بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاراستنی کوردستان. بانگەوازێک لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ گشت ئەندامان و هاوبیران و دۆستانمان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە ژێر ناوی ( هێزی سەربەستی ) بە سەرۆکایەتی بەڕێزان وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی کردنی پێشمەرگەکانی کوردستان لە سەنگەرەکانی پارێزەری
بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاراستنی کوردستان. بانگەوازێک لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ گشت ئەندامان و هاوبیران و دۆستانمان. 
وەک ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بریاری ئامادەکردنی هێزێکی پێشمەرگەمان داوە، لە ژێر ناوی ( هێزی سەربەستی ) بە سەرۆکایەتی بەڕێزان وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی کردنی پێشمەرگەکانی کوردستان لە سەنگەرەکانی پارێزەری، بە مەبەستی پاراستنی باشوری کوردستان لە تێروریستانی داعش و نەیارانی گەلەکەمان. بە خۆشییەوە بە دەیان کەس لە ئەندامان و هاوبیرانی پارتیمان لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئامادەییان پێشانداوە بۆ بەشداریکردنیان لەو هێزە تایبەتییە.
لە ڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داوا لە گشت ئەندامان و هاوبیران و دۆستانمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە ئەوانیش لەگەڵمان لە ( هێزی سەربەستی ) بەشداری بکەن.
هەروەک ئاگادارن کە ئەمرۆ کوردستان لە دۆخێکی تایبەتدایە و چەندین پلان بۆ تێکدانی دەسکەوتەکانی باشوری کوردستان لە ئارادایە. لەم کاتەدا پاراستنی کوردستان ئەرکی سەرشانی هەموومانە، و پێویستی بە پشتگیری گشت لایەن وتاکێکی کورد هەیە.
بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی خاک و نیشتیمانەکەمان، شانبەشانی زیاد لە ١٠ ٠ هەزار پێشمەرگەی هەر چوارپارچەی کوردستان لەسەنگەرەکانی پارێزگاری. بۆ خۆ ڕێکخستن لەگەڵ (هێزی سەربەستی ) تکایە بە شێوەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
تەلەفونی کوردستان 07503700016 + + 07702213731
تەلەفونی ئوروپا +47 91768643
faicebok (Parti Serbesti Kurdistanm ) Email : [email protected] 7-8-2014
www.psk2006.org
2014-08-07 15:30:56
11 ساڵ و 6 مانگ و 12 کاتژمێر و 3 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان