هەر لەو پێوەندییەدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بەخێرهاتنەوەی گەرمی جەنابی مامجەلال بۆ کوردستان دەکەین، و خۆشحاڵی خۆمان بە گەرانەوەی بەریز مامجەلال بۆ خاکە پیرۆزەکەی کوردستان دەردەبرین، و دەڵێن گەرانەوەی بەڕێزیان بۆ کوردستان، گەرانەوەی هیواو ئۆمێدە بۆ گشت کورستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە خێرهاتنەوەی جەنابی مامجەلال دەکات.

بە خۆشحاڵیەوە دوای نزیک بە ١٨ مانگ لە دوورکەوتنەی بەڕێز مامجەلال لە کوردستان بۆ چارەسەری نەخۆشی، ئەمرۆ کوردستان بە گشتی بە گەرانەوەی بەڕێزیان شاد دەبێتەوە.
مامجەلال تاڵەبانی بووەتە کەسایەتیەکی دیاری مێژووی کورد، کە لە ماوەی زیاد لە ٦٥ ساڵە تێکەڵ بە کاری سیاسیە بۆ ڕزگاری گەلە بندەستەکەی. بە تایبەت لە دەیانساڵ پێشەوەو لە سەردەمانێک کە گەلی کورد گەلێکی بێ پشتیوان و بێدۆست بووە، جەنابیان وەک کەسێکی لێهاتوو دەنگی کوردیان گەیاندووەتە کۆرو کۆبوونەوە گرنگەکانی جیهانی.
هەر لەو پێوەندییەدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بەخێرهاتنەوەی گەرمی جەنابی مامجەلال بۆ کوردستان دەکەین، و خۆشحاڵی خۆمان بە گەرانەوەی بەریز مامجەلال بۆ خاکە پیرۆزەکەی کوردستان دەردەبرین، و دەڵێن گەرانەوەی بەڕێزیان بۆ کوردستان، گەرانەوەی هیواو ئۆمێدە بۆ گشت کورستان.
مامجەلال خۆشەویستی گشت بەش و لایەن و تاکێکی ئەم کوردستانە داگیرکراوەیە، لەش ساخی و تەمەن درێژی زیاتر کوردستان دەخاتە خۆشییەوە.
بەڕیزەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٩ / ٧ / ٢٠ ١٤
2014-07-19 07:20:25
11 ساڵ و 7 مانگ و 20 کاتژمێر و 15 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : بهیاننامهکان