خۆپێشاندەران چوونە نێۆ پەرلەمانی نەرویژ لە ئۆسڵۆی پایتەخت، و داواکاری خۆپێشاندەرانیان گەیاندە پەرلەمانی ئەو وڵاتە. شاندی خۆپێشاندەران زۆر خاڵی گرنگیان بۆ پەرلەمانی نەرویژ باسکر، یەکێک لەو خاڵانە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی تورکیایە لە داعش
چالاکیەکان بۆ پشتیوانی کوبانی بەردەوامە.

لە درێژەی چالاکیەکانی رۆژی هەینی ٢٦ / ٩ ئه مرۆش٢٧ / ٩/ ٢٠ ١٤ لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی نەرویژ بەشی دووەمی چالاکیەکانیان دەستپێکرد.
لە خۆپێشاندانی ئەمرۆی کوردانی نەرویژ بۆ ئاگادارکردنەوەی وڵات نەرویژ لە رەوشی نالەباری کۆبانی و هێرشی درندانەی گروپی تروریستی داعش بۆ سەریان، شاندێک بە نۆێنەرایەتی خۆپێشاندەران چوونە نێۆ پەرلەمانی نەرویژ لە ئۆسڵۆی پایتەخت، و داواکاری خۆپێشاندەرانیان گەیاندە پەرلەمانی ئەو وڵاتە. شاندی خۆپێشاندەران زۆر خاڵی گرنگیان بۆ پەرلەمانی نەرویژ باسکر، یەکێک لەو خاڵانە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی تورکیایە لە داعش.
پەرلەمانی نەرویژ بەڵێنی پێداچوونەوەی داواکارییەکانیان ئاراستەی خۆپێشاندەران کرد،و ئاماژەشیان بەوەکرد. لەمەر ئەو خاڵە دانیشتن لەگەڵ باڵ٠¶یزی تورکیا لە نەرویژ دەکەن.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پێشەی هەمیشەیی نەتەوەیی، ئەمرۆش شاندیک بە سەرپەرەستی کاروخ باوەجانی و چەندین ئەندامی کۆمیتەی نەرویژ و ئەندامانی پ س ک لە نەرویژ بە شکۆوە لەو خۆپێشاندانە بەشدارییان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٧ / ٩ / ٢٠ ١٤
2014-09-27 13:16:48
11 ساڵ و 4 مانگ و 14 کاتژمێر و 20 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان