
PNA ـ عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌نامه‌یه‌کدا بۆ جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا و کۆنگریسی ئه‌مریکا، هه‌لوێست ونیگه‌رانی گه‌لی کوردستانی له‌باره‌ی راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر -هاملتۆن خستۆته روو و داوی کردووه که ره‌چاوی ئه‌و پێشنیارانه‌ی راپۆرته‌که‌ی ISG نه‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستاندا ناگونجێن، وپێشلێکاریشن بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه:-
به‌رێز جۆرج ده‌بلیو بۆش سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
به‌رێز کۆنگرێسمان دینیس هارستێرت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌رێز ریتشارد چێنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پیران
به‌رێز سیناتۆر بیل فریست سه‌رۆکی زۆرینه له‌ئه‌نجومه‌نی پیران
هیوای جه‌ژنی سه‌ری ساڵ، و ساڵێکی نوێی خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
سه‌ره‌تا پێزانینی خۆمان بۆ حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رده‌برین بۆ رزگارکردنی گه‌لی هه‌رێمی کوردستان له‌چنگ رژێمی زۆرداری پێشوودا، هه‌روه‌ها پاراستنی ئێمه له‌وه‌تای سالی 1991 له‌سایه‌ی بریاری ژماره( 688) ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا.
رۆلی ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، فاکته‌رێکی هانده‌ربوو بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق، بۆ ئه‌نجامدانی په‌ره‌سه‌ندن له‌پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌کان، دانانی ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی بۆ عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماکانی فیدرالیزم و دیموکراسی ورێز گرتن له‌مافه‌کانی مرۆڤدا.
بارودۆخی ئالۆز له‌عێراقدا، له‌گه‌ل زیادبوونی توندوتیژی به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌راستی عێراقدا، ئێوه‌ی وه‌ک ئه‌مریکیه‌کان و ئێمه‌شی وه‌ک عێراقیه‌کان و هه‌روه‌ها سه‌رتاپای خه‌لکی جیهانیشی نیگه‌ران کردووه، بۆیه هه‌موولا به‌دوای رێگاچاره‌یه‌کدا ده‌گه‌رێین بۆ ئه‌م قه‌یرانه. بۆیه گروپی لێکۆلینه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی (جیمیس بیکه‌ر ولی هامیلتۆن) دامه‌زرا. خه‌ڵکی ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که ئه‌مه ببێته لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه بۆ گه‌یشتن به‌راستی، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بگه‌ینه راسپارده‌کان بۆ ئایینده‌ی عێراق. له‌گه‌ل رێزماندا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه، ئه‌م راپۆرته چه‌ندین پێشنیازی تێدایه، که ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆر بۆ هه‌رێمی کوردستان. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان له‌به‌رواری 17ی دیسێمبه‌ری 2006 دانیشتێنکی تایبه‌تی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م راپۆرته.
راپۆرته‌که به‌شێوه‌کی ناراسته‌وخۆ ویستوویه‌تی گومان بخاته سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان له‌پابه‌ندبوونیان به‌هه‌رێمی فیدراڵ له عێراقێکی دیموکرات‌دا. نموونه‌ش بۆئه‌مه تیشکیان خستۆته سه‌ر ئه‌و راستیه‌ی که ئالا٠ێی عێراق له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنادرێت. ده‌ستووری عێراق ئه‌مه‌ی روون کردۆته‌وه، که پێویسته ئالا٠ێیه‌کی نوی بۆ عێراق بێته‌ی کایه‌وه که گوزارشت له هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق بکات. نه‌ک ئه‌و ئالایه‌ی رژێمی به‌عس که‌له‌سایه‌دا کۆمه‌ڵکوژی دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامداوه.
حه‌زده‌که‌م سه‌رنجتان بۆ چه‌ند تێبینییه‌ک رابکێشم که له راپۆرته‌که‌ی ISG هاتووه که ئێمه به‌رهه‌ڵستیان ده‌که‌ین:
یه‌که‌م: هیچ کام له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گروپی لێکۆلینه‌وه، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان نه‌کردووه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا هه‌یه، له‌گه‌ل ره‌چاوکردنی دیدوبۆچوونی گه‌لی ئێمه. ئێمه برإوامان وایه ئه‌م راپۆرته ئه‌و مێژووه تاڵه‌ی ئ٠ێێمه‌ی پشتگوی خستووه که له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشووی به‌عس به‌سه‌رماندا هاتووه. له‌گه‌ڵ به‌لاوه‌نانی هه‌وڵ وکۆششی ئێمه بۆ یارمه‌تی دان له دروستکردنی عێراقێکی فیدراڵ ودیموکراتیدا .
دووه‌م: راپۆرته‌که‌ی ISG رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق وحکومه‌ته ده‌ستووریه‌که‌ی ناگرێت. که ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌لبژاردنه ئازادودیموکراسیانه بوو، که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه چاودێری ده‌کران.
سێیه‌م: ئه‌م راپۆرته پێشنیازی ئه‌وه‌ی کردووه، که هه‌موو داهاته‌کانی نه‌وتی عێراق پێویسته له‌مه‌رکه‌زه‌وه سه‌رپه‌رشتی بکرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتوان دابه‌ش بکرێت. له‌کاتێکدا مادده‌ی 112 له‌ده‌ستووری عێراقدا ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه، که‌پێویسته داهاته‌کانی نه‌وت به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی دانیشتوان و رێژه‌ی ئه‌و وێرانکاریانه دابه‌ش بکرێت که له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه ئه‌نجام دراوه. له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه زیاتر پابه‌ندبوونه به مه‌وادی ده‌ستووریه‌وه، له‌وه‌ی که له‌راپۆرته‌که‌ی ISG هاتووه.
چواره‌م: راپۆرته‌که‌ی ISG پێشنیازی دواخستنی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری عێراق ده‌کات، که‌په‌یوه‌سته به‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبی رژێمی پێشووه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌م شێوه‌یه ئاینده وچاره‌نووسی که‌رکووک وناوچه‌کانی تر که ناکۆکیان له‌سه‌ره به‌نادیاری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها ناکۆک ودژ به ده‌ستووری عێراقه، به‌ڵکو دواتر ده‌بێته هۆی ئالۆزبوونی زیاتری ئه‌م کێشه‌یه.
پێنجه‌م: هه‌روه‌ها پێشنیاری فراوانکردنی ده‌سه‌لاته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات، له‌سه‌ر حیسابی ده‌سه‌لا٠ێتی هه‌رێمه‌کاندا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دژی ده‌ستووره، که داوای سیستمێکی فیدراڵی ده‌کات. گه‌لی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگیان بۆ سیستمێکی فیدراڵ داوه ودام وده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه دامه‌زراون. هه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌کیش له‌مه، پپێشێلکردنی مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مانه.
له‌کۆتاییدا ناکرێت سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقی نوی بخرێته به‌رمه‌ترسیه‌وه، له‌رێگای داوه‌تکردنی ولاتانی دراوسی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروبارمان. له‌هیچ شوێنێکی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به عێراقی فیدرال ودیموکرات نه‌کراوه، که ئێمه برإوامان وایه، عێراق ده‌بێته نموونه‌یه‌ک بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وئاماژه‌یه‌کیشه بۆ سه‌رکه‌وتنمان له‌شه‌ری دژ به‌تیرۆردا.
ئێمه هانتان ده‌ده‌ین که ره‌چاوی ئه‌و پێشنیارانه‌ی راپۆرته‌که‌ی ISG نه‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستاندا ناگونجێن، وپێشلێکاریشن بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه، که گه‌لی هه‌رێمی کوردستان دۆست وهاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێوه‌ن. ئومێدی به‌رده‌وامبوونی پشتیوانی ئێوه ده‌خوازین. ئێمه هه‌مان تێروانین وئامانجمان هه‌یه. که ئه‌ویش دامه‌زراندنی دیموکراسی ومافی مرۆڤ ودادپه‌روه‌ری وئارامی وبه‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌یه.
دلسۆزتان
عه‌دنان موفتی
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان
21122006