کوردستان پارێزراوە لە ژێر دەستی گەڕیڵاو پیشمەرگەدایە. نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی

شێرکۆ پاڵانی جاف
کوردستان پارێزراوە لە ژێر دەستی گەڕیڵاو پیشمەرگەدایە. نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی

‌بەڵام ڕووداوەکانی سەدەکانی ١٦ ،١٧ لە شتیکی تریشدا کاریگەر بوون، ئەویش ئەوەیە کە بوون بە مایەی ڕیزبوونەوەیەکی بنەڕەتی فەرهەنگی، ئەوەبوو باڵادەستی لە کوردە نیشتەجێ و پاڵەوانانی چەند ناوچەیەک چوە دەستی کوردە کۆچەرەکان لە کوردستانی باکوورو ڕۆژاوا

کوردستان پارێزراوە لە ژێر دەستی گەڕیڵاو پیشمەرگەدایە. نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی
صورة
‌میژۆو پیمان ئەڵیت دوستی دۆژمنەکەت دۆژمنتە ئەی کوردە رابە لە خەو، هەرچەندە تورکی شاخاوی بە ناو ئیسڵام و بە عەقلییەت هەمان ئەخلاقی عوسمانی تیدا ماوە لە ڕووبەڕوویی دژ بە کورد دا بە درێژە لە سەرەوە بوون ، وە هەر گیز لەو کردارە وێرانکاریانە خۆیان نەپاڕاستوە، بەزۆرکۆچیان بە کورد کردۆوە لە هەمۆو بواریکەوە.

‌وادەبینین لە نیۆ کوردستانی ڕۆژاوا بە ناو داعشەوە لە ژێر چەتری تورکی شۆفینیست و بە عەقلییەتی  دەسەڵاتی دێرینیان دەیانەویت بە زۆر بمانخەنەوە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی کۆن.

‌خەیالیان خاوە، نابینن ئەمرۆ هەموومان گەریڵاین و لە هەر کۆیەک رۆلەی گەڵ ئازار بکێشێت پێشمەرگەش لەوێ دەبێت بە هەر قیمەتێک بێت.

‌بەڵام ڕووداوەکانی سەدەکانی ١٦ ،١٧ لە شتیکی تریشدا کاریگەر بوون، ئەویش ئەوەیە کە بوون بە مایەی ڕیزبوونەوەیەکی بنەڕەتی فەرهەنگی، ئەوەبوو باڵادەستی لە کوردە نیشتەجێ و پاڵەوانانی چەند ناوچەیەک چوە دەستی کوردە کۆچەرەکان لە کوردستانی باکوورو ڕۆژاوا.
‌واتا ئیمە دەبیت ئەم سەدەیە بە زێرینترین سەدە لەقەڵەم بەین بۆخومان، و لە کیسی خۆمانی نەیەن، چونکە ئەو هەموو گۆرانکاریەنای کە لە سەدەی ١٦ ، ١٧ رۆی دا لە نیوان باکورو ڕۆژاوا هەوێنی گورانگاری فەرەنگی و بازرگانی بوو. بەلام ئیستا پیچەوانەیە بۆیە دەبیت بە ژیرانە لێکۆڵینەوە بکەین بۆ ئەم بارۆدوخە.
‌ئیستا ئاشکراو ڕۆنە کە دۆزی سیاسی  گەل ونیشتمان قووڵتر بووە،و و ئاسەواری زەقتر دەرکەوت بۆ دوژمن. بۆیە ئەم رۆداوانەی کە ئیستا روو ئەدا نەمانی پەیمانی زەهاوە کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیراندا لە ساڵی ١٦٣٩ مۆرکرا وە دریژەی خایاند تا سالی ١٧٢٢ . ئەردوغان ئیستا بە عەقلییەتی عوسمانیەوە خەون دەبینیت ، کە کوبانی ئەمرۆ خویناوێ بکات وە لەو ریگاوە خەونە گڵاوەکەی بە دی بێنێت، ئەویش داگیرکردنی کوردستانی رۆژاوایە.
‌ئە گەر ئیمە ئاوریک لە میژۆو بەینەوە شەری عوسمانی و سەفەوی هەمووی لە سەر گەلی کورد تەواو کرا. ئیستابە ناو داعشەوە هەمان شەر دووبارە دەکەنەوە، وە دەبینین کە شارو شاروچکە کوردستانیە کان کەوتنە بەر شاڵاوی وێرانکاری، بە هەزاران کۆمەڵگەی کشتوکاڵی تاڵانکران و وەرزێڕە نیشتەجێگان ناچار کران لە بن پای لەشکرە دڕەندەکانی ئەو سەردەمەی تورکی کورد کۆژ بەناو عوسمانی خۆیان ڕزگار کەن.
لە ما بەینی سەدەی ١٦ ،١٧ باکورو ڕۆژاوای کوردستان توانیان بە سەلامەتی دەرباز بن لەو کیشەیەدا. ئیستا کە ئیمە لە سالی ٢٠ ١٤ داین ئەگەر بە ژیرانە و زانستیانە مامەڵە نەکەین لە گەڵ ئەم بارۆو دوخە وە مالی کورد ریکنەکریت وسوپایەکی کوردستانی دانەمەزرێت بۆ پاراستنی گەل و نیشتمان بە هەماهەنگی هەموو حزبە کوردستانیەکان، ئەوا بە دڵنیایەوە دەبیت چاوەرێی شەنگاڵیکی دیکەو هەڵەبجەیەکی دیکەو سنەی خۆیناوییەکی دیکە بکەین، ئەویش ئەوەیە کە ئەمرۆ دەیبینین لە کۆبانی .
‌ئایا کاتی ئەوە نەهاتۆوە کۆنگرەی نەتەوەی بگیریت. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە و سەرکردەو سیاسەتزانەکانمان بیرێکی بە پەلە کۆکردنەوەی ماڵی کورد بکەنەوە. چیدیکە بروا بە بەڵێنی وڵاتانی داگیرکەر و بەرژەوەندخواز نەکەنەوە.‌ با کوردستان لەمەترسی گەورە ڕزگار ببێت.‌

‌23/9/201
2014-09-23 08:12:50

9 ساڵ و 7 مانگ و 19 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©