سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ (باس‌نیوز) ئاشکرای کرد دیداره‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه داوا له دیبلۆماتکارانی بیانی بکات له وڵاته‌کانیاندا پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تاوتوێ بکه‌ن.
ه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ کۆنسوڵه بیانییه‌کان له کوردستان کۆده‌بێته‌وه
(باس‌نیوز)-
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10-7-2014 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دیبلۆماتکاره بیانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆبێته‌وه و دوا پێشهاته‌کانی بارودۆخی عێراق و پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ (باس‌نیوز) ئاشکرای کرد دیداره‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه داوا له دیبلۆماتکارانی بیانی بکات له وڵاته‌کانیاندا پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تاوتوێ بکه‌ن.
جێی باسه ژماره‌یه‌کی زۆری کۆنسوڵگه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی و ئاسیایی له هه‌رێمی کوردستاندا کراونه‌ته‌وه. به‌م هۆیه‌وه بارزانی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه فه‌رمییانه بۆ راکێشانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کورد به‌کاربێنێت.
پێش دوو هه‌فته بارزانی داوای له په‌رله‌مانی کوردستان کرد ده‌ست به‌ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی گشتی له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
2014-07-10 05:31:33
11 ساڵ و 7 مانگ و 22 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس