدا. هەروەها لە پەیامەکانیشدا داوایان لە وڵاتی نەرویژ کرد بە فەرمی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکات.
زیاد لە ١٠ ٠ ٠ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستانە هاتنە سەر شەقامەکانی ئۆسڵۆ.

بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان و پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ تێپەرکردنی ڕێگەی یاسایی سەربەخۆیی باشوری کوردستان. ڕێکەوتی ١٤ی پوشپەری ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ٥/٧/٢٠ ١٤ی زاینی، زیاد لە ١٠ ٠ ٠ کەس لە ڕەوەندی کوردیی لە وڵاتی نەرویژ و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بێوێنەیان ئەنجامدا، بە دروشمی جۆراو جۆر بە زمانەکانی کوردی و نەرویژی، پاڵپشتیان لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان پێشانی دانیشتووان و گەشتیارانی ئەو وڵاتەدا. هەروەها لە پەیامەکانیشدا داوایان لە وڵاتی نەرویژ کرد بە فەرمی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکات.
عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان بە هاوبەشی دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ لەو خۆپێشاندانە بەشداری بەرچاویان هەبوو، هاوکات ڕێکخراوی دۆستایەتی جیهانی کوردیش لەو خۆپێشاندانەدا بە پێشکەشکردنی وتارێک پشتیوانیان لە سەربەخۆیی کوردستان پێشاندا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بۆ دیتنی دەیان وێنەی پێوەندیدار بەو هەواڵەوە لەم ئاڵبومەی فایسبووک ببینن.
https://www.facebook.com/aref.bawecanee/media_set?set=a.905089796173394&type=1
2014-07-06 04:38:52
11 ساڵ و 7 مانگ و 22 کاتژمێر و 56 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان