تایبەت بە پسک٢٠ ٠ ٦ :بومەلەرزەیەک بە هێزی ٦،١پارێزگای ئیلام و ناوچەکانی سنووری ئیلامی هەژاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرچاوەیەکی دروست لە ئاست ژمارەی برینداران بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها ئاکامی ئەو کارەساتە سروشتییە زیانێکی زۆری مادی بە سەدان بنەماڵە گەیاندووە.
تایبەت بە پسک٢٠ ٠ ٦ :بومەلەرزەیەک بە هێزی ٦،١پارێزگای ئیلام و ناوچەکانی سنووری ئیلامی هەژاند.
ئەرۆ ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٤ی کوردی بەرامبەر بە ١٨ / ٨ / ٢٠ ١٤ زاینی لە کاتژمێر ٧ بەیانی بومەلەرزە لە چەندین ناوچەی ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانی داوە.
بە گۆیرەی سەرچاوەی بومەلەرەزە ناسەکان، هێزی ئەو بومەلەرەزەیە ٦ ، ١ بووە.بە داخەوە ژمارەی بریندارەکانی ئەو بومەلەرزەیە زیاد لە ٢٠ ٠ کەس باسدەکرێت، کە تا ئیستا سەرچاوەیەکی دروست لە ئاست ژمارەی برینداران بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها ئاکامی ئەو کارەساتە سروشتییە زیانێکی زۆری مادی بە سەدان بنەماڵە گەیاندووە.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، هیوای چاکبوونەوە بۆ گشت بریندارانی ئەو کارەساتە سروشتییە دەخوازین. لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-08-18 10:55:59
11 ساڵ و 6 مانگ و 16 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس