شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

نامەیەکی کراوە بۆ جەنابی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسری عەربی. سڵاو ڕێز بۆ بەڕێزران گەلی میسر.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
نامەیەکی کراوە بۆ جەنابی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسری عەربی. سڵاو ڕێز بۆ بەڕێزران گەلی میسر.

ڕێفراندووم ئەو پرۆسەیە کە هەموو لایەک دەزانن کە ئەو خاڵە مافێکی یاسیی دان پێدانراوی جیهانیە. مافی هەموو گەلێکی جیهانییە کە هەموو مافێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی خۆی، بۆ خۆی بریاری لە سەر بدات و لە ڕێگەی ڕێفراندۆمەوە بخاتە پێشچاو.

نامەیەکی کراوە بۆ جەنابی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسری عەربی.
سڵاو ڕێز بۆ بەڕێزران گەلی میسر.
صورة
من وەک چالاکێکی سیاسی کوردی کە لە پێناو مافەڕەواو یاسایەکانی گەلەکەم خەبات دەکەم. کاتێک گۆێم لە ڵێدوانەکەی بەڕیزتان لە پێوەندی بە گشتپرسی (ڕێفراندۆم) ی گەلی کورد لە پێناو مافی چارەی خۆنووسیی خۆیەوە بوو، کە بە داخەوە بەڕێزتان بە کارەسات ناوتان هێنا.

ڕێفراندووم ئەو پرۆسەیە کە هەموو لایەک دەزانن کە ئەو خاڵە مافێکی یاسیی دان پێدانراوی جیهانیە. مافی هەموو گەلێکی جیهانییە کە هەموو مافێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی خۆی، بۆ خۆی بریاری لە سەر بدات و لە ڕێگەی ڕێفراندۆمەوە بخاتە پێشچاو.
جەنابی سەرۆک. کاتێک گۆیمان لەو لێدوانەی بەڕیزتان بوو، وەک سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی ناوچەکەو ناسراوی جیهانی و عەرەبی و ئیسلامی. لە پێوەندی بە نزیکبوونەوەی گەلی کورد لە سەربەخۆیی، پێناسەکردنی ئەو مافەڕەوایەی کورد بە (کارەسات) بۆ من زۆر جێگەی سەر سورمان بوو.  ئێمە پێمان وابوو گەرانەوەی میسری عەرەبی بە سەرۆکایەتی بەڕێزتان و ئاشنایی لە سەر میسری پێشوو بۆ پشتیوانی لە مافی گەلان. بە تایبەت شۆرشی یولیو ١٩٥٢بە سەرۆکایەتی خوالێخۆشبوو جەمال عەبدولناسر، کە هەڵس و کەوتەکانی لە مێژوودا جێگەی ڕێز و پێزانینە و لە بیر ناکرێت.
جەنابی سەرۆک ئایا بۆ کارەسات نەبوو کە گەلی ئێمەی کوردی خۆراگر و تێکۆشەر، لە درێژایی مێژوودا تووشی ئەو هەموو کارەساتە نا ئەخلاقی و نا ئینسانیانە بووەوە، کە لە سەرەتایی ترین مافیان بێبەش کرابوون، واتە ئەو مافانەش کە یەزدانی مەزن بە مرۆڤی دەبەخشێت. باشترین بەڵگەش حەدیسێکی خەلیفەی ئیسلام عومەری کوری خەتابە کە دەڵێ (متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا) یانی ئێوە چۆن خەڵکانێک دەکەن بە بەندەی خۆتان، لە حاڵێکدا بە ئازادی لە دایکبوون. بۆ ماف بۆ گەلی ئێمە حەرامە. بۆ دەبێت حەرام بێت بۆ گەلێ ئێمە ئازاد و سەربەست بن، بۆ مافی ئەوەیان نەبێت کە بۆ خۆین مافی چارەی خۆنووسی خۆیان دیاری بکەن، ئەو مافە لە لایەن کەسێکی وەک بەڕیزتانەوە بە کارەسات ناوببرێت? جەنابی سەرۆک سیسی ئێمە ئیستا لە سەردەمی جیهانی زانستی و هۆشیاریداین. هەروەک چۆن شۆرشەکانی بەهاری عەرەبی گەیشتە زۆر لە وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت وڵاتی میسر، لەو شۆرشانە هەموو هاوڵاتییەکی عەرەبی مافی بریاردانی خۆی هەبوو لە هەڵبژاردنی یاساو سەرۆکی خۆیان. ئایا ئەمە بە حەڵال دەزانی بۆ خۆتان و بە حەرامی دەزانی بۆ ئێمە?
هیوادارم کە بەڕیزتان ببنە پێشەنگ و لە هەڵویستی جوان بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی جیهان. بە تایبەت گەلی کورد کە هەمیشە خوازیاری ئاشتی و ئارامی بووە، بۆ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین. چاوەرانی هەڵویستی ئاشتیخوازانەت لێدەکەین، نەک پێچەوانەکەی.

بەڕێزەوە: عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٧ / ٧  / ٢٠ ١٤
2014-07-08 09:40:35

11 ساڵ و 7 مانگ و 17 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©