بەریز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ بەشداران قسەی کرد، هەروەها سوپاسی پ س ک گەیاندە گەل وحکومەت وسەرکردەکانی ئیسرائیل کە دەستپێشخەربوون لە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هیوای خواست ئەو پشتیوانییە لە جیهاندا پەرە بستێنێت. وەزیری وزەی ئیسرائیل بەچەپڵەرێزان لەگەڵ بەشدارانی سیمینارەکە، و بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەکی تایبەت بە کورد پێشوازی لە قسەکانی بەڕێز عارف باوەجانی کرد
بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سیمیناری وەزیری وەزەی ئیسرائیل.

ڕێکەوتی ٢٥ / ٨ / ٢٠ ١٤ ڕێکخراوی دۆستایەتی نەرویژی ئیسرائیلی، سیمینارێکی بۆ بەڕێز سیلیڤان شالوم وەزیری وزەی ئیسرائیل لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ ڕێکخست.
بۆ ئەوەی سیمینارە چەندین کەسایەتی و ڕێکخراوی گرنگ جیهانی نەرویژی بە فەرمی بانگهێشت کرابوون.
پارتی سەربەستیی کوردستانیش یەکێک لەو پارتانە بوو کە بە فەرمی بۆ ئەو سیمینارە بانگهێشتکرابوو. هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی بەشدارییان هەبوو.
سەرەتای سیمینارەکە بە پێشکەشکردنی بابەتێکی گشتی وەزیری وزە لە سەر رووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەکانی ئیسرائیل فەلەستین دەستی پێکرد.
شایانی ئاماژەیە کە لە پاش قسەکانی بەریز سیلڤان، بەریز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ بەشداران قسەی کرد، هەروەها سوپاسی پ س ک گەیاندە گەل وحکومەت وسەرکردەکانی ئیسرائیل کە دەستپێشخەربوون لە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و هیوای خواست ئەو پشتیوانییە لە جیهاندا پەرە بستێنێت. وەزیری وزەی ئیسرائیل بەچەپڵەرێزان لەگەڵ بەشدارانی سیمینارەکە، و بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەکی تایبەت بە کورد پێشوازی لە قسەکانی بەڕێز عارف باوەجانی کرد.
هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا چاوپێکەوتنێکی کورت لە نێوان شاندی پ س ک و وەزیری وزەی ئیسرائیل و شاندی یاوەری پێکهات.
لەبەشێ کۆتایی سیمینارەکەدا چەندین رۆژنامەنووس و کەسایەتی بوارە جیاوازەکان دیداری کورت و یەکتر ناسینیان لەگەڵ شاندی پ س ک پێکهێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ٨ / ٢٠ ١٤