به ناوی کوردستانی گه‌وره .
په‌یامی، ح. س. سۆران به بۆنه‌ی په‌نجا هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مه‌لیک مه‌حمووده‌وه .
سه‌روه‌ر ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دی خانی نزیکه‌ی چوار سه‌د ساڵ پێش ده‌فه‌رموێ :
{قه‌ت مومکینه ئه‌ڤ ، ژ چه‌رخ له‌وله‌ب ،
تالع ببتن ، ژ بۆ مه که‌وکه‌ب ،
رابت ژ مه ژی ، جهان په‌ناهه‌ک ،
په‌یدا ببتن ، مه پادشاهه‌ک ?
گه‌ر دێ هه‌بوویا مه سه‌رفه‌رازه‌ک ،
ساحب که‌ره‌مه‌ک ، سوخه‌ن نه‌وازه‌ک ،
گه‌ردێ هه‌بوا مه پادشاهه‌ک ،
لایق بدی یا خودی کولاهه‌ک ،
ته‌عیین ببوا ، ژ بۆ وی ته‌خته‌ک ،
زاهیر ڤه‌ده‌بو ، ژ بۆ مه به‌خته‌ک ،
ئه‌مما ژ ه‌زه‌ل خودێ ئوسا کرد ،
ئه‌ڤ رۆم و عه‌جه‌م له سه‌ر مه راکرد.
خۆشه‌ویستان !
وه‌ک تنۆکێکی هه‌ره چکۆله له زه‌ریای قووڵ و بێپه‌ی گه‌لی کورد ، ئه‌ز سه‌رهه‌ڵدانی به‌واده‌ی مه‌لێک مه‌حموود به هاتنه دی ئه‌و ئه‌ندێشه ره‌سه‌ن و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ماموه‌ستا خانی ده‌زانم . چاره‌نووسی ده‌سته‌ڵاتی مه‌لیک مه‌حموود پادشای مه‌زنی کورد ، وه‌ک گیانی سه‌رۆک پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ، سمکۆ و ... بو به فیدای دڵ‌پاکی ، درۆنه‌کردن و راستوێژی له گه‌ڵ گه‌لی خۆی دا .
وه‌رن هه‌مو ساڵێک بۆ رێزگرتن له خه‌بات و گیانفیدایی پادشای گه‌وره‌ی کوردستان ، له‌م رۆژه دا بچینه دیتنی به‌رده قاره‌مان و نیشانی بده‌ین که خزمه‌تگوزارانی نیشتان له‌بیر نه‌به‌ینه‌وه . به‌رده قاره‌مان رازی هه‌رمان و تێکۆشانی قاره‌مانانه‌ی گه‌لێکی مه‌زن و به‌شخوراوه .
تاران: 2/10/2706 ( 2006 ) .
[email protected]