شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

خۆوت بناسەوە و ڕووداوەکانی مێژوو وەبیری خۆت بێنەوە. نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی.

شیرکۆ پالانی جافی
خۆوت بناسەوە و ڕووداوەکانی مێژوو وەبیری خۆت بێنەوە. نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی.

‌‌لە بیرمان نەچیت ئارەزووکردن بەلای ویستێکی کاتی شتێکە، ویستی دامەزراندنی دەوڵەت شتێکی ترە. بە تایبەتی دەوڵەتیک کە بانگەشەی کوردستانی بکات بۆ ‌کوردان، لە بندەستی تورکی عوسمانی و فارسی ئێرانی سەفەوی و عەرەبی شۆفینی، بیرێکی ئاسان نییەو لێبوردەویی و جورئەتی نەتەوەیی پێویستە.

خۆوت بناسەوە و ڕووداوەکانی مێژوو وەبیری خۆت بێنەوە.  نووسینی شێرکۆ پاڵانی جافی.
صورة

هەر کوردیک شانازی بە پیکهاتەی زمان و بیرو ئارەزووی گەرانەوەی بۆ نەژادی نەبیت، وە بەتایبەتی لە کاتی دووچاری تەنگوچەڵەمەی ترسناک دەبێت پەنا بەرێتە بەر نەتەوەی تر بۆ پاراستنی. ئەو جۆرە کۆمەڵگا یا نەتەوە بەرەو ناسەرکەوتن دەچێت،  وهەمیشە لە نیوەی ڕێگادا جێ دەمێنێت.

 ‌‌لە بیرمان نەچیت ئارەزووکردن بەلای ویستێکی کاتی شتێکە، ویستی دامەزراندنی دەوڵەت شتێکی ترە. بە تایبەتی دەوڵەتیک کە بانگەشەی کوردستانی بکات بۆ ‌کوردان، لە بندەستی تورکی عوسمانی و فارسی ئێرانی سەفەوی و عەرەبی شۆفینی، بیرێکی ئاسان نییەو لێبوردەویی و جورئەتی نەتەوەیی پێویستە.
هەروەک وتم دروستبوونی دەوڵەتی کوردی لە نزیک ئەو نەتەوە داگیرکەرانەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد، چاوەروانی ئەوە دەکرێت، کە بێجگە لە دژایەتی کردنی نەتەوەکەمان بۆ بە دەوڵەتبوون. بگرە  لە ئاست دیپلوماتیەتی  جیهانی هەوڵێکی زۆر دەدرێت کە گەلەکۆمەی سیاسیمان بەرامبەر بکرێت.
کەوابێت وا پێویست دەکات ئێمە لەو هەرەشەو هروشەی ئەوان هەرگیز سڵ نەکەینەوە، و بەردەوام لە هەوڵی دروستکردنی کیانی خۆمان بین، بەڵام هەرگیز باوەرمان بەوە نەبێت کە دەتوانین بە شێوەی ئاشتیانە دەتوانین لە نێو ئەو وڵاتانە بریاری چارەنووسی خۆمان بدەین. هەر وەک چۆن بە شێوەیەکی یاسایی و دیمۆکراتی سکۆتەکان لە  سکۆتلاند ڕێفراندۆمێکی سەرەتاسەرییان کرد، بە ویستی خۆیان مانەوە. بەڵام داگیرکەرانی وڵاتی ئێمە ٢٠ ٠  ساڵیان ماوە بگەنە ١٠ % ئەو ئازادییەی لە وڵاتانی ئوروپایی هەیە.
لێرەدا دەبێت پرسیار بکرێت تا کەی ئێمە هەر کۆیلە بین و بیگانە بین لە سەر زێدی ١٢٠ ٠ ٠  هەزار ساڵەمان. کە چی تورکی مەنگولی بۆ ماوەی ١٢٨٧ سالە لە سەر ئەو خاکە ئەژین، ئەویش لە گەڵ جەنگیزخانی دزەوە دزەیان کردە نیۆ خاکی مێزۆوپوتامیاوە، کەچی ئەوان بە ئێمە ئەڵێن بێگانە. تاکو سەرکردەکانمان بیر لە پرۆسەیەکی ڕزگاریخوازی گشتی و نەتەوەخۆازی کوردستانی نەبین، ناتوانین بڵێن دەبینە خاوەن کیانی خۆمان، و بگرە لە ژێر ناوی پێکەوە ژیان و فیدراڵ و ئەم شتانە نەتەوە دێرینە ١٢هەزار ساڵەکەمان دەتۆێتەوە.
 ‌‌لێرەدا دەبێت ئاوریک لە میژۆو بەینەوە بۆ هەستانەوەی خۆمان لەو وونبوونە نەتەوەییە کە زۆر بە کاڵی کارمان لە سەرکردوە.
یەکێک لە هەڵە دێرینەکانمان لە کاتەزێرینەکاندا ئەوە بوو کە گەلەکەمان لە شەری خاجەکان کەوتنە شۆین سەلاحەدین ئەیوبی  بەڵام بە چی مەبەستێک بوو?
بە داخەوە تەنیا بە مەبەستی زاڵبوونی هەستی ئاینی ‌بەسەر هەستی نەتەوایەتی بوو، کە لەو کاتەدا بیری کوردایەتی تەواو کۆتایی پێهاتوو، بگرە تا ئیستاشی لەگەڵ بێت مێژووی زۆربەی ئوروپییەکان ڕەخنە لەگەلی کورد دەگرن لە بەر ئەو کردەوە بێ ئاکامەی سەلاحەدین ئەیوبی. دیارە مرۆڤ بۆ مێژو باسبکات، کە سەلاحەدینی ئەیوبی لە کاتی خۆیدا سەرکردەیەکی بە توانا و لێزانی کوردی بوو، بەڵام کاری بۆ ئاینەکەی دەکرد نەک نەتەوەکەی.
ئیستاش بە بۆچوونی من لەم شەرەی دژی گروپی تروریستی داعش ڕێگە نەدەین هێزی داگیرکەرانی کوردستان بە بیانووی هاوکاری بێنە ناوخاکی کوردستان و جارێکی دیکەو لە نێو بەرگێکی دیکە داگیری بکەنەوە، وەک نموونە هێنانی هێزی ئێرانی بۆ خاکی کوردستان دووبارە تورەکردنەوەی دونیای دەرەوەیە لە پشتیوانی کورد و نۆێکردنەوەی هەڵەکەی سەلاحەدینی ئەیوبییە.
پێویستە لەم هەلانە کەڵکی باش وەربگرین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی سەربەخۆیی یەکجاری، بێگومان ‌تاکۆ ئێمەی کورد خاوەن کیانێکی سەربەخۆ نەبین کۆشتارو برین و ئاوارەبوون بەردەوام میوانمان دەبیت.  ‌‌کەسیش پرسیار ناکات بۆو ? ‌‌لە بیرمان بێت کە قاجارییەکان کورد بوون بەڵام هەر ئەوان بوون کە خزمەتی ئێرانی ئەوسەردەمەیان کرد بەمیللەت وخاکەوە، ئەم سیاسەتە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئەو سەردەمە پێشوازیکرا، لە ئەنجامدا زمانی فارسی بووە زمانیکی رۆشنبیریی ئەم وڵاتەو نەتەوەی قاجاریش لە کورد دابران. ‌هەرچەند کورد هەمیشە بووەتە قوربانی ئەم جۆرە رامیارییەوە هەرگیز نەیتوانیوە لە ڕووداوەکانی مێژووی دێرینمان وانەیەک فێربن. ئەگەر ئێمە وەک تاکێکی کۆمەڵگای ئەمرۆی کوردستانی ئاماژە بەوە بکەین و بڵێین بەڵی لە توانای هەموومان ئەو وزە هەیە کە چیدیکە ناکەوینەوە داوی داگیرکەران، و پێویستە زیاترلەم بابەتە بکۆڵێتەوە و کۆمەڵگا لەبەرەو دەوڵەتبوون زیاتر هۆشیار وئامادە بکات.

‌چونکە مێژوو دەبێتە کۆمەڵێک پێشبینی یان بۆچوونی دژەیەک کە لە بەڵگە نامەکان و دەستنووسەکان دەدۆزرێتەوە، واتە سەرچاوەکان هەر یەک دەتوانێت بۆچوونی تایبەتی خۆی بنووسێت. ‌‌لە یادی نەکەین کە هەر کەسێک دەنگوباسی سەردەمی خۆی دەنووسێت، وە دووریش ناخرێتەوە لە بەرژەوەندی تایبەتی بۆ چوونەکانی رامیاری و چینایەتی ئەو سەردەمە. ‌بۆیە ئیدی نابێت بێباک بین لە وەسفکردنی رێژیمگەلی سەفەوی و عوسمانی وە لە پیش هەموویان عەرەبی شۆوفینی نەتەوەپەرەست. ‌‌کاتی ئەوە هاتۆوە دەبێت لەم بارەوە بە وردی بکۆڵینەوە وە بیکەینە وانەش لە قۆتابخانەکاندا.

ئیستا سەردەمێکی نۆێترو جیاوازترە بۆ گەلەکەمان، ئەم ڕووداوانەی ناوچەکە مێژوویەکی نۆیی بۆ میللەتەکەمان دروست کردووە، و ریگەی خۆش کردووە بۆ کەسایەتی کۆردستانیان لە ئاست جیهاندا. ‌‌بەڵام وەک کورد و ەک پیشەی هەمیشەیمان لە سەرەتای رووداوەکان لە سەنگەری پێشوەین و دواتر لە دەستکەوتەکان دەخرێینە سەنگەری پاشەوە کە بە دەیانساڵ خۆمان ناگرینەوە.
لە کۆتاییدا مەبەستم ئەوەیە کە کورد لەم کاتەدا شەری بەرگری جیهانی دەکات، دەتوانێ ژێر بە ژێر لە گەڵ زلهێزانی جیهانی ڕێگەخۆش بکات بۆ پشتیوانی لە ڕێفراندۆمێکی سەرتاسەری بە پێشچاوی جیهانەوە، کە ئایا کورد لە باشوری کوردستان دەیەوەێ وەک سکۆتلاند لە گەڵ ئەو وڵاتە بمێنێتەوە یا بریاری سەربەخۆیی خۆی بدات، بۆ ئەوەی لە تەنگانەکانی بریارەکەش هاوکاری کورد بن.

٢٨ / ٩ / ٢٠ ١٤ 
2014-09-28 07:54:33

11 ساڵ و 4 مانگ و 19 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©