سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠ ٠ ٥ لە لایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکاریەو بە دەنگی زۆرینەی هاوڵاتیان هەر چوارساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
کوبانی لە مەترسی جێنۆسایدایە، بە هەزاران کەس ئاوارەبوون. سەرۆکی باشوری کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە داوای یەکریزی وپشتگیری لە کۆبانی دەکەن.

دەقی هەردوو ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی فەرمی لە ساڵی ٢٠ ٠ ٥ لە لایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکاریەو بە دەنگی زۆرینەی هاوڵاتیان هەر چوارساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
ڕێزدار مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێم، وەک یەکەمین سەرۆکی هەرێم لە بەرواری٣١ کانونی دووەم/ینایرى ٢٠ ٠ ٥ لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە هەڵبژێردرا. بەڕێزیان لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ بە بەدەستهێنانی ڕێژەی ٧٠ لە سەدی دەنگی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دووبارە هەڵبژێردرایەوە. بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمە و دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمە. خولی ئێستای سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠ ١٣ بە بڕیاری پەرلەمان درێژکرایەوە.
سەرۆکی هەرێم نوێنەرایەتی خەڵک دەکات لە ئاستی ناوخۆو جیهاندا. پەیوەندیەکان وهەماهەنگی نێوان هەرێم ودەسەڵاتەکانی فیدڕالى عیراقی لەژێر سەرپەرشتی بەڕێزیان بەڕێوەدەچێت. وەهەروەها، نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات لە ئەنجوومەنی سیاسیى ئاسایشی نیشتیمانی عیراق ولە ڕاوێژکردن ودانووستانکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق.
سەرۆکی هەرێم بەرپرسە لە پەسەندکردنی دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوەی تایبەت که پێشنیازدەکرێت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەسەندکردنی هەموو ئەو یاسایانەی کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستان دەردەچن. سەرۆک دەسەڵاتی گەڕاندنەوەی هەموو یاسایەکی هەیە بۆ پەرلەمان، بۆ یەک جار، بە مەبەستی گفتووگۆی زیاتر وهەموارکردنەوە.
راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەبارەی پەلاماردانی دڕندانەی داعش بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا.
هێرشی داعشی تیرۆرستی جیهانی بۆ سەر کوردانی برامان لە کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان مەترسیەکی ترە بۆ سەر گەلی کوردستان بە گشتی، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە، پشتیوانی و هاوکارییان بکەین بەهەر شیوەیەک پێویست بکات و لە تواناماندا بێت ، ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو رووبەڕووبوونەوە فراوانەی لە ئەستۆمانە لە باشووری کوردستان، ئامادەین هەرچی لە تواناماندایە لەو پێناوەدا بیکەین و داواش لە وڵاتانی هاوپەیمانمان دەکەین هاوکاری پێشکەش بە کوردانی رۆژئاوا بکەن، چونکە هەمان دوژمن پەلاماریان دەدات.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 92014