کورد له نێو گه‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌دا.
عیراق به‌هۆی جێگه ستراتیژییه‌که‌یه‌وه که ده‌ڕوانێته سه‌ر که‌نداوی عه‌ره‌ب له ئه‌مڕۆداو هه‌روه‌ها له کۆنیشدا ڕێگه‌ی بازرگانی نێوان هیندو چین و وه له دوواییشدا هه‌ریه‌ک له ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی باڵیان کێشاوه به‌سه‌ریدا، وه به‌رده‌وام بووه تاکو ساڵی 1920 که به ناو ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زراو به بێ پرسی کوردیش کوردستانی باشوریان لکاند به عیراقه‌وه.
له‌دوای ئه‌و مێژووه‌وه هه‌ریه‌ک له ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به ئاگرو ئاسن گه‌لی کوردیان کردۆته ئامانج و به هه‌ر بڕوبیانویه‌ک شۆڕشه‌کانیان شکست پێ هێناوه. وه ئێستاش شێوه‌ی داگیرکاری کۆن نه‌ماوه ئه‌وا به شێوه‌ی داگیرکاری نوێ هاتونه‌ته‌وه ناوچه‌که.
یه‌کێک له‌و ڕژێمه دیکتاتۆریانه‌ی که فه‌رمان ڕه‌وایی عیراقی کرد ڕژێمی فاشستی به‌عس بوو که به هیچ شێوه‌یه‌ک نه هێزه‌کانی ناوخۆ‌و نه زلهێزه‌کانی ده‌ره‌وه نه‌یانده‌توانی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێنن، تاکو دوای کۆتایی جه‌نگی عیراق و کووه‌یت، ئیدی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی چه‌نده‌ها به‌هانه‌یان بۆ هێنایه ئاراوه وه‌ک هه‌بوونی چه‌کی کیمیاوی کۆمه‌ڵ کوژ و په‌یوه‌ندی هه‌بوون به ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده‌وه. هه‌رچه‌نده زۆرمان ده‌زانین که له کاتی گه‌مارۆ ئابورییه‌که‌دا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی ده‌کرد گشت چه‌که‌کانی عیراقی له‌ناوبرد. به‌ڵام به‌هانه‌ی سه‌ره‌کی نێو ئه‌ندێشه‌ی ئه‌مریکا گۆڕینی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌که‌ی به‌عس و داگیرکردنی عیراق بوو. ئه‌مه‌ش خه‌ونێکی مه‌زن تری ئه‌مریکای له پشته ئه‌ویش ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ئاوی شله‌تێندا (ئاوی شله‌تێن ئه‌و ئاوانه‌یه که بۆ بازرگانی ده‌ست ده‌ده‌ن) وه ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که گه‌مارۆ دانی ڕوسیا نزیک بخاته‌وه، وه بێگومان ده‌ست گرتن به سه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا به‌تایبه‌تی نه‌وت.
دوای ئه‌م به‌هانانه به بێ ویستی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌نها ئه‌مریکاو بریتانیا به چه‌ک و جبه خانه‌یه‌کی زۆری زه‌وی و ئاسمانی و ده‌ریاییه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر عیراق وه کوردیش بووه هاوپه‌یمانیان له‌م کاره‌دا، چونکه له‌ناو بردنی ڕژێمی به‌عسی فاشست خه‌ونێکی له مێژینه‌ی گه‌لی کورد بوو، بۆیه به سنگێکی فراوانه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عیراقی‌دا بونه هاوکاری ئه‌مریکاو به‌شدارییان له ڕوخاندنی ئه‌و ڕژێمه‌دا کرد.
دیاره هاوکاری کردنی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ته‌نها هه‌وڵێک بوو بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌که‌مان که ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس بوو، به‌ڵام بێ ئاگا بووین یان خۆمان بێ ئاگا ده‌کرد له‌وه‌ی ئه‌مریکا نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌کی زۆر دوور تری له‌گه‌ڵ خۆیدا هانیبوو که ئه‌ویش پرۆسه‌ی گۆڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره بوو. ئه‌لێره‌دا نه‌هامه‌تییه‌کانی کورد ڕوون ده‌بێته‌وه که بێ ئاگایانه ده‌ستی دایه ده‌ستی ئه‌مریکاو ناوی نا هاوپه‌یمان، به‌ڵام با بێین بپرسین که عیراق چه‌نده‌ها گه‌لی تێدایه وه له هه‌موو داگیرکردنێکیشدا مافی ڕوبه ڕوو بونه‌وه هه‌یه وه‌ک چه‌نده‌ها ساڵه کورد ئه‌و مافه به‌کاردێنێت.
ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به داگیرکردنی عیراق ڕێگه‌خۆش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمه‌کانی سوریا‌و ئێران‌و سعودیه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بهێندرێت یاخود به واتای ئه‌مریکا دیمۆکراتیزه کردنی ئه‌و ناوچانه. ئه‌وه تا ئێستا ده‌بینین که ئه‌و ڕژێمانه‌ی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت بیانگۆڕێت بونه‌ته به‌رهه‌ڵستکاری و له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئه‌مریکا به ئاگان وه به هێزێکی زۆره‌وه یارمه‌تی هێزه‌کانی به‌ره‌منگاربونه‌وه‌ی عیراق ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌تا ئه‌مریکایان خستۆته زه‌لکاوێکه‌وه، لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌ینو ده‌گه‌ڕێینه‌وه بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆمان که کورده.
کورد به هه‌موو هێزێکیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی بوو بێ ئه‌وه‌ی که هیچ شتێکی نوسراویان له نێواندا بێت، چونه ئه‌و گه‌مه گه‌وره‌یه‌وه له ناوچه‌که‌دا بێ ئه‌وه‌ی تێڕوانینیان هه‌بێ بۆ پرۆسه گه‌وره‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره که دژی ئێران‌و سوریا‌و سعودیه بوو که هیچ له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش بێ ئاگا نین له‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بوونه‌ته به‌رهه‌لستکارێکی گه‌وره‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی، چونکه ده‌زانن ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی له عیراقدا کراوه سبه‌ی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
خه‌ستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکاو کورد وای کردووه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی یانه دژی کوردیش بووه‌ستن. وه‌ک چۆن چه‌نده‌ها به‌هانه‌ی بێ جێیان تا ئێستا بۆ کردوین وه‌ک ئه‌وه‌ی که گۆوایه کوردستان بۆته بنکه‌یه‌ک بۆ مۆسادی ئیسرائیلی وه مه‌شق کردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن مۆساده‌وه بۆ ناردنیان به‌ره‌و ئێران.
له کاتی پرۆسه‌ی (ئازاد کردن)ی پاشان داگیرکردنی عیراق هێزه‌کانی ئه‌مریکا به هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه ملیان ناو که‌رکوکیان بۆ جاری دوهه‌م ئازاد کرد، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا ده‌رکه‌وت که کورد نه‌خشه‌ی ڕێگای پێ نه‌بوو، چونکه ده‌بوایه کاتێ که‌رکوکیان ئازاد کرده‌وه خێرا پێشمه‌رگه پارێزه‌ری شاره‌که بوایه نه‌ک ئه‌مریکا، ئه‌وه بوو وه‌ک بینیمان ئه‌مریکا خێرا به ناوی پارێزگاری کردنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کاندا گرت‌و هیچ ڕۆڵێکی بۆ کورد دانه‌نا هه‌روه‌ک چۆن ساڵی 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ڕویدا، که کاتێ ئێران شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی گرت به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یهێشت باره‌گاکانی پارته کوردستانییه‌کان که هاوکاری بوون له ناو شاره‌که‌دا بمێننه‌وه‌و هه‌مویانی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوره‌کان کرد.
باشه قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵکردی ئاڵای کوردستان له که‌رکوک ئاگادارییه‌ک نه‌بوو بۆ کورد تا به ئاگا بێته‌وه?
ڕاسته پێده‌چوو ڕوخاندنی عیراق هاریکار بێت بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی چونکه ئه‌مریکا ده‌یتوانی کورد بکاته به‌هانه بۆ روخاندنی وڵاتانی سوریا‌و ئێران وه پاشان ئامانجه‌که‌ی خۆی به‌دی بێنێ که ڕوخاندنی وڵاتی ڕوسیا‌و له‌ناوبردبی ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کانه. واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له روسیا نزیک بێته‌وه پێویستی به داگیرکردنی ئێران زۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد زیره‌کانه ئه‌و هه‌له‌ی نه‌قۆسته‌وه بێ په‌یمانێک یاخود شاهیدێک یان هه‌ر نوسراوێک باوه‌شی بۆ ئه‌مریکا کرده‌وه.
ئێمه گه‌لێکی خوێنه‌رو ڕۆشنبیرین وه باش ده‌زانین که دیموکراتیزه کردنی ناوچه‌یه‌ک یان وڵاتێک به زه‌بری هێز نابێت به‌ڵکو به چاندنی نه‌مامی دیمۆکراسی ده‌بێت له ناخی مرۆڤه‌کاندا، چونکه هه‌موو هێزێێک دژه هێزی هه‌یه. ئێمه بینیمان پێش ده‌ست پێکردنی جه‌نگی عیراق ئه‌مریکا بانگه‌وازی ئازادی و دیموکراتیزه کردنی عیراقی ده‌کرد به‌ڵام دواتر خۆی به زاری خۆی ئه‌مریکای به داگیرکه‌ر ناوبرد، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆیی یه‌ی که کورد هه‌یبوو بۆ جارێکی دی داگیر کرایه‌وه. به‌ڵام له ناوچه‌کانی دی عیراق ئه‌م داگیر کردنه به‌م هێزه‌وه به‌ره‌نگاری لێ دروست بوو که ئێستا به تیرۆریست ناویان ده‌برێت.
ئه‌ی جێی سه‌رسوڕمان نییه بۆ کورد کاتێ ئه‌مریکا به ئێمه له باشوری وڵات ده‌ڵێ هاوپه‌یمانو هه‌ر به ئێمه‌ش له باکوری کوردستانه‌که‌ماندا ده‌ڵێ تیرۆریست?
مافی به‌رگری کردن به پێی بنه‌ماکانی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی مافێکی ڕه‌وایه، وه‌ک چۆن ئێمه‌ی کورد چه‌نده‌ها ساڵه ئه‌م مافه به‌کار دێنین و به‌رگری له وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین.
که‌وابێت فه‌رامۆش کردنی گه‌لێک له مافی به‌ره‌نگاری کردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ر بۆ ئێمه‌ی کورد گه‌مه‌که ناله‌بار تر ده‌کات، چونکه ئێستا ئێمه به داگیرکه‌ری وڵاتێک ده‌ڵێین ڕزگارکه‌ر. له‌مه‌شه‌وه هه‌موو لایه‌ک(ده‌وروپشت) بونه‌ته دوژمنمان، هاوپه‌یمانه‌که‌شمان ئه‌وه‌تا له کۆتاییدا که گه‌مه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتویی ناچێت به‌ڕێوه ئێمه‌ی کورد ده‌کاته قوربانی گه‌مه‌که‌ی هه‌ر وه‌ک چۆن زۆر به ڕوونی له ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆندا ده‌رده‌که‌وێت. چونکه به پێی ئه‌و ڕاپۆرته وه هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌نتاگۆن ده‌بێت کۆنه جاشه‌کان و به‌عسییه فاسیشته‌کان بهێنێته‌وه گۆڕه‌پان و گه‌مه‌یه‌کی نوێ به حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی به‌هێز ساز بکات که دژ به ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورده که له ماوه‌ی 16 ساڵی ڕابردودا به‌ده‌ستی هێناوه. وه هه‌ڵه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی چاوه‌ڕوان کردنی شه‌ڕێکی ئه‌هلی به تایبه‌تی له ده‌شتی گه‌رمیان وه‌ک چۆن به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ی پێ‌کرد.
به پێی ئاماژه کردنمان بۆ ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی یه‌کان له حه‌زه ناڕه‌واکانی تورکیا ده‌رده‌که‌وێت به هێنانه‌وه‌ی ولایه‌تی موسڵ که تاکو ئێستاش چه‌ند لیره‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له خه‌زێنه‌ی تورکیادا دانراوه. که‌وابو گه‌مه‌که‌و دیمۆکراتیزه کردنه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها به‌سه‌ر کوردا ده‌شکێته‌وه. سبه‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چن ، قوڕه خه‌ستکراوه‌که‌ش ته‌نها کورد تێیدا نوقم ده‌بێ، چونکه ئێمه له‌چاو عه‌ره‌بدا که‌مینه‌ین له عیراقدا‌و ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی یه‌کانیش به هه‌موو جۆرێ دژمان ده‌وه‌ستن.
ئه‌مجا خاڵێکی دی له باره‌ی تورکیاوه ئه‌وه‌یه که تورکیا هاوپه‌یمانێکی ستراتیژی ئه‌مریکایه‌و له په‌یمانی ناتۆ دایه، به‌ڵام ئه‌ویش ستراتیژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به‌کان دانه‌بڕێت وه‌ک ئه‌و په‌یمانه ستراتیژیه‌ی له نێوان تورکیا‌و سوریادا به‌سترا کاتی سه‌ردانه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تورکیا که هه‌ردوکیشیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌موو کاتێک له کۆبونه‌واکانیاندا دژی ستراتیژیه‌تی کورد ده‌وه‌ستن له باشوری ووڵااته‌که‌ماندا.
با بێینه سه‌ر ئه‌و باره ناوچه‌یی و جیهانییه‌ی که ده‌وری کوردستانی داوه وه‌ک به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دوژمنایه‌تی خستۆته نێوان ئه‌مریکاو ئێرانه‌وه، ئێرانیش به پێی ڕۆڵی خۆی یارمه‌تی شیعه‌کانی باشوری عیڕاق ئه‌دات دژی ئه‌مریکاو نفوزی له ناوچه‌که زۆر بووه یاخود له لوبناندا به‌هۆی یارمه‌تی دانی ئێران بۆ حیزبوڵا وه دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژی له نێوان ئێران و سوریادا.
دوای تێک شکاندنی پرۆسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره له‌لایه‌ن نه‌یاره‌کانی ئه‌مریکاوه کێکی سه‌رکه‌وتن دابه‌ش ده‌کرێت. که به ڕای من گه‌لی کورد هیچی به‌رناکه‌وێتو ئه‌بێ به قوربانی سیاسه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان.
ئه‌گه‌ر هاتو وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆندا ئاماژه‌ی پێکراوه وتووێژ له نێوان ئێران‌و سوریادا بکرێت له‌باره‌ی عیراقه‌وه، ئایا ئه‌مریکا دان نانێت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران‌دا به‌رامبه‌ر به که‌م کردنه‌وه‌ی نفوزی ئێران له عیراقدا? بێگومان با. واته ئێران نفوزێکی زێده تر په‌یده ده‌کاو ده‌بێته هێزێکی ناوچه‌یی گه‌وره‌ی خاوه‌ن ئه‌تۆم که ئه‌مه زیانی بۆ کورد هه‌یه چونکه خۆشی یه‌کێکه له داگیرکه‌رانی کورد.
ئه‌ی ده‌بێت سوریا چ به‌شێک له کێکه‌که به‌رێت، به رای من ده‌بێت به دوو شێوه بێت:
1- گێڕانه‌وه‌ی جۆلان بۆ سوریا .
2- گێڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سوریا‌و هاوپه‌یمانانی بۆ لوبنان .
وه عه‌ره‌بستانی سعودیش ده‌یه‌وێت زیاتر بێته ناو کایه‌که‌وه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت به‌ره‌یه‌کی مه‌زن دروست بکات بۆ یارده‌دانی سونییه‌کانی عیراق دژی زۆربونی نفوزی ئێران که پێی ده‌وترێت (ئه‌ل هیلال ئه‌ل شیعی).
ئه‌ی تورکیا چ به‌شێکی ده‌که‌وێت?
ئه‌ویش ئه‌و خه‌ونه کۆنه‌ی خۆی ده‌وێت بێنێته دی که ویلایه‌تی موسڵه. یاخود به هه‌ر جۆرێک بێت بێته ناو خاکی کوردستانی باشوره‌وه‌و ئه‌و هه‌له زێڕینه که کورد پێی گه‌شتووه له بار به‌رێت به شێوه‌یه‌کی سه‌ربازی یاخود بیانوی نه‌گۆڕینی دیمۆگرافیای که‌رکوکو یان یاریده دانی به‌ره‌ی تورکمانی که گۆوایه گه‌لی کورد ناسنامه‌ی ئه‌وان ده‌سڕێته‌وه.یاخود بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی (pkk) که دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیایه به بۆچونی خۆیان.
ڕۆڵی هێزه ده‌ره‌کی یه‌کان له گرفته‌که‌دا وه‌ک وڵاتانی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه کاتێک که دژی داگیرکردنی عیراق بون وه دژایه‌تییه‌کی زۆر که‌وته نێوان ئه‌مریکاو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌تایبه‌تی کاتێ بۆش ووتی ئه‌وانه ئه‌وروپای پیرن، ئه‌مانیش به ڕای من هه‌موو کاتێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا تێک بشکێنن.
جگه له ڕوسیاش که هه‌موو که‌س ده‌زانێ دوای که‌وتنی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ئه‌مریکا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت زێتر دژی ڕوسیا بوه‌ستێو له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه به‌تایبه‌تی باری ئابوری ڕوسیا که که‌مێک ناله‌باره، ڕوسیاش وه‌ک خۆی دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێو ده‌یه‌وێت رۆڵی خۆی بگێڕێته‌وه سه‌ر زه‌مانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، وه‌ک بینیمان که حارس زاری بانگ کرد وه وت‌و وێژی له‌گه‌ڵ کرد، بێگومان ئه‌مانه‌ش دژی پرۆسه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌یه، که‌وابوو به‌ره‌یه‌کی ده‌ره‌کی، وه‌ک ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو ڕوسیا دژی پرۆسه‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌وه‌ستنکه‌واته به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییه گرنگانه کورد هیچ ڕێڕه‌وێکی له‌به‌رده‌مدا نامێنێته‌وه جگه له پشت به‌ستن به‌خۆی یاخود دانانی هێڵێکی پاشه‌کشێ یاخود له هه‌مووی گنگتر پشت به‌ستن به شاخ هه‌رو‌ک چۆن له لێکدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆندا به ناوی (کورد‌و ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن) ئاماژه‌م پێ کردووه.
له نێو گێژداوی ئه‌م هه‌موو باره ناوچه‌یی و جیهانییه که جه‌نگی عیراق خوڵقاندی وه ئێستاش ئه‌مریکا له زه‌لکاودایه ئه‌یه‌وێت به هه‌ر جۆرێک بێت به ئاوی ناوچاوان له بارودۆخه‌که ڕزگاری بێت، ئیتر قه‌یدی نییه کێ ده‌بێته قوربانی و بێگومان ئه‌و قوربانییه‌ش هه‌ر کورد ده‌بێت.وه به‌م نزیکانه‌ش پێش یان پاش ساڵی نوێ ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌مریکا به‌تاواوی وازی له پرۆسه‌ی ڕۆژهه‌ڵه‌تی گه‌وره هێناوه، وه‌ک چۆن له ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن و په‌نتاگۆندا ڕون بۆته‌وه.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا