شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێزان شێرکۆ پاڵانی جاف و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی، وەک ئەرکی نەتەوەیی بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون. لە خۆپێشانەدا کاروخ باوەجانی بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وتارێکی پێشکەشی بەشدارانکرد
پارتی سەربەستی کوردستان لە ئۆسلۆ بەشداری خۆپیشاندانێکی بەپەلە دژی داعش دەکات.

ئێوارەی هەینی٢٦ / ٩ / ٢٠ ١٤ ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بە بەشداری سەدان هاوڵاتی کوردی دانیشتووی نەرویژ، خۆپیشاندانێکی خێراو کتوپڕیان لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری ئۆسلۆ، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی گروپی تیرۆریستی داعش دژی کورد لە رۆژئاوا سازداو، ئامانجی خۆپێشاندەران خوازیاری هەڵوێست و پشتگیری پێویست و خێرای حکومەتی نەرویژ بۆ خەڵکی کوبانی وڕۆژئاوا بوون. لە خۆپیشاندانەکەداچەندین لایەن وکەسایەتی سیاسی ومەدەنی، و سەدانی هاوڵاتی کورد، بە کۆمەڵێک دروشمی جیاواز بە زمانی کوردی و نەرویژیەوە، هێرشی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر کۆبانی و دەوروبەری شەرمەزار کردو. هەروەها مەترسی ڕوودانی کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆ خەڵک و حکومەتی نەرویژ هێنایە ئاراوە.
شاندێکی پارتی سەربەستی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێزان شێرکۆ پاڵانی جاف و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی، وەک ئەرکی نەتەوەیی بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون. لە خۆپێشانەدا کاروخ باوەجانی بە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وتارێکی پێشکەشی بەشدارانکرد، کە تێیدا خوێندنەوەیەکی وردو خێرای بۆ ڕووداوەکانی کۆبانی و رۆژئاوا کرد.
لە دڕێژەی وتارەکەیدا، وێرای شەرمەزارکردنی گروپی تیرۆریستی داعش، خوازیاری یەکێتی و یەکڕیزی کورد و دواجار ئامادەیی پارتەکەی بۆ خزمەت بە ئەو بەشەی کوردستان پێشاندا.
شایانی ئاماژە پێکردنە ئەو خۆپێشاندانە لە رۆژی شەممە ٢٧ / ٩ بە شێوەی دیکە درێژەی دەبێت
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٦ / ٩ / ٢٠ ١٤
2014-09-27 01:14:07
11 ساڵ و 4 مانگ و 2 کاتژمێر و 21 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان