ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئوستانی کرماشان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە راشیگەیاندووە، "کەمتەرخەمیی گەشتیاران و کەسانی هەلپەرەست هۆکاری ئەو ئاگر کەوتنەوەیە بووە".
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە دوای نزیک بە ٢٠ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی ژینگەپارێزیی کرماشان و هەرسینەوە کۆنترۆڵ کراوە.
بەشێکی بەرچاو لەژینگە و سروشتی "بێستوون" لەئاگردا سووتا
ئاژانسی کوردپا: لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لەبەرزاییەکانی "مێشە رێ"ی ناوچەی بێستوون، سی هێکتار لە دارستان ولەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە بوون بە خۆڵەمێش.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژینگە و سروشتی ناوچەی پارێزراوی بێستوون لەکرماشان، رۆژی هەینی رابردوو ئاگری تێبەربوو، کە بەو هۆیەوە خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە گەیشت.
لەو رووداوەدا سی هێکتار لە لەوەڕگەکانی "مێشە رێ(رێواسان)" سووتاو و ژمارەیەکی بەرچاویش داری وەکوو بەڕوو و بەڵاڵووک لەناو چوون.
ئەو ناوچەیە بە حوکمی سەرسەوزی و ژینگە دڵڕفێنەکەی، ئاژەڵ و باڵەندەیەکی زۆریش تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئیدارەی ژینگەپارێزیی ئوستانی کرماشان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە راشیگەیاندووە، "کەمتەرخەمیی گەشتیاران و کەسانی هەلپەرەست هۆکاری ئەو ئاگر کەوتنەوەیە بووە".
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە دوای نزیک بە ٢٠ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی ژینگەپارێزیی کرماشان و هەرسینەوە کۆنترۆڵ کراوە.
ناوچەی پارێزراوی بێستوون بە یەکێک لە چوار ناوچەکانی کۆنترۆڵ کراو دێتە ئەژمار و رووبەرەکەشی پەنجاو چوار هەزار ٦٦٣ هێکتارە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەپێنج مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا، ٢٧ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی کرماشان رووی داوە.